چاوەڕێی کام یاسای لەخوا؟؟ [ فضل ، یان عدل]
چاوەڕێی کام یاسای لەخوا؟؟
[ فضل ، یان عدل]
مَن جَآءَ بِٱلْحَسَنَةِ فَلَهُۥ عَشْرُ أَمْثَالِهَا ۖ وَمَن جَآءَ بِٱلسَّيِّئَةِ فَلَا يُجْزَىٰٓ إِلَّا مِثْلَهَا وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ
واتە:هەرکەسێک ئەنجام بدات یەک چاکە، لای کەمی بەدە ئەوەندە پاداشت وەردەگرێتەوە، وەهەر کەسێک ئەنجامی دابێت خراپەک تەنیا بەئەندازەی یەک خراپە سزادەدرێ و هیچ کەس ستەمی لێ ناکرێ ، بەوەی چاکەیەکی کردبێت و بۆی نەنوسرابێ ، یان خراپەیەکی نەکردبێت و لەسەری تۆمارکرابێ.
بەڕێزان :بەسەرنج دان لەو ئایەتە تێ دەگەین کە خوا لە دواڕۆژ دوو یاسای هەیە بەکاری دێنێ بۆ مامەڵەکردنی لەگەڵ بەندەکانی:
یەکەم:
یاسای فەزڵ:کە تایبەتە بە بڕواداران ، هەر قسەیەکی باش ، یان کردەوەیەکی باش هەربەندایەتی و ماڵ بەخشینێک یان......،،،، ، خوا لای کەمی یەک بەدە بۆتی دەنوسێ ،هەندێک جار دەبێتە یەک بەسەد ،هەندێک جار یەک بەحەوت سەد ،هەندێک جار چەندان ئەوەندەی تر، کردەوەی واش هەیە پاداشتەکەی بێ ژمارە و تەنیا خوا خۆی دەیزانی ،تەنانەت نیەتی باش خوا بەچاکە بۆتی دەنوسێ، لەوەش زیاتر بە تەوبە و پەشیمانی دروست خراپەکانیشمان بۆ دەکات بەچاکە بۆیە بەو یاسا فەزڵە نەبێ هیچ کەسێک تەنانەت پێغەمبەرانیش ناگەنە بەهەشت....
دووەم :یاسای عەدل
کە ئەو یاسایەش تایبەتە بە تاوانباران و بێ باوەڕان ، کەسەکە چەندە گوناهی کردبێ هەر ئەوەندەی بۆ نوسراوە لەسەرهیچ نیەتێکی خراپ گوناهی بۆ نەنوسراوە کە ئەنجامی نەدابێ ، تەنانەت ئەگەر گوناهەکەشی کردبێ فریشتەکان چاوەڕێی دەکەن زوو بگەڕێتەوە بۆی نانوسن کەچی ئاواش خراپت زیاتربن لەچاکە دەبێ ئەو مرۆڤە چەندە نەزان و خراپ بو بێت! دەبێ چ قسەیەکی هەبێت کە بەو هەموو فەزڵە ،بەوعەدالەتە وردە نەیتوانی بێت لێ خۆش بون بۆخۆی مسۆگەر بکات!!
ئەگەر یاسای فەزڵ نەبێ خۆکردەوەکانی خۆمان بەرامبەرنین لەگەڵ ئەو نیعمەتانەش کەخوا لەدونیادا لەگەڵی کردووین ، بەراوردی عیبادەتی خۆت و نیعمەتی بێ ژماری خوا بکە بزانە چی دێتە پێش چاوت.......
ئەی ئەگەر باسی بەهەشت و ئەوەی بۆت ئامادەکراوە
بکەین کەچاو نەیدیون و گوێ نەیبیستون و،بەخەیاڵی کەس دانەهاتوون لەخۆشی!
بەکردەوەکانی خۆمان چۆن پێی دەگەین!
گەر فەزڵ وڕەحمی بێ سنوری خوا نەبێ!!!!
گەر سەیری یاسای عەدلیش بکەین ، کاتێک خوا بۆ هەر گوناهێک یەک سزای بۆ داناوین، پاشان مەجالی تەوبەی داوین تاکاتی مردن، لەوەش زیاتر بۆ نیعمەت و چاکەی دونیایی کەسە تاوانبارەکانیش بێ بەش نەکراون و زۆر جار نیعمەتی زیاتریشیان لەگەڵ کراوە!
کەچی هێشتاش هەر خراپە دەکەین و بەشی ئەوەندە ڕومان لەخوا نەکردوە کەخوا یاسای فەزڵمان بۆ بخاتە کار..
بێگومان دەبێ گلەیی تەنیا لەخۆمان بکەین ،
بۆیەش هیچ کەس لەوانەی دەخرێنە دۆزەخ گلەیی لەوبڕیاری خواییە عادیلانە نیە کەبۆی دەرچووە چونکە باش دەزانێت خوا عەدالەتی تەواوی لەگەڵ بەکار هێناوە، تەنیا لۆمەی خۆی و هاوڕێی هاندەرە خراپەکانی دەکات...
لەو لاشەوە ئەوانەی دەچنە بەهەشت دەزانن کە هۆکاری چوونە بەهەشت کردەوەکانی خۆیانە بەڵام بەیاسای فەزڵ نەبایە هیچ کات شایەنی ئەو هەموو نیعمەت و خۆشیانەی بەهەشت نەدەبوون....!!
بۆیە با هەمیشە دوعای ئەوە بکەین بڵێین:
خوایە بەمیهرەبانی و سۆزی خۆت و بەفەزڵی بێ سنورت مامەڵەمان لەگەڵ بکەی و هیچ کات بەکەمتەر خەمی و کردەوەکانی خۆمان لەگەڵمان نەکەی....
طاهر عثمان خدر
|