سوودەکانی زیکرو یادی پەروەردگار
سوودەکانی زیکرو یادی پەروەردگار
ئیبن ئەلقەییم دەفەرمێت:
زیکرو یادی خوای گەورە سەد سوودی ھەیە وزیاتریش لەوانە:
* دور خستنەوەی شەیتان ولاواز بوونی لە فریودانی ئیمانداران.
* بە دەستھێنانی ڕەزامەندی پەروەردگار.
* دەبێتە ڕاماڵین ولابردنی خەم وپەژارە لە دڵەکاندا.
* خۆشی وئاسودەیی دێنێ بۆ دڵ ودەرون.
* دڵ وجەستە بەھێز دەکات.
* دڵ وڕوخسار ڕوناک ودرەوشاوە دەکات.
* ڕزق و ڕۆزی زۆر وزیاد دەکات.
کەواتە کێ دەیەوێت خۆشەویستی پەروەردگار بەدەست بھێنێ با پەلە وخێرا بکات وزمانی پاراو بکات بەزیکرو یادی خوای گەورە ، چونکە زیکرو یادی خوای گەورە دەرگا ودەروازەی خۆشەویستیە وگەورەترین ڕێگایە بۆ ئاسودەیی وبەختەوەری لە دونیا وپاداشتی گەورەی دەبێت لە دواڕۆژدا.
ئامادەو وەرگێڕان: شێرزاد سید زادە
|