بابەتی نوسەران
کێ بەرپرسیاری یەکەمە لە پەروەردەی منداڵان؟
د.محمد سینەمۆکی


کێ بەرپرسیاری یەکەمە لە پەروەردەی منداڵان؟


 گومانی تێدا نیە کە دایکان و باوکان بەرپرسیاری یەکەمن لە پێگەیاندن و پەروەردەکردن و سەرخستنی قوتابیەکانیان بەگشتی و بەتایبەت لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا.... 
بۆیە دایکان و باوکان پێویستە ئەم ھەنگاوانەی بگرنە بەر:

١ـ ڕەخساندنی ژینگەیەکی ئارام و گونجاوو دوور لە ژاوەژاو بۆ منداڵەکانیان، چونکە ژینگەی ئارام ئارامی دەبەخشێ بەدڵ و مێشک....
بەتایبەت ژاوەژاواوی تەلەفزیۆن و کۆڕو مەجلیس و میوانی و.....

٢ـ خۆپاراستن و دوربون لە ھەموو باس و خواس و دەردەشەکردنی کێشەکانی خێزان بە بەرچاوی منداڵەکانیان....
بەتایبەت کێشەکانی نێوان ژن و مێرد و دایکان و باوکان.

٣ـ پێویستە دایکان و باوکان ھەوڵی جددی بدەن بۆ دروستکردنی متمانەبەخۆبوون لای منداڵەکانیان....
بۆ ئەم ھەنگاوەش پێویستە  دایکان و باوکان منداڵەکانیان:
    - بەراورد نەکەن بە منداڵانی دیکەی دراوسێ یا خزم و دۆست و ناسراو ....
    - سەرزەنشت و سەرکۆنەیان نەکەن لە سەر ھەندێ لەو ھەڵانەی کە چاو داخستن لێیان باشترە .
    - یارمەتیان بدەن لەدیاریکردنی ئامانجە گەورەکانی ژیانیان.
     - پاداشتیان بکەن و ھانیان بدەن نەک سەرکۆنەو سەرزەنشت!! ...
     - داواکاری زۆریان لێ نەکرێت و ئەرکی جۆراوجۆر بخرێتە سەر و دواتریش پێشبینی زۆر گەورەیان لێبکرێ!!!.
     - دواتر ئەنجامی تاقیکردنەوە و خوێندنەکەیان ھەرچۆنێک بێت قەبوڵ بکرێت و بڕوبیانویان پێنەگیرێ.

٤ـ پێویستە دایکان و باوکان زۆر کراوەبن لەگەڵ منداڵەکانیان و دەبێت ببنە ھاوڕێ و برادەر بۆیان.

٥ـ پێویستە دایکان و باوکان سنورێک دابنێن بۆ منداڵەکانیان و   ڕێگری یان سنورداریان بکەن لــەم شتانەی خوارەوە :
     - بەکارھێنانی مۆبایل و ئینتەرنێت و جگەرە و نێرگەلە و مشروباتی حەرام و زیانبەخش.
     - زۆر سەیرکردنی کەناڵە ئاسمانی و ناوخۆییەکان بەتایبەت  و فیلم و دراماکان.
     - زۆر چوونەدەر لە ماڵ بەتایبەت شەوانە.
     - لە ھاوڕێی خراپ دووریان بخەنەوە بۆیە پێویستە بزانن ھاوڕێکانیان کێن؟ 

٦ـ پێویستە دایکان و باوکان دڵنیابن گەر بیانەوێ ھەر ڕەفتارێکی نەشیاوی منداڵەکانیان بگۆڕن دەبێ لەخۆیانەوە دەستپێبکەن.

لە کۆتاییدا دەڵێم زۆر بەداخەوە کەمتەرخەمی ئێمە بەگشتی و دایکان و باوکان بەتایبەتی لە بەرامبەر پەروەردە و سەرخستنی منداڵەکانمان ژینگەی پەروەردەیی گۆڕاوە بەم جۆرە:
١- ژینگەو کۆمەڵگای یەکەم بوەتە ھاوڕێ و برادەر و دەرەوەی خێزان!!
 ٢- دووەم مۆبایل و فیس بوک و پۆپجی و ئینتەرنێت!!!
 ٣- سێیەم خێزان و دایک و باوک!!
 ٤- چوارەم قوتابخانە و دواتریش مزگەوت !!

د.محمد سینەمۆکی 

0 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/14/2019 6:03:22 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.