خوانی روح
بۆچی خوای میهرەبان نزاکانمان قبوڵ ناکات و بەدەممانەوە نایەت ؟

بۆچی خوای میهرەبان نزاکانمان قبوڵ ناکات و بەدەممانەوە نایەت ؟

بە(إبراهيم ی کوڕی نصر الكرماني)یان وت: قرمتیەکان گەیشتنە ناو شاری مەککە، کوشتارو کردەیەکیان کردوە کەس نەیبینێت، زۆریان نزا لێکرا، بەڵام هیچ یەکێ لەنزاکان وەڵام نەدرانەوە !
ئااای ئەمڕۆ چەنده لەدوێنێ دەچێت !
 ستەمکاران لەهەموو جێگایەک موسوڵمانان دەکوژن، شەڕەفیان هەتک دەکەن، سەروەت وسامانیان دەخۆن، ماڵەکانی خوا و موسوڵمانان وێران دەکەن، بەچاوی سەر بینیمان چۆن مناڵ و پیر و بەساڵاچوانیان سەردەبڕی، هیچ نزیکی و خزمایەتیان لەبەرچاونەدەگرت موسڵمانانیش لەمزگەوت و ماڵ و شوێنەکان زۆریان نزاکرد، بەڵام هیچ وەڵام و بەدەمەوە هاتنێکمان نەبینی !

ئەی (إبراهيم بن نصر الكرماني) چۆن وەڵامیدانەوە ؟
دەڵێن لەوەڵامدا وتویەتی:
چونکە ئەوان نزایانکردووە، بەڵام دە خەسڵەتیان تێدابووە، چۆن وەڵامیان دەدرێتەوە ؟!
١. دانیان بەخوایەتی خواداناوە، بەڵام فەرمانەکانیان پشتگوێ خستوە.
۲. وتیان : پێغەمبەرمانﷺخۆشدەوێ، بەڵام شوێن ڕێبازەکەی نەکەوتوون.
۳. قورئانیان خوێندۆتەوە، بەڵام کاریان پێنەکردووە.
٤. دەڵێن حەزمان لەبەهەشتە، بەڵام لەڕێگاکەی لایانداوە.
٥. دەڵێن ڕقمان لەدۆزەخە، بەڵام ڕێگاکەیان زۆرقەرەباڵغ کردووە.
٦. دەڵێن شەیتان(ئیبلیس) دوژمنمانە، بەڵام گوێڕایەڵی دەکەن.
۷. مردوەکانیان دەنێژن، بەڵام پەند وەرناگرن.
٨. سەرقاڵی عەیبی براکانیانبوون، بەڵام عەیبەکانی خۆیان لەبیرکردووە.
۹. سەروەتوسامانیان کۆکردۆتەوە، بەڵام حسابی ڕۆژی دواییان لەبیرکردووە.
۱۰. گۆڕەکانیان هەڵتەکاندووە و کۆشک وتەلاریان بنیاتناوە ومردنیان لەبیرچوە.

ت: نە نوسەر و نەوەرگێڕ و نەخوێنەر، هیچمان خاڵی نین لەیەکێ لەم خاڵانە، بۆیە ئێمەش نزاکانمان وەڵام نادرێنەوە!

و: حەسەن مەحمود قادر

848 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/16/2021 1:36:25 AM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.