بینینی خوای پەروەردگار
بینینی خوای پەروەردگار
تکایە ودووبارە تکایە بە چاوی دڵ وھۆش ئەم بابەتە بخوێنەوە
- کاتێک ژنان و ئافرەتانی کاربەدەست ودەسەڵاتدارانی فیرعەون
گاڵتەیان کرد بە زوڵەیخا ژنی عەزیزی میسر وتوانجیان لێ دەدا ... لە
بەرامبەر ئەوەدا زوڵەیخا دەعوەتی کردن و چەقۆیەکی تیژی دا
بەھەر یەکەیان و کاتێک یوسف پێغەمبەر سڵاوی خوای لەسەر
دەرکەوت وبینیان توشی شۆک بوون و ئاگایان لە خۆیان نەما تا
گەشتە ئەو ڕادەیە دەست و پەنچەیان دەبڕی و ھیچ ھەستیان بە
ئازار نەدەکرد!!
- لێرە پرسیارێک دێتە ئاراوە؟؟
- ئایا بەو ڕادەیە یوسف پێغەمبەر جوان بووە!!
- ئەزیزان یەک سات با لێرە بوەستین
چاوانیان ئەبڵەق بووە .. دەست بریندار دەبێت .. خوێن
دەچۆڕێت ... بەڵام ئازار نیە!!
بەھۆی ئەو جوانیەی دەیبینن ولەبەردەمیاندایە ..
- بەڕاستی دیمەنێکی سەیرو سەرسوڕھێنەرە!!
- و تەفسیرو ڕاڤەی ئەم حاڵەتە چاوەکانیان ھێندەی لەزەتی بینینی
جوانی یوسفیان بەدی کرد ھەستەوەرەکانی دیکەیان لە کار کەوت
کە ھەست بەئازار نەکەن ..
- ئەمەش ئاسایە چونکە خوای گەورە نیوەی جوانی بونەوەری
بەخشیە یوسف پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێ ...
- پرسیارێکی گرنگ لێرەیە دێتە ئاراوە
ودەبێتە بەڵگە بۆ بابەتەکەمان !!
لەزەتی بینینی خوای گەورە چۆن دەبێت وبە چ شێوەیەک لە کاتێکدا پەروەردەگار خاوەنی ھەموو جوانیەکانە و ھەر ئەویش جوانیەکانی دروستکردوە؟؟!!
(وجوه يومئذ ناضرة *الى ربها ناظرة)
- خۆشترین شت وھیچ شتێک ھێندەی ئەوە خۆش نیە کە خوای
گەورە دروستی کردوە بریتیە لە بینینی زاتی( اللە ) یە
ولەبەردەمدایە ( ئەو دیمەنە وەسف ناکرێ)، و سەخترین
وبەئازارترین سزا بێ بەش بوونە لە بینینی خوای گەورە : ( إنهم عن
ربهم يومئذ لمحجوبون )
- کەواتە لە ھەموو ژیانی دونیا بەتێکرایی شتێک نیە شیاوی ئەوە بێت
لە بینین و دیداری خودا بێ بەش ببین..
- بە دڵنیایەوە پەیڤەکان توانای وەسف ودەربڕینی ئەو حاڵەتەیان نیە...
کاتێک پەروەردگار و دروستکەرو بەدیھێنەرت لە نەبوون تۆی
ھێناوەتە بوون ..ئەو خودایەی چەندین ساڵ دەتپەرست ... و داوات
لێ دەکرد لە نیوەی شەودا ... و کاتێک تەنھا بوویت لە ترسی ئەو
تاوان وگوناحت نەدەکرد ... ورکوع وسوجدەت بۆ دەبرد ... لە
کۆتاییدا دەیبینی ... ئەو سات وکاتە چەند خۆشە...
- خودایە من وباوک ودایک وخۆشەویستانم وتێکرای موسڵمانان و
ئەو کەسەی ئەم بابەتە دەخوێنێتەوە بێ بەش نەکات لە بینی زاتی
پەروەردگار و لە فیردەوس کۆمان بکاتەوە بەبێ حیساب وکیتاب و
ولێپرسینەوە....
- خودایە بە ھۆی تاوانەکانمان بێ بەشمان مەکە لەبینی تۆ یا ربی .
ئامادەکردنی: شێرزاد سید زادە
|