با وەک ئاوێنە وابین بۆ یەکتر
م.محمد مصطفی
با وەک ئاوێنە وابین بۆ یەکتر
ئەمڕۆ بەشێوەیەکی گشتی زۆربەمان چیکڵدانۆچکە مان بچوک بۆتەوەو کەم کەس لەئێمەبەشێوەیەکی دروست تێبینی و ڕەخنەی بەرامبەرەکانمان وەک پێویست قبوڵ دەکەین بۆیە پێم وایە ئەگەر چوار مەرج لەخۆماندا بھێنینەدی ئەوا زیاتر سەرنج و ڕەخنەکان لەیەکتر قبوڵ دەکەین:
۱ـ نیەتی پاک: واتە ئەوپەڕی دڵسۆزی بنوێنین بۆ بەرامبەرمان دوور لەخۆدەرخستن وڕاسەپاندن.
۲ـ ڕاستگۆیی لە وتن .
۳ـ شێوازی گونجاو:پێشتر ھەندێ لەخاڵە باشەکانی بڵێین پاشان بەڕەچاوکردنی تەمەن وئاستی خوێندن و لایەنی دەرونی کەسی بەرامبەرمان سەرنج وڕەخنەکان بخەینە ڕوو.
٤ـ کاتی گونجاو: واتە مێشک ودەرونی ئەوکەسە ساف بێت،برسی وتینوو نەبێت،کاری پەلەی نەبێت وەک دەڵێن لەجەوی خۆیدابێت.
بەڕێزان دەبا ئێمەش ئەگەر ڕەخنەمان لێبگیرێت یان بەپێچەوانەوە باوەک ئاوێنە وابین بۆیەکتری چونکە:
- ئاوێنە بی غەڵبە غەڵب ودە مە قاڵی عە یبە کان دە ر دە خات .
- ئاوێنە تە نھا عە یبە کان پیشان نادات بەڵکو چاکە کانیش پیشان دەدات.
- ئاوێنە عە یبە کان نە گە ورە دە کات نە بچووک.
- ئاوینە حساب بو پلە وپایە و ھە ژاری خەڵک ناکات.
- ئاوێنە چاوەڕێی دە ست خۆشی وپاداشت ناکات .
- ئاوێنە بە س ڕوکە شی عە یبە کان پیشان دەدات نە ک ناواخن واتە ڤاھر نە ک باگن.
- ئاوێنە ڕوو بەڕوو عە یب دە خاتە ڕوو نە ک پاشە ملە.
- ئاوێنە کاتێک عە یبە کان دە ردە خات کە لە بە رامبە ریدا بوە ستیت با ئێمە ش خۆمان داواکە ین ڕە خنە ی بونیات نەرمان لێبگرن.
- ئاوێنە عە یبە کان دە داتە پاڵ خۆمان نە ک کە سانی کە.
- ئاوێنە کاتێک عە یبە کان پیشان دە دات کە سمان لێی توڕە نابین بگرە زۆر ممنونین.
- ئاوێنە تاخۆی پاک وبێ لە کە بێت قە درو بە ھای زیاتر دە بیت.
- ئاوێنە لە خۆیە وە حە زی عە یبارکردنی خە ڵکی نیە وە دوژمن و دۆست ناناسێت با ئێمە ش خۆشی لە عە یبار کردنی خە ڵک وە رنە گرین بە ڵکو دۆستی ھە موان بین.