بابەتی نوسەران
نابینا (کوێرە) کان کێن؟
د.محمد سینەمۆکی

 

نابینا (کوێرە) کان کێن؟ 

 


د.محمد سینەمۆکی

 


لە ھەزالی کوڕی حەڕمەلیان پرسی: ژمارەی نوێژ خوێنان چەندە؟
لە وەڵامدا گوتی: تەنھا کەسێک شک دەبەم نوێژ کەر بێت !!!!!!
گوتیان: باشە تۆ ئەو ھەموو ژمارە زۆرە نابینی لە نوێژ خوێنان ؟؟؟
خۆ تۆ کوێر و نابینا نیت!!!!!
لە وەڵامدا گوتی: نەخێر من نابینا و کوێر نیم بەڵکو کوێر و نابیناکان:
١- ئەوانەن چاویان دادەخەن لە ئاستی ئەو ھەموو بێوەژن و دایکی ھەتیوانەی کە باری قورسی ژیانیان توشی ژانەسەری کردون کەس لایان لێ ناکاتەوە.
٢- ئەوانەن ڕوو دەکەنە قیبلە بەڵام پشت دەکەنە ھەتیوان و ھەژاران.
٣- ئەوانەن کڕنوش بۆ خوا دەبەن و سەریان بۆ خوا دەخەنە سەر زەوی بەڵام لەبەرامبەر بەندەکانی خوادا لوت بەرزن.
٤- ئەوانەن لە ڕیزی پێشەوەی نوێژ کەرانن بە ڵام نابینرێن لە ناو برسی و ڕەش و ڕوت و ھەقبێژەکاندا.
٥- ئەوانەن مزگەوت و ماڵەکانی خوا دروست دەکەن بەڵام ماڵی بەندەکانی خوا دەڕوخێنن.
٦- ئەوانەن تەنھا ساڵی ڕۆژێک ھاوکاری خزمە نزیکەکانیان دەکەن و لە ڕۆژانی دی فەرامۆشیان دەکەن.
٧- ئەوانەن بەرۆژوو دەبن و خۆیان دوور دەخەنەوە لە خواردنی حەڵاڵ بەڵام خۆیان ناگرنەوە لە حەڕام.
٨- ئەوانەن سەردان (حەج) ی ماڵی خوا دەکەن بەڵام سەردانی ماڵی خزمەکانیان ناکەن.
٩- ئەوانەن بانگ دەدەن و وشەی اللە بەرز دەکەنەوە بەڵام گەر دایک و باوکیان پەکیان بکەوێ و بکەون ڕاستیان ناکەنەوە.
١٠- ئەوانەن بەجەستە لەبەرامبەر خوادا ڕادەوەستن بەڵام دڵیان پڕە لە ڕق و کینە و حوسەدی لە بەرامبەر براو خوشکەکانیان.
١١- ئەوانەن دووری و نێوانی عیبادەت و ڕەوشت و مامەڵە و ھەڵسو کەوتیان ئاسمان و ڕێسمانە.
١٢- ئەوانەن نوێژ و ڕۆژوی زۆر دەکەن بەڵام بەردەوامیشن لە پشتگیری زاڵم و ستەمکار و لە مامەڵەشدا غەش و فێڵ دەکەن.
١٣- ئەوانەن نوێژ و ڕۆژویان ھەیە کەچی دەستیشیان بەردەوام بەخوێنی مسوڵمانان سورە.
١٤- ئەوانەن تەنھا بەشێکیان لە ئیسلام وەرگرتووە بەڵام وادەزانن ھەمو ئیسلامیان جێ بەجێ کردوە.
١٥- ئەوانەن نوێژ دەکەن بەڵام قازانج لە نوێژەکانیان ناکەن چونکە نایانگێڕێتەوە لە خراپەو تاوان بۆیە:
نابینان .....
کوێرن ......
نابینان ..........
١٦- ئەوانەن نوێژ دەکەن و ڕۆژوو دەگرن و تەواف دەکەن بە دەوری کەعبەدا بەڵکو بەدەوری دونیادا بەڵام بۆ تاکە جارێکیش بە دەوری ماڵی ھەژار و داماوو لێقەوماواندا ناخولێنەوە.
بۆیە باش بزانن ئەوانە ھەمویان نابینا و کوێرن لە دونیا و بگرە لە قیامەت نابینا ترو کوێرترن!!!!
ھەروەکو خوای گەورە دەفەرموێ:(ومن كان في هذه اعمی فهو في الاخرة اعمی واضل سبيلا ) سورە الإسراء ٧٢
 

0 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/10/2018 12:00:17 AM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.