گەشەپێدانی مرۆیی
چۆن مامەڵە لەگەڵ دەوروبەرماندا بکەین..؟؟
چۆن مامەڵە لەگەڵ دەوروبەرماندا بکەین..؟؟
یەکەم: نەرم ونیانی و هێمنی....
چەندان فەرمودەی پێغەمبەری خوا  هانمان دەدەن بۆ نەرم و نیانی لەکاتی هەڵسوکەوت کردنمان لەگەڵ دەوروبەرلەوانە :
 «إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الرِّفْقَ فِي الأَمْرِ كُلِّهِ» رواه البخاري 
خوای گەورە نەرم ونیانی لەهەموشتێکدا پێخۆشە...
 یان دەفەرموێ: «مَنْ يُحْرَمِ الرِّفْقَ ، يُحْرَمِ الْخَيْرَ».
واتە : هەر کەس لەنەرم ونیانی بێ بەش بێت لەهەموخێرێک بێ بەشە....
یان دەفەرموێ : «إِنَّ الرِّفْقَ لاَ يَكُونُ فِي شيء إِلاَّ زَانَهُ ، وَلاَ يُنْزَعُ مِنْ شيء إِلاَّ شَانَهُ» رواه مسلم
بێگومان نەرم ونیانی لەهەرشتێکدا هەبێ جوانی دەکات، وەهەرشتێکیش نەرم ونیانی تێدا نەما ناشیرینی دەکات وتێکی دەدات...
 یان دەفەرموێ: «إِذَا أَرَادَ اللهُ عَزَّ وَجَلَّ بِأَهْلِ بَيْتٍ خَيْرًا أَدْخَلَ عَلَيْهِمُ الرِّفْقَ». رواه الإمام أحمد . 
ئەگەر خوا خێری بۆ ماڵێک ویست نەرم ونیانی هێمنی دەخاتە ناویانەوە.
سروشتی هەموکەسێک وایە ،ئەوکەسانەیان خۆش دەوێت کەنەرم ونیانە لەگەڵیان...
ئەودایک وباوکەخۆشە ویستن لەگەڵ منداڵەکانیان نەرم ونیانن...
قوتابی ئەو مامۆستایانەیان خۆش دەوێ نەرم ولەسەرخۆن....
ئەو هاوڕێیانە خۆشەویستن کەنەرم ونیانترینن...
ئەوجیران وخزم وکەس وقوتابی ودەوروبەرەت لاپەسندن کەزوو توڕەنابن وهەڵناچن...
بۆیە پێویستە بانخوازان و ئەوانەی کاری پێغەمبەران دەکەن وەکو پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) نەرم ونیان بن دوربکەونەوە لەهەمو توڕەیی ودڵ ڕەقی و قسە ناخۆشی و دەم وچاوگرژیەک ،تاکارەکەت بەرهەمی هەبێ بۆ دونیاو قیامەتت....

 ئا:طاهر عثمان وەرتی
1061 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/28/2022 5:27:36 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.