بابەتی نوسەران
منداڵ لەنێوان ماڵ و قوتابخانە
د.محمد شێخ له‌تیف

منداڵ لەنێوان ماڵ و قوتابخانە

‎گومانی تیادا نیە منداڵ کە دەگاتە تەمەنی فێربوون دەخرێتە بەر خوێندن ودەنێردرێت بۆ قوتابخانە ئەمەش کارێکی باشە، بەڵام ئەوەی کارەکە توشی گرفت دەکات نەبونی ھەماھەنگی یە لە نێوان خێزان وقوتابخانە ئەمەش بۆ چەند ھۆکارێک دەگەڕێتەوە: 

 ‎١-کەمی ئاستی ھۆشیاری وڕۆشنبیری لای دایکان وباوکان .

‎٢-بونی کیشەی کۆمەڵایەتی ودەرونی لە خێزانەکاندا.

‎٣-نەزانینی ئەرکی دایکایەتی وباوکایەتی کە واھەست دەکەن کاری دایک وباوک تەنھا دابین کردنی بژێوی وجل وبەرگ وپێداویستی یەکانە.

‎٤-ڕۆڵی خراپی دەزگاکانی ڕاگەیاندن.

‎٥-دایکان وباوکان وا ھەست دەکەن منداڵ کە چووە قوتابخانە ئیتر ئەرکی ئەمان نی یە پەروەردەی بکەن ودەبێت قوتابخانە بەو ئەرکە ھەستێت.

‎٦-دایکان وباوکان دەترسن لە ڕووبەڕووبونەوەی کارە نەشیاوەکانی منداڵەکەیان بۆیە ناوێرن سەردانی قوتابخانە بکەن.

‎٧-بوونی کێشەی ئابوری و کۆمەڵایەتی لای مامۆستایان وکادرانی پەروەردە وا دەکات ھەست بە گرنگی ڕۆڵی خۆیان نەکەن لەپەروەدە کردنی قوتابی دا.

‎٨-خوێندنگە حکومی یەکان کەمترین گرنگی بە بواری پەروەردە دەدەن بە داخەوە وخوێندنگە ئەھلی یەکانیش کارەکانیان زیاتر ڕوو کەشە بۆ ڕاکێشانی زیاتری قوتابی نەک بۆ پەروەردە کردنی نەوەکان، بەواتایەکی تر پڕۆژەکە زیاتر بازرگانی یە نەک پەروەردەیی.

‎٩-سەرقاڵی دایک وباوک بەکاری ڕۆژانە وتۆڕە کۆمەڵایەتی یەکان وبابەتە تەرفیھی یەکانەوە وا دەکات نەیان پەرژێتە سەر پەروەردەی منداڵەکانیان.

‎لەم ڕوانگەیەوە پێویستە لەسەر دایک وباوکی بەڕێز گرنگی بدەن بە پەروەردەی منداڵەکانی خۆیان ونەیسپێرن بەکەسی تر، وە مشورخۆرانی بواری پەروەردەش پێویستە بیرێک بکەنەوە لەو دۆخەی کەرتی پەروەردە پیایدا تێدەپەڕێت وبەرنامە ڕێژی بکەن تا نەوەیەک پەروەردە ببێت دور بێت لەھەموو کارە دزێوەکان وبەکەڵک بێت بۆ داھاتووی کۆمەڵگە.




0 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2019 11:45:38 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.