گشتی
بەهەشت لە هەندێ لە ئایەتەکانی قورئاندا..... بەشی دووەم

بەهەشت لە هەندێ لە ئایەتەکانی قورئاندا..... بەشی دووەم

ئا: وریا عبدالله 

نۆیەم:

((فَدَلَّىٰهُمَا بِغُرُورٍ فَلَمَّا ذَاقَا ٱلشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْءَٰتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَقِ ٱلْجَنَّةِ وَنَادَىٰهُمَا رَبُّهُمَآ أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَن تِلْكُمَا ٱلشَّجَرَةِ وَأَقُل لَّكُمَآ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ لَكُمَا عَدُوٌّ مُّبِينٌ)) الأعراف (٧): ٢٢

""واتا: ئیتر شه‌یتان به‌فێڵ و پیلان فریوی دان و فێڵی لێکردن (به‌ره‌و لای دره‌خته‌که‌ی بردن) جاکاتێک تامی به‌رو بوومی دره‌خته‌که‌یان چه‌شت، هه‌رچی عه‌یب و عاریان هه‌یه‌ که‌وته‌ ده‌ره‌وه‌،(ناچار به‌په‌له‌) ده‌ستیاندایه‌ گه‌ڵای دره‌خته‌کانی به‌هه‌شت عه‌یب و عاری خۆیان پێ دائه‌پۆشی ..
په‌روه‌ردگاریان بانگی کردن و فه‌رمووی: 
ئایا من قه‌ده‌غه‌ی ئه‌و دره‌خته‌م لێنه‌کردن؟ 
و پێم نه‌وتن، که‌ به‌ڕاستی شه‌یتان بۆ ئێوه‌ دوژمنێکی ئاشکرایه‌؟! "".

ئەو کاتەی مرۆڤ گوێ بە ئاگادار کردنەوەکانی خوا نادات و شوێن هەواو و  ئارەزوو حەزەکانی دەکەوێ!!!
یان ڕێیەک دەگرێتە بەر کە ئەو پێی وایە لە بەرژەوەندیەتی و لەڕاستیشدا هەڵەیە ئەوا خۆی بەدەستی خۆی  نەفسی خۆی لەبەهەشت بێ بەشدەکات!
خۆ بێ بەشکردن لەبەهەشت واتە:
 گرتنی ڕێگای  ئەشکەنجەدانی خۆت و 
خۆ خستنە ناو گێژاوو ئازارەوەو بێ باکبوون لە سەرەنجامەکەی لەو ڕێیەشدا عەیب و عارەکان زیاتر دەردەکەون و مرۆڤ ڕێگەی کەماڵ وون دەکات و پلە پلە دێتە خوارو  شوێن شەیتان دەکەوێ وڕەنگە خۆشی پێ ڕاست بێ!!!!
ئینجا ئەم ئایەتە پێمان دەڵێ خوا لە قەرارو قەدەغەکراوەکانی خۆی دەپرسێتەوە و لەبەندەکانیشی دەپرسێتەوە!!
ئەوەش لە (ناداهما ربهما الم انهکما....)؟!!  
بەڕوونی دەردەکەوێ
وەئەوەشمان بۆ ڕووندەکاتەوە خوا  پێی خۆشە کۆی مرۆڤەکان بەهەشتی بن بەبەڵگەی ئەوەی ئادەم و هاوژینەکەی لەوێ دانان وژیان خۆشی پێدان بەفەزڵ و چاکەی خۆی!!
پاشان ئەوە ئادەم و هاوسەرەکەی؛  خۆیان بوون کە بەقسەی شەیتانیان کرد و لەڕێ لایانداو
سەرپێچیکردنیان بوو بەهۆی دەرکردنیان لە بەهەشت
کەواتە:
کێ بەهەشتی ناوێ دەتوانێ ڕەتی بکاتەوە خوا بەزۆر بەهەشت بەکەس نادات.
جا ئەوە سەیرە کە هەندێ  کەس گاڵتەیان لە بەهەشتو لە شەیتان و لەخراپەی نەفس بێ!   واشی دەرخەی کە بەهەشتیان ناوێ؟!!!! دەی کەگاڵتەت لێ دێ بۆ باسی دەکەی؟!!!
مرۆڤ زۆر جار شوێن پێی شەیتان هەڵدەگرێ و  فەخریشی پێوە دەکات 
کەچی ئینکاری بوونی شەیتان و ئەوشتانە دەکات..
دەی خوایە لەبەرامبەر شەیتان  بەهێزمان بکە فێڵو تەڵەکانی کارمان تێنەکات! تالەو بەهەشتە دەرمان بکات...
ئامین


 دەیەم:

بەهەشت لەهەندێ ئایەتی قورئان دا
يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ لَا يَفْتِنَنَّكُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ كَمَآ أَخْرَجَ أَبَوَيْكُم مِّنَ ٱلْجَنَّةِ يَنزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْءَٰتِهِمَآ إِنَّهُۥ يَرَىٰكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُۥ مِنْ حَيْثُ لَا تَرَوْنَهُمْ إِنَّا جَعَلْنَا ٱلشَّيَٰطِينَ أَوْلِيَآءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ (الأعراف (٧): ٢٧)
واتا:
"ئەی فرزەندە و نەوەو نەتیجەکانی ئادەم! 
شەیتان نەتانخەڵەتێنێ، هەر وەک باوک و دایکتانی لە   بەهەشت بە دەرکردن دا و جل و بەرگی لێ داڕنین 
تا عەیب و عارو عەورەت و جێ شەرمی خۆیانیان
 پێیان نیشان بدا. 
شەیتان و دەستە و بەستەکەی لە لایەکەوە دەتانبینن کە ئێوە ئەوان نابینن. 
ئێمە شایەتینییەکانمان کردۆتە دۆستی ئەوانەی بڕوایان بە خودا نییە".
شەیتان هەیە و هەڵخەڵەتێنەرە مرۆڤ فریو دەخواو کارتێکراوە هەر بەو هۆیەش سەر گەردان و سەر لێ شێواوە...
زۆر نازو نیعمەت و خۆشی مەعنەوی و مادی و
 تەنانەت بەهەشتیش مرۆڤ هەر بەهۆی شەیتانەوە لەدەستی داوە,ئەو دەمەی مرۆڤ شوێن شەیتان دەکەوێ چەندین عەیب و عار و ناتەواوی و کەموکورتی دیارو نادیارو ئاشکراو نـهێنی و مادی و مەعنەوی لێ وەدەردەکەوێ
شەیتان حەزی لەزۆرکردنی دارو دەستەکەیەتی و خۆی سەرپەرشتیان دەکات..
شەیتان جوان ئێمە دەبینێ! کەم و کورتیەکانمان دەزانێ
دەزانێ چۆنمان ببزوێنێ و هەڵمانبخەڵەتێنێ!!!!!
بۆیە ئەوانەی لەڕێی ڕاست کلا دەبن هەزاران بیرۆکەو دەستەواژەی چەوت وچەوێڵیان بۆ دێنێ!!
زۆر جار چەندین شتی شاراوەی جێی شاراوەیان لێ دەردەهێنێ!
کەواتە بەهەشت جێی ئەوانە نیە کە عەیب وعاریان دەرخستووەو بەدەرەوەیە!و شەیتان گەمەی پێکردووە
لەداری سەرپێچی پێیخواردووە!!
جاسەیر لەوەدایە ڕەنگە خۆشی پێ ڕۆشنبیرو ڕاستیش بێ!
ڕەخنە لەخواو بەرنامەی خواو بەهەشتی خواش  بگرێ
نازانێ بەهۆی تەڵەوداوەکانی شەیتانەوە بووە سەرەنگرێ!!!

ئەڵقەی یانزەیەم:

خودای میهرەبان لەئایەتی 42 ی سوڕەتی ئەلئەعراف دا دەفەرموێ:
(١٣) وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَآ أُوْلَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ الأعراف (٧): ٤٢
وه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ بڕوایان هێناوه‌ و 
کرده‌وه‌ی چاکیشیان کردووه
‌ داوا له‌ هیچ که‌س ناکه‌ین زیاد له‌ توانای خۆی 
ئا ئه‌وانه‌  بەهەشتین  ــ هاوه‌ڵانی به‌هه‌شتن ــ
 ئه‌وان هه‌میشه‌یین لەناو ئەو بەهەشتەدا.
ئەمە مانای ئایەتەکە یە!
ئەمەش شەرحکردن لەژێر سایەی ئایەتەکە:
بەهەشت جێ باوەڕدارە جێی بێبڕوا نی یە!
جێی چاکەکارانە چێی خراپە کاران  نی یە
بەهەشت شوێنی ئەوانەیە لەقەدەر توانای خۆیان تێدەکۆشن
هەرچی لەتوانا دا نەبێ خودا داوای  نەکردوە
و پێویست نی یەو ئەرک نی یە لەسەر شانی مرۆڤەکان
ئەو بە هەشتە بەخششێکی ئەبەدی نەبڕاوەیە
بەهەشتیەکان تا هەتا یە بەخۆشی تێیدا دەمێننەوە
کەواتە: هەرکەس بڕوا دارو چاکە کارنەبێ
لەقەدەر توانای خۆی داواکاری و تەکلیفەکانی خوا جێ بەجێ نەکا!!!!!!!
بەچ چاوو ڕوویەک داوای  بەهەشت دەکات


ئەڵقەی دوانزەیەم:

خودای بەخشندە لە ئایەتی43ی سوڕەتی ئەلئەعڕافدا دەفەرموێ:
(۱٤)وَنَزَعْنَا مَا فِى صُدُورِهِم مِّنْ غِلٍّ تَجْرِى مِن تَحْتِهِمُ ٱلْأَنْهَٰرُ وَقَالُواْ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى هَدَىٰنَا لِهَٰذَا وَمَا كُنَّا لِنَهْتَدِىَ لَوْلَآ أَنْ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ لَقَدْ جَآءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِٱلْحَقِّ وَنُودُوٓاْ أَن تِلْكُمُ ٱلْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ الأعراف (٧): ٤٣
دڵو دەرون وسینگمان پاککردوونەوەو کینەمان لە سینەیانان، داماڵیوە و لە بەهەشتا جۆباریان بە بەردا دەڕوا و دەڵێن: سوپاس بۆ خودایێ کە ئێمەی هێنایە ئێرە؛ ئەگەر خودا نەیهێناباین ئێمە کوا ڕێمان دەر دەکرد؛ 
بێ گومان پێغەمبەرانی پەروەدگارمان بە هەق هاتن.
 [لەم کاتەدا] بانگ دەکرێن: ئەو بەهەشتە پێو دراوە، 
پاداشی کارێکە کەوا کردووتانە.
ئەمەی سەرەوە مانای ئایەتەکە بوو
ئینجا دەڵێم:
بەهەشت  جێ و ماوای خەڵککانی دڵ ساف و دڵ خاوێن و بێگەردەرق و قین و گرێ وگۆڵ و کێشەو بوغزو حەسادەت و ئیرەیی لەبەهەشت دا  بوونی نی یە !!! و ناهێڵدرێ
بەهەشت نازو نیعمەتی زۆر خۆش جوانی تێدان وەک ئەو ڕووبارو کانی وچەمانەی بەبەردەم کۆشکەکاندا دەڕۆن
وێڕای ئەوەی بەهەشت  بەبێ ئیمان و عەملی ساڵح  بەدەست نایە بەڵام هەر لەفەزڵو بەخشسی خوا لەقەڵەم دەدرێ چو نکە بەهەشت نرخەکەی لەعەمەلی سالحی ئیمانداران زۆرترە
عەمەلی ساڵحی ئیمانداران بەشی بەهەشت ناکا ئەگەر کەڕەم و بەخششی خوایی نەبێ
ئینجا بەهەشت پەیامبەرانی خوا باسیان لێکردووە
قسەی پەیامبەران ڕاستە و بێ گومانە!
عەقڵی بێ وەحی پەی بەغەیب نا باو بەهەشت غەیبە!
ئینجا  بەهەشتی بە پسوولەی ئیمان و عەمەلی ساڵح ناتونێ بچێتە بەهەشت هەربۆیە بەمیراتی کردەوەی چاک لەقەڵەم دراوە!!!


ئەڵقەی سیانزەیەم:

خوای کار بەجێی خاوەن حیکمەت لە ئایەتی ژمارە 46 ی سوڕەتی ئەلئەعڕافدا دەفەرموێ:
(١٦)وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌ وَعَلَى ٱلْأَعْرَافِ رِجَالٌ يَعْرِفُونَ كُلًّۢا بِسِيمَىٰهُمْ وَنَادَوْاْ أَصْحَٰبَ ٱلْجَنَّةِ أَن سَلَٰمٌ عَلَيْكُمْ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ (الأعراف (٧): ٤٦)
له‌نێوان  به‌هه‌شتیو و دۆزه‌خیه‌کاندا دیوارو په‌رده‌یه‌ک هه‌یه‌، به‌سه‌ر شوێنه‌ به‌رزه‌کانیشه‌وه‌ که‌سانێکی مه‌رد هه‌ن هه‌ردوولا به‌چاکی ده‌یانناسن به‌هۆی ناونیشانه‌کانیانه‌وه‌ (کاتێک ڕوو ده‌که‌نه‌ به‌هه‌شت) بانگ ده‌که‌ن له‌ نیشته‌جێکانی بەهەشتو ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت (خۆشی له‌ خۆتان)، 
ئه‌وانه‌ هێشتا نه‌چوونه‌ته‌ ناوی باڵام به‌هیوان و ئومێدیان هه‌یه‌.
ئەمە مانای ئایەتەکە بوو......
لە شەرحیئایتەکەشدا دەڵێم:
پەردەی جیاوازی کردن هەیە لە نێوان بەهەشتی و دۆزەخیەکان!!
ئەم پەردە واتە نەشوێنیان و نەژیانیان و نەڕێزو شکۆیان وەک یەک نی یە
خەڵکانێکیش هەن کە پێیان دەگوترێ ئەعڕافیەکان
 بەباشی ئەو جیاوازیە دەبینن!!
شوێن و حاڵ و باڵو گوزەرانی  بەهەشتی و دۆزەخیەکان دەبینن!!! 
جیاوازی لەسەرو سیماو شکڵو شێوەیان دەبینن 
بەوردی بەهۆی نیشانەکان لێکیان جیادەکەنەوە
خۆزگە بەشوێنی بەهەشتیەکان دەخوازن هێشتا نە چوونە ناو بەهەشتەوە بەڵام ئومێدە وارن و بێ هیوا نین
توانای سەلام و کەلام و سڵاویان لەگەڵ بەهەشتیەکان دا هەیە!
بۆیە بانگیان دەکەن و سڵاویان لێ دەکەن ئەوانیش تموح تەمایانە کە بچنە ناو ئەو نازو نیعمەت و بەهەشتەوە
کەواتە بەهەشت جێی هەموو کەس نیە
 خوا بێ بەشمان نەکات لێی.


 چواردەیەم:

خوای داناو زانا لەئایەتی ژمارە 50 ی سوڕەتی ئەلئەعڕاف دا دەفەرموێ:
ئەڵقەی(18):
وَنَادَىٰٓ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ أَصْحَٰبَ ٱلْجَنَّةِ أَنْ أَفِيضُواْ عَلَيْنَا مِنَ ٱلْمَآءِ أَوْ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ قَالُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ حَرَّمَهُمَا عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ.
 الأعراف (٧): ٥٠
واتا:
وه‌ دۆزه‌خیه‌کان بانگ و هاوار له‌ به‌هه‌شتیه‌کان ده‌که‌ن
 ده‌ڵێن:
 هه‌ندێ ئاومان پێ ببه‌خشن یان هه‌ندێ له‌و ڕۆزیو ئەوشتانە‌ی که‌ خوا پێ ی به‌خشیوون...
 له‌ وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن : خوا  هه‌ردووکی له‌سه‌ر بێ بڕوایان حه‌رام کردووه‌و لەم خۆشی و نازو نیعمەتانە بەشی کافرو بێ دینانی نەداوە.
ئەمە مانای ئایەتەکەبوو.
ئینجا لەژێر سایەی ئایەتەکە دەڵێم:
دۆزەخ هەیەو ڕاستە؛ بەهەشت هەیەو ڕاستە!
دیارە  بەشێوەیەکی گشتی ئاگاشیان لە حاڵی یەکتر هەیە! هەر بۆیە دۆزەخیەکان هانا بۆ بەهەشتیەکان دەبەن و بانگیان دەکەن چۆڕێک ئاومان بدەنێ! یان ئاویش نەبێ ڕازین هەرشتەک بێ لەو نازونیعمەتانەی کە خودا پێیداون!!!!
لەوێ ئەو عینادی و لوتبەرزی هەوا لەخۆ کردنە نامێنێ تابڵێی لەبەر ئینسانیەتم و لایەنی مرۆییم لوسکەو پوسکەی بەهەشتم ناوێن وەک هەندێ لێرە وا دەڵێن!!!!
بەڵام لەوێ سیستەمێ، نیزامێ کە خوا دەیهەوێ بەرقەرارو کار پێکراوە نە بە میزاجو حەزی ئەم و نەبەمیزاجی حەزی ئەوە
یاساکە دەخوێننەوە:
خودای دادگەر هەم ئاو. هەم کۆی خۆشیو نازونیعمەتەکانی لەسەر بێ دین وبێ بڕوایان قەدەغە کردووە
کەواتە:
بەهەشت جێی خەڵکی بڕوادارو ئیمان دارە...
بەهەشت لەسەر هاوبەش پەرستو بێ دین و بێ باوەڕان قەدەغەیە!
ئەم ڕاگەیاندنەبێ پەردەیەو
 بێ جیاوازی لەنێوان ژن و پیاو
بێ جیاوازی لەنێوان نەتەوەو ڕەگەزو زمان و ڕەنگ وشوێن و وڵات وچی و چی.........
بێ جیاوازی کردن لەنێوان دەوڵەمەندو فرقیر
بێ جیاوازی کردن لەنێوان بێ دەسەڵات و دەسەڵاتدار
بێ جیاوازی کردن لەنێوان خوێندەوارو شەهادەدار
بێ سەوادو کەسانی نەخوێندەوار
تەنها بڕوا دارو بڕوا دار.......
ئیمانداری چاکە کار...........

پانزەیەم:

خوای میهرەبان لە ئایەتی  111 ی سوڕەتی التوبة دا
دەفەرموێ:
(19)  إِنَّ ٱللَّهَ ٱشْتَرَىٰ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَٰلَهُم بِأَنَّ لَهُمُ ٱلْجَنَّةَ يُقَٰتِلُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا فِى ٱلتَّوْرَىٰةِ وَٱلْإِنجِيلِ وَٱلْقُرْءَانِ وَمَنْ أَوْفَىٰ بِعَهْدِهِۦ مِنَ ٱللَّهِ فَٱسْتَبْشِرُواْ بِبَيْعِكُمُ ٱلَّذِى بَايَعْتُم بِهِۦ وَذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ .التوبة (٩): ١١١.
واتا:
خودا   گیان ـ ڕووح ـ و سەروەت وسامانی باوەڕدارانی کڕیوە 
و لە باتیاندا و لەبری ئەودوانە  دەیانخاتە بەهەشتەوە. باوەڕدارانیش ئەوانەن کە لە ڕای خوا شەڕ دەکەن و دەکوژن و دەشیانکوژن. 
لە تەوڕات و لە ئینجیل و قورئانیشدا بەڵێنی وەها دراوە واتە خوا بەڵێنی داوە. 
سا کێ لە خوا بۆ پێک هێنانی بەڵێنی درووسترە؟  کێ لەخوا بەبەڵێن ترو  بەڵێنی ڕاستو و دروست ترە!؟؟؟
دەسا ئێوە بەو سەودایەو مژدەو  مزگێنی بە یەکتر بدەن، 
کە دەسکەوتێکی زۆر گەورەو دەس کەوتووەو ئەوە بردنەوەو سەرکەوتنی  گەورەیە.
ئەمەی سەرەوە مانای ئایەتەکەیەو
لەژێر سایەی ئایەتەکەو چەندین ئایەتی دیکەی قورئاندا  دەڵێم:
کەواتە نرخی بەهەشت سەرو ماڵە، گیانو سەروەت و سەرمایە یە!!!
بەهەشت کاڵای خوایەو هەتا بڵێی بەنرخو گرانبەهاو بەقیمەتە!
لێرەدا ئایەتەکە پێمان دەڵێ هەر کەس بەهەشتی بوێ نابێ لەبەرامبەریدا چاوی لە سەرو ماڵی بێ!!!!! 
دەبێ لەکاتو شوێنی پێویستدا بیبەخشێ!!!!!!!
پێشی وابێ قازانج دەکات!!!
نەک موسوڵمان شەڕانگێزو شەڕانی و  نەگونجاوو نەکوڵەک بێ !و لەگەڵ سێبەری خۆشی بەشەڕ بێ
ئەم سەوداو مامەڵە کردنە لەگەڵ خوا بۆ قازانجی مرۆڤە
بۆ کۆشش کردنە لەپێناو ڕاستی وهەق گەیاندن و ڕزگار کردنی مرۆڤە لە کۆیلایەتی و ئازاد کردنی مرۆڤ وابەستەکردنی مرۆڤە بە خوای باڵاو میهرەبانە
ئەم مامەڵەیە مامەڵەیەک نی یە لەپێناو خوێن ڕشتنو کوشتن و بڕین!!!!!! هەر گیز ئەو خوێندنەوەیە ڕاست نی یە!
ئەم جەنگ و جیهادو تێکۆشانەی خودا بەهەشتی لەبەرامبەر داناوە  نمونەکەی :
وەک ئەو جۆگاو خەندەقە وایە کە لێدەدرێو هەڵدەبەسترێ بۆ گەیاندنی ئاو بەدارو درەختەکان تا وشک نەبن و بژیەن
جا ئاوەکە وەحی و پەیامی خوایە و قورئان و ڕاستیەکەیە
ئەوانەی دەکوژرێن  ئەو گاشە بەردو پووش وپەڵاش و کەندو کەرسەکانەن کەدەبێ لاببرێن لەسەر ڕێگای ئاوەکە و دەبێ جۆماڵ بکرێن!!!!
ئەوانەش  کە ئاوەکە هەڵدەبەستن و دەیگەیەنن بەدارەکان
موجاهیدو تێکۆشەرە بەهەشتیەکانن!!!!!!!
کوشتن هەر بەهەوەنتەو بەهەوەس و حەزو ئارەزوو نی یە
بەڵکو کوشتن و خۆ بەکوشتدانەکەش هەر دەبێ فی سبیل الله بێ!!!!!و لەپێناو خواو چەوساوان بێ وەک لە ئایەتێکی تری قورئاندا وا دەفەرمووێ!!
نەک بۆ مەبەستی کەسەکان و دەوڵەتان بێ و بەپلان و پیلانی دەروون پیسان و هەوەس پەرستان بێ  بۆ دونیاو پارەو پۆستو مەبەستی سیاسی و چی و چی بێ !!!
ئەمە نە جیهادەو نەخاوەنەکەشی بەهەشتی یە!!!!
خوا قورئانی بۆ سەربڕین و قەتڵ و کوشتو بڕین نەناردووە!!!!
کەواتە بەهەشت شوێنی پیاو کوژو بەخیل و ڕەزیل و پیسکان نیە هەروەک جێی ترسەنۆک و  خۆفرۆش و خەڵک فرۆش و  خاک فرۆش و گرێبەستچی و وابەستەو دابەستەی ئەم و ئەو نی یە.......

شانزەیەم:

خودای میهرەبان لە ئایەتی 26ی سوڕەتی  یونس دا  دەفەرموێ:

لِّلَّذِينَ أَحْسَنُواْ ٱلْحُسْنَىٰ وَزِيَادَةٌ وَلَا يَرْهَقُ وُجُوهَهُمْ قَتَرٌ وَلَا ذِلَّةٌ أُوْلَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ (يونس (١٠): ٢٦)
واتا:
بۆ ئەوانەی چاکە دەکەن، ئێمەش چاکەی دەکەین و زیاتریشیان پێ دەدەین !! هیچ جۆرە تۆزی ڕەش و سووکایەتی نانیشێتە سەر  دەم و چاوو ڕوخساریان. 
ئەوانە بەهەشتییەکانن؛ تاهەتایە تیا دەبن بەنەمری.
دوای ماناکردنی ئایەتەکە دەڵێم:
ئەوی دەدرێتە بەهەشتیان زۆر زیاترە لەوەی شایستەنی!
وشەی وزیادة:  مژدەو مزگێنیەکی گەورەیە!!!
هەندێک زانا بەپشت بەستن بە فەرمودەی پێغەمبەری سەروەر دەفەرموون ئەو زیادەیە بینینی خوای پەروەردگارە
لەبەهەشت دا هیچ جۆرە شەمزان و ڕەنگچڕژانێک بوونی نیە!
خۆڵ و تەپوتۆزی  ڕاستەقینە یان مەجازی دەمو چاویبەهەشتیە کان داناگرێ!!!!
سەرشۆڕی و سوکایەتی و شکۆ شکاندن  بەهیچ شێوەیە ڕوو لەبەهەشتیەکان ناکات
مردن و کۆتایی هاتن و فەوتان و لەناچوون بەهیچ شێوەیەک ڕوو ناکاتە بەهەشتیەکان....
کەواتە:
بەهەشت جێی چاکەکارانە و پاداشتیان سەرو زیادە
بەتەواوی بەکامی دڵ دەگەن بێ کەمو کورتی و گرێو گۆڵ
سەر بەرزو خاوەن شکۆو  خاوەن حورمەتن
ڕوو گەش و جوانن شوێنەواری خۆشگوزەرانیان پێوە دیارە..

1038 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/24/2021 12:34:32 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.