خوانی روح
کاتێ دەبەخشی، تۆ زۆر دڵخۆشتردەبی لەوکەسەی وەردەگرێت!
دەگێڕنەوە زانایەک لەگەڵ یەکێ لەخوێندکارەکانی بەناو کێڵگەکاندا دەڕۆشت. لەکاتی ڕۆشتنیاندا، پێڵاوێکی زۆرکۆن و دڕاویان بینی، کە پێیانوابوو هی پیاوێکی هەژارە، لەیەکێ لەوکێڵگانە ئیش دەکات و دوای ماوەیەکی دی ئیشەکەی تەوەودەبێت و دێت پێڵاوەکانی لەپێدەکاتەوە.
قوتابیەکە بەمامۆستاکەی وت:
دەڵێی چی مامۆستا، گاڵتەیەک لەگەڵ ئەو جوتیارەدا بکەین و پێڵاوەکانی لێ بشارینەوە، کاتێ دێتەوە بۆیان، دەبینێ پێڵاوەدڕاوەکانی نەماون بزانین چی دەکات وهەڵوێستی چۆن دەبێت.
زانا پایەبەرزەکە وتی: 
((نا... پێویست ناکات بەخەمبارکردنی کەسانی دی، خۆمان دڵخۆشکەین.
کوڕی خۆم، تۆ کوڕی پیاوێکی دەوڵەمەندی، لەجیاتی ئەوە، دەتوانی خۆت وئەوپیاوەش دڵخۆشکەی، بەوەی کە بڕێک پارە بخەیەناو پێڵاوەکانی و خۆت بشاریەوە، بۆئەوەی بزانی چەندە کاریگەردەبێ ؟!
قوتابیەکە بەپێشنیاری مامۆستاکەی سەرسام بوو، بۆیە بڕێک پارەی خستە ناوپێڵاوی کرێکارەکە، پاشان لەگەڵ مامۆستاکەی لەپشت درەخت و گژوگیا خۆیان حەشاردا، بۆئەوەی بزانن کرێکارەهەژارەکە چی دەکات ؟
دوای چەند خولەکێک، کرێکارێک بەجلێکی شڕودڕاو دوای ئەوەی کارەکانی ناوکێڵگەکەی تەواوکرد، هات پێڵاوەکانی لەپێبکاتەوە، کاتێ قاچی خستەناوپێڵاوەکە توشی سەرسوڕمان بوو کاتێی هەستیکرد شتێک لەناوپێڵاوەکانیدایە، کاتێ شتکەکەی دەرهێنا بینی پارەی تێدایە !
کاتێ تاکەپێڵاوەکەی دیکەی لەپێکرد، هەمان شتی بینی !
سەرسەرنجی پارەکانیدا بۆئەوەی دڵنیابێتەوە لەوەی ئایا ڕاستیە یا خەوە؟!
دواتر لەهەموولایەکەوە سەیری دەوروبەریکرد، بەڵام هیچ کەسێکی نەبینی!
پارەکانی خستەناوگیرفانی و کەوتەسەر ئەژنۆ و بەگریانەوە سەری بەرزکردەوە و ڕوویکردە ئاسمان وپاشان هاواریکردە خوای میهرەبان وبەدەنگێکی بەرز وتی: 
زۆرسوپاس خوای میهرەبان، ئەی ئەو زاتەی زانیت کەهاوسەرەکەم نەخۆشە و منداڵەکانم برسین ونانیان نیەبیخۆن. بۆماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو لەگریان ودەیڕوانیەئاسمان وسوپاسی خوای دەکرد لەسەر ئەوبەخشینەی بۆی ناردووە.
قوتابیەکەزۆر کاریگەربوو بەودیمەنە و چاوەکانی پڕبوو لەفرمێسک!
لەوکاتەدا زاناکەوتی : ئایا ئێستا دڵخۆشترنی کوڕەکەم لەوەی کە پێشنیارەکەی خۆت جێبەجێکردبایە و پێڵاوەکانی کابرات شاردبایەوە ؟!
قوتابیەکە لەوەڵامی دا وتی: 
بەڕاستی وانەیەکتفێرکردم هەرگیز لەبیرمناچێتەوە.
ئێستا واتای ئەوچەمکانە تێگەیشتم کە پێشتر لەژیانمدا تێنەگەیشتبووم، کاتێ دەڵێن: کاتێ دەبەخشی، تۆ زۆر دڵخۆشتردەبی لەوکەسەی وەردەگرێت!
زاناکە وتی: کوڕەکەم دەبێ بزانی بەخشین چەندجۆرێکە:
ـ لێبوردەیی لەکاتی دەسەڵات و توانیندا بەخشینە.
ـ دوعاونزا بۆبراکەت، لەپاشەملە، بەخشینە.
ـ بیانوهێنانەوە بۆبراکانت ولادانی گومانی خراپ لەسەریان، بەخشینە.
ـ وازهێنان لەباسکردنی ناموسی براکەت لەکاتێکدا خۆی ئامادەنیە، بەخشینە.  

و: حەسەن مەحمود قادر
762 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/14/2021 6:52:38 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.