ره‌مه‌زان خولی راهێنانی گۆڕینی رهفتارهكانه
م.یاسین زه‌نگه‌نه
ره‌مه‌زان خولی راهێنانی گۆڕینی رهفتارهكانە .....
په‌روه‌ردگاری مه‌زن و كاربه‌جێ ره‌مه‌زانی له‌سه‌ر به‌نده بڕواداره‌كانی پێویست كردووه ، نه‌ك ته‌نها له پێناوی رۆژوو گرتن و زیندوكردنه‌وه‌ی شه‌وو خێر و نزا‌و و پاڕانه‌وه ، به‌ڵكو بۆی داناون له‌به‌ر چه‌ندین حیكمه‌ت و سودی جۆراو جۆر له نێویاندا به‌دیهێنانی گۆڕانكاری له ره‌وشت و ره‌فتارمان دوای كۆتایی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز . ئه‌وه‌ی بیر بكاته‌وه له حیكمه‌تی رۆژوو گرتن ده‌بینێت خوای گه‌وره پێویستی كردووه له پێناوی گه‌یشتن به پایه‌یی ته‌قواو خوا په‌رستی ، له پایه‌ی ته‌قواو و خواپه‌رستی كاروباری عه‌قیده‌و عیبادهت و ره‌وشت به‌رزیه ، خه‌ڵكانێكی زۆر جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر لایه‌نی عه‌قیده‌و په‌رستش به‌ڵام زۆرێكیان ته‌ركیز ناخه‌نه سه‌ر لایه‌نی ره‌وشت و ره‌فتار ، له كاتێكدا خه‌ڵكی راسته‌وخۆ ره‌وشت كاریان تێ ده‌كات.
رۆژوو به‌و مه‌رجانه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم ) بۆی دیاری كردووین قوتابخانه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه‌و خولی راهێنانه بۆ فێربوونی ره‌وشتی به‌رز و جوان با بیر له‌م فه‌رموده‌یه‌ی سه‌روه‌رمان محمد (صلی الله علیه وسلم ) بكهینهوهكه ده‌فه‌رموێت ( فاذا كان یوم صوم احدكم فلا یرفث ولا یصخب ، فان سابه احد او قاتله فلیقل انی امرؤ صائم ) متفق علیه.
ئه‌م بڕگه‌یه‌ی فه‌رموده‌كه ده‌ستنیشان كراوه تا فێری ره‌وشتی به‌رز و ره‌فتاری جوانمان بكات و رامان بێنێت له‌سه‌ر گۆڕینی ره‌وشته خراپه‌كانمان بۆ گۆرێنی ره‌وشتی به‌رز و جوان . به‌نده راستگۆ و خواپه‌رسته‌كان سوڕن له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی خوا‌و و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی سوڕن له‌سه‌ر به‌سه‌ر بردنی رۆژوه‌كانیان به‌بێ كێشه‌و گرفت ته‌نانه‌ت وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ش ناده‌نه‌وه كه جنێو و قسه‌ی ناشیرینی پێ وتون ، یان هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردوون ، مرۆڤ ده‌توانێت خۆڕاگربێت تا توڕه نه‌بێت و هه‌ڵ نه‌چێت و ئازاری خه‌ڵكی نه‌دات و سته‌میان لێ نه‌كات.
هه‌موو ئه‌مانه ده‌شێن مرۆڤ ئه‌نجامی بدات به‌ڵام ئه‌مانه به‌لای كه‌سانێكه‌وه گرانه كه دڵیان پڕه له زوڵم و سته‌م و ده‌ستدرێژی كردن . پێویسته له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگارماندا راستگۆ بین و بهشَێوهیهكی دروست به رۆژوو بین ، رۆژوو گرتنی راسته‌قینه‌ش ده‌خوازێت هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاره‌كانمان چاك بكه‌ین گه‌ر وامان نه‌كرد ئه‌وا به‌و شێوه‌یه به رۆژوو نه‌بوینه كه‌وا خوای گه‌وه‌ره و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) پێیان خۆشه . بیر بكه‌ره‌وه گه‌ر زاڵ بویت به‌سه‌ر ده‌رونی خۆتدا له‌كاتی رۆژوودا بێ كێشه‌و گرفت و ئازاردانی مسوڵمانان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رگه‌ی ئه‌زیه‌تی ئاكارو زمانیانت گرت و به ئارام بویت له پێناوی خوادا ، ئه‌وا مژده‌ی ئه‌م فه‌رموده‌یه به‌ویستی خوا ده‌تگرێته‌وه ( من صام رمضان ایمانا و احتسابا غفر له ماتقدم من ذنبه ) گه‌ر وامان كرد ئه‌وا رۆژووهكهمان به‌سود ده‌بێت و كارده‌كاته سه‌ر ره‌وشت و ره‌فتارمان و به‌ڵام گه‌ر رۆژوو گرتنهكهمان له‌م چه‌مك و واتایانه به‌دوور بوو ئه‌وا كارمان تێ ناكات یان كاریگه‌رییه‌كی كاتیمان لێده‌كات و به‌ته‌واوبونی مانگی ره‌مه‌زان كۆتایی دێت.
لێره‌دا پرسیارێك دێته ئاراوه بۆچی رۆژووگرتن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی زۆرێك له مسوڵمانان نییه‌و ره‌وشت و ره‌فتار و خوونهریتهكانیان به ئاراسته‌یه‌كی باش‌دا ناگۆڕێت ؟
ده‌كرێت بڵَین مسوڵمان گه‌ر عه‌زم و سوڕ بوونی هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ر شتێك ده‌توانێت جێبه‌جێی بكات ، هیچ شتێك ناتوانێت رێگری لێ بكات هه‌ر چه‌نده كاره‌كه قورس و گرانیش بێت ئه‌وه‌ی داواكراوه ته‌نها بڕیاردانه.
ئه‌وانه بڕیاری جوزئی و كاتی‌یان داوه به كۆتایی رۆژوو گرتن بڕیاره‌كانیان كۆتایی دێت ، بۆیه ده‌یانبینیت دوای ره‌مه‌زان جارێكی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ره‌فتار و ئاكاره‌كانی پێشینه‌یان ، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی زۆرێك له مسوڵمامانه چونكه بڕیاره‌كانیان جوزئیه و گشتگیر نییه ، كاتییه‌و به‌رده‌وام نییه ، به‌م هۆیه‌وه سود له رۆژوه‌كانیان وه‌كو پێویست وه‌رناگرن .
ئه‌وه‌ی خوازراوه پێویسته مسوڵمان بڕیاری گشتگیرانه بدات به‌وه‌ی كار به‌هه‌موو ئه‌و شتانه بكات كه خوا پێی خۆشه‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی پێكردوووه ، بڕیارێكی هه‌میشه‌یی بدات و كۆتایی پێ نه‌یه‌ت ، مه‌گه‌ر به كۆتایی ته‌مه‌نی ژیانی ئه‌مه‌ش ده‌چێته خانه‌ی ته‌وبه‌ی نهصوحهوه ، كه خوا فه‌رمانی به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و بڕوادارانی دوای ئه‌وی كردووه.
ئامادەکردنی : یاسین احمد زه‌نگه‌نه