ئەوە دەبێ چ خۆشیەک بێت !!
ئەوە دەبێ چ خۆشیەک بێت !!
٭ڕۆژی دوایی ترسێنەر و تۆقێنەر نیە وەک هەندێک وابیری لێ دەکەنەوە، بەڵکو دەبێتە ڕۆژێکی زۆرخۆش و جوان بۆ کەسێک لەسەر بەڵێنی خۆی بێت و کاری بۆ ئەو ڕۆژە کردبێ( لا يحزنهم الفزع الأكبر )
دڵتەنگیان ناکات ترس و کارەساتە گەورەکە...
دەبێتە ڕۆژێکی خۆش :
کاتێک زیندو دەبیتەوە و فریشتەکان دەبینی چاوەڕێت دەکەن و پێت دەگەن..
{ وَتَتَلَقَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ هَٰذَا يَوْمُكُمُ الَّذِي كُنتُمْ تُوعَدُونَ }..
فریشتەکان پێیان دەگەن و پێیان دەڵێین ئەوە ئەو ڕۆژەیە کە ئێوە بەڵێنتان پێدرابوو......
دەبێتە ڕۆژێکی خۆش کاتێک لەخۆشیان هاوارت لێ بەرز دەبێتەوە و هەموو خەڵکی دەنگ دەبیستن کاتێک نامەی کردەوەت بەدەستی ڕاست پێ دەدرێتەوە دەڵێی:
{ هَاؤُمُ اقْرَءُوا كِتَابِيَهْ }
خەڵکیــــــــــــــنـــــــا ها ئەوە نامەی کردەوەکانمە بیخوێننەوە....
دەبێتە ڕۆژێکی خۆش وتێیدا بەختەوەر دەبی کاتێک سەیری دواوەی خۆت دەکەی و کەس وکارت دەبینی بەدواتەوەنە تا لەخۆشیەکان لەگەڵ تۆبن.
{ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ }.
نەوە و وەجەکەیان پێ دەگەیێنینەوە لەڕۆژی دوایی و دەیان بەیەینەوە لای یەکتری...
دەبێتە ڕۆژێک لەئەوپەڕی خۆشیدا کاتێک دەڕۆی یەکەم جارتە دەکەویەگەڵ ئەوانەی خوا لێیان ڕازیە و و پێغەمبەری خوا لەپێشتەوە دەڕوا بەر بەهەشت و ڕەزامەندی خوا پێشەوەت پارچەیەکە لەنور و ڕۆشنایی....
{ يَوْمَ لَا يُخْزِي اللَّهُ النَّبِيَّ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ نُورُهُمْ يَسْعَىٰ بَيْنَ أَيْدِيهِمْ }.
دەبێتە ڕۆژێکی زۆر زۆر جوان کاتێک دەبیتە میوانێکی ڕێزلێگیراوی تایبەتی خوا خۆت و کەس و کارت دەنگێکی تایبەت دەبیستی کەتەنیا بانگی تۆدەکات و فەرمووت لێ دەکەن.....
{ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ أَنتُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ تُحْبَرُونَ } .
بڕۆنە بەهەشتەوە خۆتان و هاوسەرانتان خۆشی ببینن..،
ناتوانی ئەو گەشاوەیی و ڕووخۆشیەت بشاریەوە کاتێک دەزانی هاوڕێکانت لەو شوێنە ئەوانەن : محمد ﷺ و موسى و عيسى و نوح و إبراهيم - عليهم السلام
{ فَأُولَٰئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَٰئِكَ رَفِيقًا}..
ئەوانە لەگەڵ ئەوکەسانەدان کەخوا نیعمەتی بەسەردا ڕشتوون لە پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدان و پیاوچاکان کە ئەمانە باشترین هاوڕێن.....
لەو کاتەدا ئەو ئایەتەت بیر دەکەوێتەوە کە لێرە خوێندوتتەوە ....
{ أَفَمَن وَعَدْنَاهُ وَعْدًا حَسَنًا فَهُوَ لَاقِيهِ كَمَن مَّتَّعْنَاهُ مَتَاعَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ثُمَّ هُوَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مِنَ الْمُحْضَرِينَ}.
ئایا ئەوکەسەی بەڵێنی باش و بەهەشتمان پێ داوەو پێی گەیشتوە ، وەک کەسێکە کەخۆشی دونیای پێدرابوو بەڵام لەڕۆژی داییدا لەدۆزەخ ئامادەکراون..
دەی خۆتان ئامادەبکەن بۆ ژیانی نەبڕاوە و هەمیشەیی...
خوای گەورە خۆمان و باوک و دایکمان و منداڵ و کەس و هاوڕێکانمان لەفیردەوس بەیەکەوە کۆبکاتەوە..
و.طاهر عثمان وەرتی..
|