خوانی روح
پشت بەخوا ببەستەو کۆڵ مەدە
پشت بەخوا ببەستەو کۆڵ مەدە

ھەستێکی،سەیرم ھەیە جەستەیەکی ھیلاك و جار جار دڵێکی بێ تاقەت و کز،بەڵام سەرەڕای بوونی ئەم حاڵەتانەی ژیانم ،خوای گەورە دڵێکی پێ بەخشیوم کە لەگەڵیدا زۆربەی کاتەکان ئارامی پێ داوم،وەک ئەوەیە ھەموو دونیا موڵکی من بێت، ئەو شتانەی ھەنگاوی بۆ دەنێم و پێی ناگەم بە ئاسانی نازانم حیکمەتەکەی چییە...
ئەوانەی ھەنگاوی بۆ دەنێم و دەمەوێت بە دەستی بھێنم، سەرەڕای چەندین کۆسپ و ماندوو بوون پەروەردگار تواناو نیعمەتێکی بێکۆتایی پێ بەخشیووم.. سەبرو ئارامی ،ئەو نیعمەتەیە،دایمە ڕێنیشاندەری ژیانمە بوونی چەندین کۆسپ و ھیلاکی ژیانم ،زیاتر لە پەروەردگار نزیکم دەکاتەوەو سەبرم پێ دەدات لە کاتە سەختەکاندا،دەنگیک لە دڵمدا ئارامیم پێ دەدات،پێم دەڵێت: ئەو ماندوو بوون و ئارامیەی ئێستات ، ڕۆژانێکی پڕشنگدار چاوەڕێتە دەمەوێت کەمێکی تر،ھیلاکی ببینم،ژیان جوانتر دەکات ئەو شتانەی درەنگ بە دەستی دەھێنم،بەردەوام ھیلاکی بۆ دەدەم باشترین شتە..

لەم کاتەدا لەوانەیە ھەموو شتێک بم،جگە لە مرۆڤێکی بێھێز، من ھەموو شتێک دەکەم بۆ ئەمە:تا روو نەدات..
جار جار دەبێت وەک چرایەک بسوتێم ،،بۆ ئەوەی لە تاریکیدا گوزەر نەکەم،ماندوویەتی و ھیلاکیم،تامی سەختی ژیانم دەدەن، بڕێک جار قاچەکانم زۆر ماندوو دەبن؛ چونکە زۆری کەندەکانی ژیانی پێ دەکەم،بۆ ئارامی ژیانم و بۆ ئەوەش لەسەر پێی خۆم بژیم...
#خودا_میھرەبانە...

بڕوا ڕەحمان 
لە گۆڤاری بڕیارەوە..
1379 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/26/2021 12:21:26 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.