چارەسەری تورەیی چۆن کۆنترۆڵی تورەییمان بکەین؟
🔹چارەسەری تورەیی
چۆن کۆنترۆڵی تورەییمان بکەین؟
زۆرباسی تورەیی و تورەبوون دەکرێت و پێشتریش پێناسەمان کردووە کە تورەیی چییە! ئەوەی جێگەی گرنگیپێدانە چارەسەری تورەییە، واتە چۆن بتوانین کۆنترۆلی خۆمان بکەین و بەسەر تورەییەکەماندا زاڵببین.
بۆ زاڵبون بەسەر تورەییدا کاتێک هەڵچونی تورەیی هێرشمان بۆ دەهێنێت ئەم کارانە زۆر سودبەخشن:
🔸 گۆرینی تەرکیز: هەتاوەکو بتوانین کۆنترۆڵی تورەییەکەمان بکەین پێویستە تەرکیزمان بگوازینەوە بۆ شتێکی تر، ئەمەش کارێکی زۆر ئەستەم نییە.
🔸 لە کاتی تورەییدا هەناسەدانی قوڵ و میکانیزمەکانی خۆخاوکردنەوە ئەنجامبدە.
🔸 خۆت خاڵیبکەرەوە لە تورەییەکە و بەشێوەیەکی سەلامەت دەریببرە: ئەگەر بە شێوەیەکی تەندروست دەرینەبرین ئەوە دەبێتە هۆی تێکدانی ناوەکی و دەرەکی.
🔸 بیرکردنەوەی ئیجابی گەشەپێبدە.
🔸 بیگۆرە بۆ وزەیەکی تر کە سودبەخشبێت بۆت. بۆنمونە خۆ مەژغوڵکردن بە دروستکردنی بوکەڵەوە.
هەر یەک لەو خاڵانە بە رونتر لە بابەتەکانی داهاتوو
باسدەکرێن.
د.جەعفەر عومەر
پزیشکی پسپۆری دەروونی
|