بەهەشت لە هەندێ لە ئایەتەکانی قورئاندا..... بەشی سێیەم
بەهەشت لە هەندێ لە ئایەتەکانی قورئاندا..... بەشی سێیەم
ئا: وریا عبدالله
حەڤدەیەم:
خوای دادگەر لە ئایەتی ژمارە23ی سوڕەتی هوددا ئەفەرموێ:
(21). إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَأَخْبَتُوٓاْ إِلَىٰ رَبِّهِمْ أُوْلَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ (هود (١١): ٢٣)
واتا:
بهڕاستی ئهوانهی بڕوایان هێناوهو کردهوه چاکهکانیان بهجێ هێناوهو گهردن کهچ و گوێ ڕایەڵ و دڵ ئارام بوون
بۆ (فهرمانهکانی) پهروهردگاریان
ئهوانه خاوهن ویارانی بهههشتن تێیدا دهمێننهوه بهههمیشهیی.
دوای مانایەکی پوختی ئایەتەکە دەڵێم
پسوڵەو ڤیزای چونە بەهەشت ئەمانەی خوارەوەن:
أ. ئیمان .
ب. کارو کردەوەی باش
ج. گەردنکەچکردن و گوێڕایەڵی و فەرمانبەریکردن بۆ خودای گەورە
کەواتە هەر کەس ئەمانەی نەبێ با قم لەبەهەشت خۆش نەکات چونکە هەرکەس ئەم ڕێپێدانەی نەبێ ناتوانێ بچێتە ژوورەوە
دەی خەڵکانێک هەن بەهەشتیان هەر لا گرنگ نی یە
گوێشیان لە چاک و خراپ و حەڵاڵو حەرامیش نی یە
لەجیاتی گەردن کەچ کردن بۆ خوا
دەمدرێژ دەکاو چی خوا پێی ناخۆشە ئەوە ئەنجامدەداو
ئەوە دەڵێ و ڕەخنە لەخواو پێغەمبەرو قورئان و ئیسلام دەگرێ و بەقسەی هەواو هەوەس و نەفسی خۆی نەبێ بەقسەی کەس ناکا
ئیجا دەمیش لەبەهەشت دەکوتێ بەڕاستو چەپا بەهەوای نەفس پڕ بەدەمو گوپی خۆی هەوا لەنەفسی دەردەکا
ئەمە چۆن دەبێ وابێ !؟
ھەژدەیەم:
خودای بەخشندە لە ئایەتی 108ی سوڕەتی هودا دەفەرموێ:
(22)وَأَمَّا ٱلَّذِينَ سُعِدُواْ فَفِى ٱلْجَنَّةِ خَٰلِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلْأَرْضُ إِلَّا مَا شَآءَ رَبُّكَ عَطَآءً غَيْرَ مَجْذُوذٍ .
هود (١١): ١٠٨
واتا:
ئهوانهش که کامهران و بهختیار کراون ئهوه له بهههشتدان، بۆ ههتاههتایی تیایدا دهمێننهوه
ههتا ئاسمانهکان و زهوی ههبێت (دەستەواژەیەکە بۆ مانای هەتا هەتایە دەگوترێ!) و مهگهر پهروهردگارت مەیلو ویستی ( شتی تر یان گۆرانکاری) ههبێت،
ئهمهش بهخششێکه ههرگیز کۆتایی نایهت.
دوا بەدوای مانای ئایەتەکە دەڵێم:
بەختەوەران و کامەرانان ئەوانەن کە دەچنە بەهەشت!!
جگەلەوان کەس بەختەوەر نی یەبەمانای بەختەوەری!
ئەم کامەرانی و خۆشیە بەردەوام و هەمیشەیی و نەبڕاوەیە
ئەمەش وشەکانی
(خالدین فيها )و (مادامت السموات والأرض) زۆربەڕوونی دەیگەیەنن!
ئینجا (عطاء غير مجذوذ ) تەواو تەواو ماناکە دەچەسپێنێ
کە پاداشتی نەبڕاوەی بەخشراوی بەهەشت هەر دەمێنێ
الا ماشاء ربک: واتە ئەوەی لەبەهەشتدا بەرقەرارەو کارپێکراوەو ڕایی دەبێ و کەس ناتوانێ پێچەوانەی بێ
ویستو مەیلی خوایە!!! ئەو چی ویست هەر ئەوەیە !
بێ زیادو کەم!
کەواتە: بەهەشت مەڵبەندو کانگەی بەختەوەری وکامەرانی و ئاسوودەیی یە!
ڕووح و لاشە تەنها لەوێ دەحەسێنەوە و ئارامی و ئۆخژنیان چنگ دەکەوێ!
ئەوانەی بەهەشتین براوەی هەرە گەورەن
ئەوانەشی لێی بێبەشن شکستخواردو و دۆڕاوی هەرە گەورەن.....
نۆزدەیەم:
خوای بەخشەرو بەخشندە لەئایەتی سی و پێنجی 35 سوڕەتی الرعد دا دەفەرموێ:
(23)مَّثَلُ ٱلْجَنَّةِ ٱلَّتِى وُعِدَ ٱلْمُتَّقُونَ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ أُكُلُهَا دَآئِمٌ وَظِلُّهَا تِلْكَ عُقْبَى ٱلَّذِينَ ٱتَّقَواْ وَّعُقْبَى ٱلْكَٰفِرِينَ ٱلنَّارُ.
(الرعد (١٣): ٣٥)
واتا:
[مَثَلُ الْجَنَّةِ الَّتِي وُعِدَ الْمُتَّقُونَ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ] وێنەو نموونهی نازو خۆشیهكانى ئهو بهههشتهی كه بهڵێن دراوه به لەخواترسان و خۆپارێزان له تاوان
جۆگهله جۆو جۆبارو ڕووبار ی ئاو به ژێر دارو خانووهكانیاندا ئهڕوات
[أُكُلُهَا دَائِمٌ وَظِلُّهَا] خواردن و بەرو بووم وبهرههمەکەی وهەروەها سێبهرهكهیشی ههمیشهییهو كۆتایی نایات و كهم ناكات و نابڕێ؟!
[تِلْكَ عُقْبَى الَّذِينَ اتَّقَوْا] ئهمه سهرهنجامی ئهو كهسانهیه كه تهقوای خوای گهورهیان كردووه
[وَعُقْبَى الْكَافِرِينَ النَّارُ (35)] وه سهرهنجام و عاقیبهت و دومەنزڵێ كافرانیش ئاگری دۆزهخه.
دوای ماناکردنی ئایەتەکە دەڵێم:
کەواتە ئەوەی لەهەشت و نازو نیعمەتەکانی لەم دونیایە باس دەکرێ تەنها نمونەو وێنەو هاوشێوەیە و تەسویرە!
چونکە بەهەشت لەئێستادا و لەم قۆناغی دونیایەدا بۆ ئێمە غەیبە و سەر بەجیهان و عالەمێکی ترە هەر لەژێر تیشکی ئەم تێگەیشتنە دەڵێین
ئەو جۆگەو ڕووبارەی خوا لەبەهەشت باسی دەکا وەک جۆگەو ڕووباری دونیا نی یە هەر ناوەکەیان وەک یەک و خوای کار بەجێ و دانا لە مێشک و زیهن و تێگەیشتنی ئێمەی نزیک دەکاتەوە ئەگەر نا ماهیەت و چیەتی شتەکان زۆر لێک جیاوازن
هەروەک زۆر جار بۆ تێگەیشتین مامۆستا نمونە بۆ خوێندکارەکانی دەهێنێتەوە بەمەبەستی ڕۆشنکردنەوە
هەر بۆیە لەشوێنی تر خوا دەفەرموێ جۆو ڕووبارێک کە ئاوەکەی تێک ناچێ و بۆن ناکاو تامی ناگۆڕێ؟!!!
کەواتە ئەو ڕووبارانەی بەهەشت وەک ڕووباری دونیا نەبوون!!!
ناویان وەک یەکە بەڵام ناوەرۆک و مەعدەنو پێکهاتەیان جیاوازە!!!!
باخو باخاتی دونیا نە بەروو بووم و نەسێبەرەکانیشیان و نە خۆشیان بەردەوام نین و گۆڕانکاریان بەسەردا دێ
لەکاتێکدا دارو درەخت و باخ و باخاتی بەهەشت وانین جارێکی تر خودا پێمان دەفەرموێ بەهەشت شوێنی پارێزکارانە
ئەوانەی پارێز دەکەن لە توڕەکردنی خوا لە خۆیان
پارێز لەگوناهو سەرپێ
بیستەم:
خودای میهرەبان لەئایەتی ســـ32ــیو دووی سوڕەتی النحل دا دەفەرموێ:
(24)ٱلَّذِينَ تَتَوَفَّىٰهُمُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ طَيِّبِينَ يَقُولُونَ سَلَٰمٌ عَلَيْكُمُ ٱدْخُلُواْ ٱلْجَنَّةَ بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ.
(النحل (١٦): ٣٢)
واتا:
ئەو کەسانەی فرشتە گیانیان دەکێشن و بەچاکی و پاک لە دنیا دەرچوون و دەڕۆن؛
دەفەرمون: سڵامی خواتان لێ بێ و لەباتی کردەوە چاکەکانتان دە بچنە ناو بەهەشتەوە.
ئەمە مانای ئایەتەکە بوو....
ئینجا دەڵێم:
طيب: چاک و پاک و باش و ڕەندو خاسە!
کەوتە بەهەشت جێگەی ئەوانەیە! نەک شوێنی
خراپ و پیس و نەگریسو نالەبارو خوارو خێچ چەتون و زیانبەخشان بێ!!!!
بەهەستیان گیان کێشانیشیان جیاوازە لە دۆزەخیان
ئەوان سڵاویان لێ دەکرێ! بەڕێزەوە فەرموو دەکرێن
هەرچەند بەهەشت بەخششێکە بەقیمەت ترو گرانبەهاترە لە کردەوەکانی مرۆڤ بەڵام
وافەرموو دەکرێن کە بەهەشت پاداشتی کردەوەکانی خۆتانە
تا لەزەتی زیاتر لێ وەربگرن!
بەو پەڕی ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێ
ئەوان میوانی خواگیانن!!!خوای میهرەبان و بەخشندەو بەخشەر!
بیست و یەکەم:
خودای میهرەبانی دانا لە ئایەتی ژمارە شەستی سوڕەتی مەریەمدا دەفەرموێ:
25) (( إِلَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحًا فَأُوْلَٰٓئِكَ يَدْخُلُونَ ٱلْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ شَيْـًٔا)) (مريم (١٩): ٦٠)
واتا:
مەگین ـ مەگەر ـ ئەوکەسەی بڕوا بێنێ !و لە گوناهـان وازبێنێ ! و ژێوان ببێتەوەو بەبەردوامیش بپرینگێتەوە لەسنوور بەزاندن و ئاکارچاک بێ؛
ئەوانە دەچنە بەهەشت !!
و هیچ زەڵم وستەم و ناهەقییان لێ ناکرێ .
دوای مانای ئایەتەکە دەڵێم:
تەوبە دەسپێکردنی ژیانێکی تازەیە، گۆڕانە لەخراپەوە بۆ چاکە،
پەشیمان بوونەوەیە لەهەڵەو تاوان و سەرپێچی و سنوور بەزاندن و ئازاردان و مافخواردنی خەڵک و ....
دەستکردنە بە خۆ باشکردن و چاکە کاری...
نەگەڕانەوەیە جارێکی دیکە بۆخراپە کاری
خۆ گۆڕینە !و ژیان گۆڕینە!و بەرنامەڕێژی کردنە بۆ ژیانێکی دیکەو نوێ!
ئەوانە: بەهەشتین و مافیان بەزیادەوە پێدەدرێ!
کەواتە بەهەشت بێ خۆ گۆڕین بەرەو چاکە مەحاڵە
بێ سڵەمینەوە و دوور کەوتنەوە لەخراپە مەحاڵە!
بەهەشت نرخی هەیە! باجی هەیە! پلانی دەوێ!
خەڵکی تایبەت و بەهەوڵ و هیممەتی دەوێ...
بیست و دووەم:
خوای دادگەر لەئایەتی شەستو شی دا دەفەرموێ:
(26) (( تِلْكَ ٱلْجَنَّةُ ٱلَّتِى نُورِثُ مِنْ عِبَادِنَا مَن كَانَ تَقِيًّا ))
مريم (١٩): ٦٣.
واتا:
ئهو بهههشته ئهوهیه که وەک میرات دهیبهخشین
بهو کهسانهی که (له دنیادا) خۆپارێزو پارێزکار و سنور نەبەزێن و لهخوا ترس بوون له بهندهکانمان.
ئەمە مانای ئایەتەکەیە....
ئینجا لەژێر سایەی ئایەتەکەدا دەڵێم:
بەهەشت خوای پەروەردگار دەیبەخشی
هەروەک چۆن میرات بەمیراتگران دەبەخشرێ!
چۆن خزمایەتی و پەیوەندی پتەوی خوێن دەبێتە هۆکاری میراتگرتن لە مردوو!!! ئاوهاش بەندە بوون بۆ خواو
پارێز کردن لەتوڕەیی خودا دەبێتە هۆی ئەوە بەهەشت وەر بگرن و بچنە ناو بەهەشتە ئامادەکراوەکەی خوا
لێرە دوو مەرج خۆ ڕادەنێنن
أ. بەندەیەتی کردن و بەندە بوون بۆ خوا
ئەوەی دەچێتە بەهەشتەوە دەبێ خۆی بەبەندەی خوا بزانێ
بیپەرستی و پێی شەرم نەبێ سەری بەندایەتی بۆ نزم بکات
ب. تەقوا
موتەقی بوون واتە پارێزکردن لەوەی خوا توڕەکەی لەخۆت
تەقوا واتە جێ بەجێکردنی فرمانەکانی خوا
تەقوا واتە خۆ خستنە ژێر ڕکێفی چاودێری کردنی خوا
تەقوا واتە گەر هەڵەیەکت کرد زوو گەڕانەوە بۆ لای خوا
کەواتە بەهەشت شوێنی کەسانێک نی یە خۆیان لەوە بەگەورەتر دەزانن ببنە بەندەی خوا
یان ئەوانەی خۆ بەبەندەی خوا دەزانن بەڵام پارێز ناکەن و خوا چی پێناخۆشە وا دەکەن.
بیست و سێیەم:
خودای ئاگاداری زانا لە ئایەتی 117ی سوڕەتی تاهادا دەفەرموێ :
27. (( فَقُلْنَا يَٰٓـَٔادَمُ إِنَّ هَٰذَا عَدُوٌّ لَّكَ وَلِزَوْجِكَ فَلَا يُخْرِجَنَّكُمَا مِنَ ٱلْجَنَّةِ فَتَشْقَىٰٓ)). طه (٢٠): ١١٧.
واتا:
{فقلنا يا آدم إن هذا عدولك ولزوجك} ئینجا وتمان: ئهی ئادەم! هۆشیار به! بهڕاستی ئهمه ـ شەیتان ـ
ههم نهیارو دوژمنی سەرسەختی تۆو، ههم نهیارو دووژمنی ژنهكەشتە، کەوات: ههرگیز به گوێی نهكهی
{فلا يخرجنكما من الجنة فتشقى} وریابن با لهم بهههشتهتان دهرنهكا، تووشی چهرمه سهرێ و ناڕهحهتی و سەرگەردانی و تاڵی و تفتی ژیان ببی.
دوای ماناکردنی ئایەتەکە دەڵێم:
مرۆڤ هەڕەشەی تێک چوونی ژیان و ناخۆشی لەسەرە
هەم لە لایەن شەیتانی جیننی ـ جنۆکە ـ نەفرین لێکراوی دەرکراو لە بەهەشت هەم لە لایەن مرۆڤە شەیتان سیفەتەکان
ئەم ژیان تێکچوونەش یەکسانە بۆ ژن و پیاو
و ڕوودەکاتە هەر دوکیان چ لەسەر ئاستی تاک
یان لەسەر ئاستی خێزان چونکە شەیتانی جین کەتوانی کاربکاتە سەر ئادەم و ژنەکەی لە نازو نیعمەت دەری کردن!
سەرگەردانی کردن و! توشی چەرمەسەرو تاڵی وتفتی ژیانی کردنو توشی سەرپێچی فرمانی خوای کردن ئەمەش دژایەتیەکەیەتی کەخوا فەرموویەتی دوژمنی خۆتو ژنەکەشتە!
کەواتە بەهەشتی ئەوانەی دەچنە بەهەشتەوە بەختەوەرن
بەد بەختی و داماوی و نا ئارامی بۆ کەسا نێکە لەدەرەوەی بەهەشتن!!
ئەی ئەگەر کەسێک ئەم بەهەشتەی نەوێ؟!
یان هەر بە خەیاڵ و وەهمو خوڕافیات وشتی پڕو پووچی بزانێ؟!!! دەبێ حاڵی لەگەڵ کامەرانی و بەختەوەریدا چۆن بێ؟!!!
بیست و چوارەم:
خوای زاناو دانا لەئایەتئ سەدو بیست و یەکی سوڕەتی تاهادا دەفەرموێ:
(۲۸) فَأَكَلَا مِنْهَا فَبَدَتْ لَهُمَا سَوْءَٰتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَقِ ٱلْجَنَّةِ وَعَصَىٰٓ ءَادَمُ رَبَّهُۥ فَغَوَىٰ طه (٢٠): ١٢١.
واتا:
ئەوسا هەر دووک ـ ئادەم و هاوسەرەکەی ـ لەبەری دارەکەیان خوارد ـ ئەو دارەی لێیان قەدەغە کرا بوو ـ. جێی شەرمی خۆیان بۆ دەرکەوت؛ خەریک بوون بە گەڵای بەهەشت خۆ داپۆشن. ئادەم لە فەرمانی خوای خۆی لایدا و، سەرگەردان بوو و لە ڕێ دەرچوو.
دوای مانایەکی کورت و پوختی ئایەتەکە دەڵێم:
سەرپێچی فرمانەکانی خوا بەد بەختی و ژیان تاڵێ و سەرگەردانی بەدواوەیە!
لە لوتکەی کەماڵەوە هەڵدەخلیسکێ بۆ خوارەوەی کەموکورتی و دەرکەوتنی عەیب وعارو ناتەواویەکانی
گوێڕایەڵی خوا بەرگی ڕێزو گەورەیی و کەماڵە بۆ مرۆڤ
ئەو مرۆڤەی سەرپێچی دەکا سەری لێ تێکچووەو ڕێی لێ ونبووە و گومڕێ و گومڕا بووە!!
کەواتە:
بەهەشت شوێنی ئەو کەسانەیە سەرپێچی ناکەن و سنور و هێڵی سوور نابەزێنن!
شوێنی سەرپێچیکاران نی یە!!!
دەی خوایە پێمان کلا نەکەی!سەرلێشێواومان نەکەی!!
|