رۆشنبیری گشتی
ره‌نگه‌كان له‌ ‌قورئانی پیرۆز

 

ئه‌و ره‌نگا‌نه‌ی له‌قورئانی پیرۆز باسكراون

(زه‌رد ، سپی ، ره‌ش ، سه‌وز، شین ، سوور، په‌مه‌یی، سه‌وزر تێر)

به‌ڵگه‌كانی له‌قورئانی پیرۆز:

  • زه‌رد : یه‌كه‌م ره‌نگه‌ باسكراوه‌ ، پێنج جار باسكراوه‌ له‌ پێنج ئایه‌تدا:

    - خۆشی به‌خشه‌، وه‌ك له‌ ئایه‌تی 69 له‌ سووره‌تی به‌قه‌ره‌دا هاتووه‌:  ﴿إِنَّهَا بَقَرَةٌ صَفْرَاءُ فَاقِعٌ لَوْنُهَا تَسُرُّ النَّاظِرِينَ﴾ البقرة۞69

    -  خراپه‌كاری و وێرانكردن ، وه‌ك له‌ ئایه‌تی 51 سووره‌تی رومدا هاتووه‌ : ﴿وَلَئِنْ أَرْسَلْنَا رِيحًا فَرَأَوْهُ مُصْفَرًّا﴾ الروم۞51

    -  له‌ناوبردن و ووشكردن ، وه‌ك له‌ ئایه‌تی 20 له‌سووره‌تی حدیدا هاتووه‌ : ﴿كَمَثَلِ غَيْثٍ أَعْجَبَ الْكُفَّارَ نَبَاتُهُ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ يَكُونُ حُطَامًا﴾ الحديد۞20

     

    سپی : دووه‌م ره‌نگه‌ باسكراوه‌ و 12 جار له‌ 12 ئایه‌تدا هاتووه‌:

  • رووناكی و هه‌ڵهاتنی خۆر و كاتی به‌ره‌به‌یان و سه‌ره‌تای سپێده‌: وه‌ك له‌ ئایه‌تی 187 له‌سووره‌تی به‌قه‌ره‌دا هاتووه‌

    ﴿حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الفجر﴾ البقرة۞187

  • ره‌نگی ده‌موچاوی خه‌ڵكی به‌هه‌شت: وه‌ك له‌ ئایه‌تی 107 له‌سووره‌تی ئال عومراندا هاتووه‌ : ﴿وَأَمَّا الَّذِينَ ابْيَضَّتْ وُجُوهُهُمْ فَفِي رَحْمَةِ اللَّهِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ﴾ عمران۞107
  • نه‌خۆشی ‌چاو له‌زۆری غه‌م وخه‌فه‌ت: وه‌ك له‌ ئایه‌تی 84 له‌سووره‌تی یوسفدا هاتووه‌ ﴿وَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَا أَسَفَىٰ عَلَىٰ يُوسُفَ وَابْيَضَّتْ عَيْنَاهُ مِنَ الْحُزْنِ فَهُوَ كَظِيمٌ﴾ يوسف۞84
  • موعجیزه‌ی موسا : وه‌ك له‌ ئایه‌تی 108 له‌سووره‌تی ئه‌عرافدا هاتووه‌ ﴿وَنَزَعَ يَدَهُ فَإِذَا هِيَ بَيْضَاءُ لِلنَّاظِرِينَ﴾ الاعراف۞108
  • ره‌نگی رێگاكانی نێوان چیاكان : وه‌ك له‌ ئایه‌تی 27 له‌سووره‌تی فاطردا هاتووه‌ ﴿وَمِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِيضٌٌ﴾ فاطر۞27
  • ره‌نگی خواردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌هه‌شت : وه‌ك له‌ ئایه‌تی 46 له‌سووره‌تی صافاتدا هاتووه‌﴿بَيْضَاءَ لَذَّةٍ لِلشَّارِبِينَ﴾ الصافات ۞ 46

     

  • ره‌نگی ره‌ش: سێیه‌م ره‌نگه‌ باسكراوه‌ له‌قورئاندا كه‌ 8 جار هاتووه‌ له‌ 7 ئایه‌تدا:

    -تاریكی شه‌و: وه‌ك له‌ ئایه‌تی 187 له‌سووره‌تی به‌قه‌ره‌دا هاتووه‌  ﴿حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِن الفجرَ﴾ البقرة۞187

    - ره‌نگی ده‌موچاوی خه‌ڵكی دۆزه‌خ:  وه‌ك له‌ ئایه‌تی 106  له‌سووره‌تی ئال عومراندا هاتووه‌  ﴿وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ ۚ فَأَمَّا الَّذِينَ اسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ أَكَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ﴾ آل عمران۞106

    - غه‌م وخه‌فه‌ت وناخۆشی : وه‌ك له‌ ئایه‌تی 58 له‌سووره‌تی نه‌حلدا هاتووه‌    ﴿وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالْأُنْثَىٰ ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ﴾ النحل۞58

    - ووشكانی وله‌ناوچوون: وه‌ك له‌ ئایه‌تی 5 له‌سووره‌تی ئه‌علادا هاتووه‌     ﴿فَجَعَلَهُ غُثَاءً أَحْوَى﴾ اﻷعلى۞5، فَجَعَلَهُ غُثَاءً أَحْوَىٰ.. واتا ره‌ش ،  وورد و قاژی كرد .

    - ره‌نگی هه‌ندێ شاخ: وه‌ك له‌ ئایه‌تی 27 له‌سووره‌تی فاطردا هاتووه‌    ﴿..وَغَرَابِيبُ سُودٌ﴾ فاطر۞27

  • ره‌نگی سه‌وز: چواره‌م ره‌نگه‌ ناوی هێنراوه‌ ، 8 جار هاتووه‌:
  • ره‌نگی دارودره‌خت و رووه‌ك و زه‌وی دوای بارانبارین: وه‌ك له‌ ئایه‌تی 43 له‌سووره‌تی یوسفدا هاتووه‌ ﴿وَسَبْعَ سُنْبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ﴾ يوسف۞43
  • پۆشاكی خه‌ڵكی به‌هه‌شت: وه‌ك له‌ ئایه‌تی 21له‌سووره‌تی ئینساندا هاتووه‌ ﴿عَالِيَهُمْ ثِيَابُ سُنْدُسٍ خُضْرٌ وَإِسْتَبْرَقٌ﴾ الانسان۞21

     

     

  • ره‌نگی په‌رده‌و پشتی به‌هه‌شت: وه‌ك له‌ ئایه‌تی 76 له‌سووره‌تی ره‌حماندا هاتووه‌ ﴿مُتَّكِئِينَ عَلَىٰ رَفْرَفٍ خُضْرٍ وَعَبْقَرِيٍّ حِسَانٍ﴾ الرحمن۞76

     

  • ره‌نگی شین: پێنجه‌م ره‌نگه‌ ویه‌كجار هاتووه‌:
  • ره‌نگی ده‌موچاوی بێباوه‌ران له‌قورسی و ناره‌حه‌تی وترس له‌قیامه‌تدا : وه‌ك له‌ ئایه‌تی 102 له‌سووره‌تی طه دا هاتووه‌﴿يَوْمَ يُنْفَخُ فِي الصُّورِ ۚ وَنَحْشُرُ الْمُجْرِمِينَ يَوْمَئِذٍ زُرْقًا﴾ طه۞102

     

  • ره‌نگی سوور: شه‌شه‌م ره‌نگه‌ :
  • ره‌نگی رێگا نێوان چیاكان و ره‌نگی به‌رووبوومی دره‌خه‌ته‌كان: وه‌ك له‌ ئایه‌تی 27 له‌سووره‌تی فاطردا هاتووه‌ ﴿وَمِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِيضٌ وَحُمْرٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهَاٌ﴾فاطر۞27
  • ره‌نگی په‌مه‌یی: حه‌وته‌م ره‌نگه‌ ویه‌كجار هاتووه‌:

    -ره‌نگی ئاسمان كاتی شه‌قارشه‌قار ده‌بێت رۆژی قیامه‌تدا: وه‌ك له‌ ئایه‌تی 37 له‌سووره‌تی ره‌حه‌ماندا هاتووه‌  ﴿فَإِذَا انْشَقَّتِ السَّمَاءُ فَكَانَتْ وَرْدَةً كَالدِّهَانِ﴾ الرحمن۞37

  • ره‌نگی سه‌وزی تێر: هه‌شته‌م ره‌نگه‌ ناوی هاتووه‌و یه‌كجاریش باسكراوه‌ :
  • ره‌نگی دارودره‌‌خته‌كانی به‌هه‌شت‌ كه‌زۆر چڕن وه‌ك له‌ ئایه‌تی 64 له‌سووره‌تی ره‌حماندا هاتووه‌ {مُدْهَامَّتَانِ} الرحمن۞64

 

ئاماده‌كردنی رزگار.ن.م

36 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/22/2024 11:05:10 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.