بە چەند هەنگاوێکی سادە ژیانت بۆ هەمیشە ڕووناک بکەرەوە ...!!!
بە چەند هەنگاوێکی سادە ژیانت بۆ هەمیشە ڕووناک بکەرەوە ...!!!
بەناوی خودا ...
ڕەنگە تۆ وەک مرۆڤێک هەندێک جار لەبەرامبەر گرفتەکانی ڕۆژگار بێزاربیت یاخود بەهۆی سروشتی تایبەتی خۆت و جیاوازی دونیا بینیت لەگەڵ ئەوانی دیکە دڕدۆنگ و بێهیوابیت و بیری کۆڵدان لەژیان ببێتە تاکە بژاردەت بۆ داهاتوو ، بەڵام ئەمه ڕێگای دروست و فریاد ڕەسی هیچ دۆخێک نابێت ، بەڵکو ئەوەی دەرچە و دەلاقەی هەنگاونانە بەرەو ڕووناکی و ژیانێکی باشتر بەپێ ێ پێودانگی لۆژیکی و ئەزموونی مرۆڤە سەرکەوتووەکان بریتین لە گرتنە بەری چەند هۆکارێکی سادە کە لێرەدا بەکورتی ئاماژەیان پێ دەکەین ئەوانیش :
۱- سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی پەیوەندی نێوان خۆت و خودای بەدیهێنەرت چونکە دڵنیایی و ئاسودەیی هەمیشەیت بەندە بەم هۆکارەوە .
۲- بەخۆداچوونەوە و چاککردنەوەی ئەو هەنگاوە هەڵانەی کە لە ڕابردوودا بەبێ شرۆڤە و بیرکردنەوە ناوتن، چونکە بەخۆدا چوونەوە هۆکارێکی گرنگە بۆ دان نان بەهەڵەکان و هەوڵدان بۆ دووبارە گرتنەبەری ڕێگای دروست لەژیاندا .
۳- گۆڕانکاری کردنی بەردەوام لە شێوازی ژیانت چونکە ڕێگای نوێ هەمیشە دەرئەنجامی نوێ و ئەرێنی بۆ ژیانێکی دروست دێنێتە ئاراوە .
٤- دوورکەوتنەوە لە بیری نەرێنی سەبارەت بە دۆخی ژیان و کەسایەتیت چونکە ئەم کارە تەنها بێهیوای و لەدەستدانی متمانە بەخۆبوونت پێ دەخشێت .
٥- هاوەڵی کردنی مرۆڤانێک کە خاوەنی سەنگ و سەرچاوەی هیوا و سودن لەکۆمەڵگەدا چونکە مرۆڤ کەم هەتا زۆر کەسایەتی و بیروڕاکانی لەژێر کاریگەری هاوەڵ و خۆشەویستانیدا بنیات دەنێت .
٦- خۆ بەدوورگرتن لە نمایش کاری ژیانی تایبەتیت بۆ ئەوەی نەبیتە نێچیری مرۆڤانێک کە بەئیرەیی و بەدکارییان ژیانی خەڵکی دادەڕمێنن .
بەهیوای ژیانێکی پڕ لە بەختەوەری بۆ هەمووان .
نووسین : دیار بکر .
|