م.یاسین زه‌نگه‌نه
چۆن به‌خته‌وه‌ر ده‌بیت ؟
ئا: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
هه‌موو مرۆڤێك ده‌توانێت به‌خته‌وه‌ر بێت، گه‌ر پابه‌ندبێت به‌یاساكانی به‌خته‌وری و، هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێ بكات، ئاستی به‌خته‌وه‌ری هه‌ر كه‌سێك به‌نده به رێژه‌ی پابه‌ندبونی به‌یاسكانی به‌خته‌وه‌ریه‌وه، لێره‌دا ئاماژه به‌چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌كه‌ین،به‌هیوای سودبینین و پابه‌ندبوون پێیانه‌وه:
1- بڕوا بوون به‌خوای گه‌وره : به‌خته‌وه‌ری به‌دی نایه‌ت به‌بێ بڕوابوون به‌خوای گه‌وره، به‌خته‌وه‌ریش زیاد و كه‌م ده‌كات به‌پێیی ئیمانی كه‌سه‌كه، تا بڕوای به‌هێز و دامه‌زراوتر بێت، ئه‌وا زیاتر به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت، هه‌ر كات بڕوای لاواز بوو، ئه‌وا دڵه‌ڕاوكێ و بیركردنه‌وه‌ی نه‌رێنی زیاد ده‌كات و، ژیان و گوزه‌رانی تاڵ و شێواو ده‌بێت.
2- بڕوابوون به ده‌سته‌ڵاتی خوای گه‌وره: هه‌ر كه‌س هه‌ستی به توانا‌و ده‌سته‌ڵاتی بێ سنوری خوای گه‌وره كرد، ئه‌وا ئه‌ندێشه‌و خه‌یاڵ به‌سه‌ریدا زاڵ نابێت و كێشه‌و گرفته‌كان نایترسێنێت.
3- بڕوابوون به‌قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گه‌وره: بڕوابوون به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر، ره‌زامه‌ندی ده‌خاته نێو دڵ و ده‌رونه‌وه‌و، حه‌سانه‌وه‌ی پێ ده‌به‌خشێت، له‌مباره‌یه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (عجبا لأمر المؤمن ان امره كله خیر، ان اصابته سراء شكر فكان خیرا له، وان اصابته ضراء صبر فكان خیرا له) رواه مسلم.
له‌م فه‌رموده‌یه‌وه فێرده‌بین كه ئارامگرتن له‌سه‌ر به‌ڵاو ناخۆشیه‌كانی ژیان و، سوپاسگوزاری له‌سه‌ر به‌خشش و نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره، به‌خته‌وه‌ری و حه‌سانه‌وه‌و دڵنیایی راسته‌قینه‌مان پێ ده‌به‌خشێت.
4- كه‌سانی به‌خته‌وه‌ر بكه پێشه‌نگی ژیانت: مه‌به‌ستمان له به‌خته‌وه‌ره‌كان ئه‌وانه‌ن كه خزمه‌تی بێ ئه‌ندازه‌ی مرۆڤایه‌تیان كردوه‌و، خاوه‌نی بیروباوه‌ڕێكی دامه‌زراو بون، پێغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله علیه وسلم) مامۆستا‌و سه‌رمه‌شقی به‌خته‌وه‌رانه، به‌خته‌وه‌ری راسته‌قینه له پابه‌ندبوون به ڕێبازه‌كه‌یدایه و، شه‌كه‌تی و نیگه‌رانی له‌دووركه‌وتنه‌وه له رێباز و به‌رنامه‌كه‌یدایه.
5- رزگاربوون له دڵه‌ڕاوكێی ده‌رونی :
- دڵه‌راوكێ ده‌بێته مایه‌یی خه‌م په‌ژاره .
- دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێته مایه‌یی شكستی له‌ژیاندا .
- دڵه‌ڕاوكێ سه‌رده‌كێشێت بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیدار، له‌نێویاندا نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كان.
- هه‌وڵبده هۆكاری دڵه‌ڕاوكێكانت بدۆزیته‌وه، ئینجا یه‌ك یه‌ك چاره‌سه‌ریان بكه‌یت.
- له‌گه‌ڵ خۆت و ده‌وروبه‌رتدا، به‌هێمنی گفتوگۆ بكه و په‌نا بۆ هه‌ڵچون مه‌به.
- ساده‌و ساكار به‌و، په‌نا بۆ ئاڵۆزكردنی كاروباره‌كان مه‌به.
6- له سروشتی ژیان تێبگه: ژیان كێشه‌و گرفت و ناڕه‌حه‌تی و تاقی كردنه‌وه‌ی تێدایه، ئه‌مه‌ش حیكمه‌تی خوای گه‌وره‌یه له دروستكراوه‌كانیدا، پێویسته له‌سه‌رمان له سروشتی ژیان بگه‌ین و پێی ڕازی بین، ئه‌مه‌ش رێگری ناكات له خۆلادان له قه‌ده‌ر به قه‌ده‌ر و، به‌رگری كردن و لابردنی ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تیه‌كان. زانینی سروشتی ژیان مانای زاڵبونی گیانی بێئومێدی نییه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروستانه‌یه له‌گه‌ڵ ژیاندا.
7- نه‌ریته نه‌رێنیه‌كان بگۆڕه بۆ نه‌ریتی ئه‌رێنی .
8- به‌خته‌وه‌ریت له‌ئامانجه‌كانتدایه: هۆكاری ناڕه‌حه‌تی و شه‌كه‌تی زۆر كه‌س بریتیه له نه‌بونی ئامانج گه‌لێك كه له‌پێناویدا تێبكۆشن، یان ئامانجیان هه‌یه، به‌ڵام ئامانجێكی به‌شكۆو ڕێزدار نیه، بۆیه هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ناكه‌ن له جێبه‌جێ كردنیدا، ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ری به‌دی دێنێنێت ئامانجه ڕێزداره‌كان و مه‌به‌سته گه‌وره‌و پیرۆزه‌كانه، ئامانجی گه‌وره بوار ده‌ڕه‌خسێنێت تا زاڵ بیت به‌سه‌ر كۆسپه‌كانی سه‌ره‌ڕێدا. مرۆڤ به‌بێ ئامانج كه‌سێكی ونبوه، ئایا ڕێی تێ ده‌چێت فڕۆكه‌وانێك هه‌ستێت و شوێنێك نه‌بێت بۆی بچێت و پێی بگات و، نه‌خشه‌یه‌كیش نه‌بێت بیگه‌یه‌نێته شوێنی مه‌به‌ست؟
9- ئازاره‌كانت سوك بكه‌ره‌وه: بێگومان مرۆڤ روبه‌ڕوی كێشه‌و به‌ڵا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام پێویسته واهه‌ست نه‌كات كه ئه‌وه كۆتایی ژیانه‌و، ئه‌و تاكه كه‌سێكه كه توشی به‌ڵاو ناخۆشی بۆته‌وه، پێویسته له‌سه‌ر خۆی سوك بكات و، خۆی هێمن كاته‌وه له‌ڕێگای:
- ده‌رك كردن به‌وه‌ی به‌ڵاو ناڕه‌حه‌تی گه‌وره‌تر هه‌یه، كه كاریگه‌ری و ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی له‌مه خراپتره.
- بیر بكاته‌وه له‌حاڵی ئه‌وانه‌ی به‌ڵا و ناخۆشیه‌كانیان توندتر و گه‌وره‌تره.
- ته‌ماشای ئه‌و به‌خشش ونیعمه‌تانه بكات، كه هه‌یه‌تی و پێیی دراوه، خه‌ڵكانی تری لێ بێ به‌شه.
10- چاوه‌ڕوانی هه‌واڵه ناخۆشه‌كان مه‌به: گه‌ر به‌رده‌وام بیر له داماوی بكه‌یته‌وه، ئه‌وا ترسه‌كانت له‌گه‌ڵ حه‌زه‌كانتدا یه‌كسان ده‌بن و، به‌ڵا و ناڕه‌حه‌تیت بۆ دێنێت، هۆیه‌كانی ئه‌م به‌ڵا و ناڕه‌حه‌تیانه به‌هۆی ترس و ره‌شبینیه‌كانته‌وه‌یه، ئاساییه به‌هۆی ئه‌مانه‌وه دڵه‌ڕاوكێكانت زیاد بكات و به‌ڵایه‌كی نوێت توش بكات. به‌م شێوه‌یه له بازنه‌یه‌كی به‌تاڵی بیركردنه‌وه‌ی نه‌رێنی و، پێشبینی هه‌واڵی خراپ و به‌ڵا و ناڕه‌حه‌تیدا ده‌خولێیته‌وه. گه‌ر بیر بكه‌یته‌وه كه ژیان كورته كاروباره‌كان به‌خێرایی ده‌گۆڕێن، ئه‌وا روناكیه‌كی زۆر له ژیانتدا به‌دی ده‌كه‌یت.
11- ته‌ماشای ده‌وروبه‌رت بكه: گه‌ر ته‌ماشایی خۆت و ده‌وروبه‌رت كرد، ئه‌وا چه‌ندین شت به‌دی ده‌كه‌یت كه شایسته‌ی سوپاسگوزاریه، ئێمه هه‌موان وا راهاتوین كه ماڵێكمان هه‌یه‌و تیایدا ده‌ژین، پیشه‌و كارێكمان هه‌یه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، له‌نێو خێزان و خانه‌واده‌یه‌كداین، زۆرجار هه‌ست به چێژی ئه‌م به‌خته‌وه‌رییانه ناكه‌ین، به‌ڵام گه‌ر بیرمان له تیاچونی ئه‌م شتانه‌و بێ به‌شبونمان لێیی كرده‌وه، ئه‌وا ده‌بێته مایه‌یی هه‌ستكردنمان به‌به‌خته‌وه‌ری.
12- با شته بچوك و ساده‌كان ژیانت تاڵ نه‌كات: هه‌ندێك كه‌س خه‌م په‌ژاره دایان ده‌گرێت، به‌رودانی شتی ساده‌ی رۆژانه، كه شایسته‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌موپه‌ژاره‌یه نین، به‌ڵام ئه‌وان توشی دڵه‌راوكێ و خه‌می زۆر ده‌بنه‌وه، بۆ نمونه وه‌ك تێكچونی ئامێر و ده‌زگایه‌ك، یان شكانی كوپ و په‌رداخێك، یان دڕانی جلوبه‌رگ... پێویسته مرۆڤ ئه‌م كارانه به ئاسایی وه‌رگرێت و كارنه‌كاته سه‌ر ره‌وتی ژیانی و خۆی نیگه‌ران نه‌كات.
13- بزانه به‌خته‌وه‌ری له‌لای خۆتدایه، بۆچی سه‌فه‌ر ده‌كه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی: هه‌موو مرۆڤێك یاسا‌و هێزی به‌خته‌وه‌ری هه‌یه، به‌ڵام زۆركه‌س نایبینن، چونكه ته‌ماشای خۆیان ناكه‌ن و ته‌نها ته‌ماشایی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن.
14- وه‌ك هه‌نگ به بۆ سود گه‌یاندن به خه‌ڵكی: به‌خته‌وه‌ره‌كان باشترین كه‌سانن كه سود به‌خه‌ڵكی ده‌گه‌یه‌نن، كه‌سێك به‌خته‌وه‌ری له‌ده‌ست دابێت، به‌رده‌وام رازی بوون له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه‌سانی تر ئاگادار كاته‌وه له حاڵه‌ته‌كه‌ی، به‌ڵام كه‌سی به‌خته‌وه‌ر كه چێژ له‌به‌خته‌وه‌ریه‌كه‌ی ده‌رده‌گرێت، تا كه‌سانی تر زیاتر به‌شداری بكه‌ن، چێژه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت، جا ئه‌گه‌ر هۆكاری دڵخۆشیه‌كه‌ی هه‌واڵێكی خۆش بێت یان بینینی دیمه‌نێكی سه‌ره‌نج راكێش بێت، خۆشیه‌كانت ته‌واومه‌ند نابێت تا كه‌سانی تریش به‌شداری پێ نه‌كه‌یت.
15- متمانه‌ت به‌خۆت هه‌بێت، ده‌توانیت رزگارت بێت له‌كێشه‌كان: هه‌موو شته‌كان سه‌ره‌تا له‌بیركردنه‌وه‌كانمانه‌وه دروست ده‌بن، روداوه‌كان ئه‌وه‌نده بایه‌خیان نیه، ته‌نها له‌و سنوره‌دا نه‌بێت كه خۆمان بوار ده‌ده‌ین، كه ئه‌و روداوانه بیرۆكه‌ی نه‌رێنی وێرانكه‌رمان تێدا بڕوێنێت، سه‌ركه‌وتوه‌كان له‌كاتی قه‌یران و گرفته‌كاندا، هیوا و بڕوایه‌كی چه‌سپیویان به‌خۆیان هه‌یه، به‌هۆی ئه‌م هیوایه‌شه‌وه سه‌ركه‌وتنیان بۆ دوباره ده‌بێته‌وه.
16- زاڵبه به‌سه‌ر ترسی نه‌رێنی دا: نیگه‌رانی و نه‌خۆشی و ناڕه‌حه‌تی و شكست زۆرجار له‌ترسه‌وه په‌یدا ده‌بێت، گه‌ر سه‌لامه‌تی و سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری و ته‌ندروستیت ده‌وێت، پێویسته به‌ره‌نگاری ترس بیته‌وه، خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا بۆمان ده‌گێڕێته‌وه (الذین قال له‌م الناس ان الناس قد جمعوا لكم فاخشوهم فزادهم ایمانا وقالوا حسبنا الله ونعم الوكیل، فانقلبوا بنعمة من الله وفضل لم یمسسهم سوء واتبعوا رضوان الله والله ذو فضل عظیم ) ال عمران 173 – 174 .
17- بڕوا مه‌كه نه‌خۆشیه‌كه‌ت به‌رده‌وامه‌و ئازاره‌كانت كۆتایی نایه‌ت: هه‌موو شتێك ماوه‌و سنورێكی هه‌یه، ده‌توانی به‌توانای بیركردنه‌وه‌ی داهێنانانه‌ت ژیانی خۆت نوێ كه‌یته‌وه .
18- بێ ئومێد مه‌به: گه‌ر خه‌ڵكانی ده‌وروبه‌رت كۆده‌نگ بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تۆ له‌ژیاندا سه‌ركه‌وتوو نابیت، یان هه‌ر له‌ڕه‌چه‌ڵه‌كه‌وه بۆت ماوه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌م جۆره بۆچونانه ره‌ت كه‌ره‌وه، وریا به له گرانی و ناخۆشی رابردویه‌ك، كه رابردوی تۆ نیه، له‌ده‌رونتدا ئه‌و سیفه‌تانه بڕوێنه، كه پێچه‌وانه‌یه به‌و كه‌موكورتیانه‌ی، ده‌یانه‌وێت ماندو و نیگه‌رانت كه‌ن پێوه‌ی.
19- پێویسته هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌كی نه‌رێنی راگریت: هه‌موو جه‌خت كردنه‌وه‌یه‌ك بۆ داماوی و كڵۆڵیت، نكۆڵی له به‌رهه‌ست بكه و، جه‌خت له‌سه‌ر هیواو سه‌ركه‌وتن و ته‌ندروستی و خۆشحاڵی بكه‌ره‌وه.
20- ئاگاداری بیركردنه‌وه‌و وته‌كانت به: ئه‌مانه یان ده‌تپارێزن، یان روبه‌ڕوی مه‌ترسیت ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه:
- (دلیلك الی السعادة النفسیة) له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت