خوانی روح
فیتنه‌م خۆش ده‌وێت

فیتنه‌م خۆش ده‌وێت

له‌ئه‌میری ئیماندارن عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب(خوا لێی رازی بێت) ده‌گێڕنه‌وه‌ ، چاوی به‌ حوزه‌یفه‌ی كوڕی یه‌مان  (خوا لێی رازی بێت)كه‌وت ، عومر پێی ووت : چۆنی ئه‌ی حوزه‌یفه‌ ؟ حوزه‌یفه‌ی پێی ووت : وام لێهاتووه‌ فیتنه‌م خۆش ده‌وێت و ڕقم له‌ ڕاستییه‌ و نوێژ ئه‌كه‌م بێ ده‌ستنوێژ ، و ئه‌وه‌ی من هه‌مه‌ له‌سه‌ر زه‌وی خوا نییه‌تی‌ له‌ئاسمان، عومه‌ر زۆر توڕه‌ بوو لێی، له‌و كاته‌دا ئیمام عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب(خوا لێی رازی بێت)  هات و بینی عومه‌ر روخساری توڕه‌ دیاره‌ ، عه‌لی پرسیاری لێكرد: ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران بۆ تووڕه‌ بوویت، عومه‌ر ووتی : حوزه‌یفه‌ی كوڕی یه‌مانه‌ ، ووتم چۆنی ئێستا؟ ووتی: وام لێهاتووه‌ فیتنه‌م خۆش ده‌وێت و ڕقم له‌ ڕاستییه‌ و نوێژ ئه‌كه‌م بێ ده‌ستنوێژ، و ئه‌وه‌ی من هه‌مه‌ له‌سه‌ر زه‌وی خوا نییه‌تی له‌ئاسمان، عه‌لی ووتی: ڕاستی كرد ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران، فیتنه‌ی خۆش ده‌وێت:واتای سه‌روه‌ت وسامان وماڵ ومنداڵ خۆش ده‌وێت خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت (إنما أموالكم وأولادكم فتنة). وڕقی له‌ ڕاستییه‌: واتا مردن ڕاستییه‌، و بێ ده‌ستنوێژ نوێژ ده‌كات: واتا صه‌ڵوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌دات بێ ده‌ستنوێژ له‌هه‌موو كاتێكدا ، و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه‌تی خوا نییه‌تی له‌ئاسمان مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و هاوسه‌ر و منداڵی هه‌یه‌ وخوای گه‌وره‌ نییه‌تی، عومه‌ر فه‌رمووی: به‌خوا ئه‌ی باوكی حه‌سه‌ن ئه‌وه‌ی له‌دڵمدا به‌رامبه‌ر حوزه‌یفه‌ هه‌بوو نه‌ماوه‌ و رۆیشت.

 

ئا: رزگار .ن.م

44 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/24/2024 9:29:02 AM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.