خوانی روح
گەشتی ژیانت...
گەشتی ژیانت... 
لەبەدیهاتنتەوە بۆ مردنت، تەنها ( نۆ ) قۆناغە، حەوت قۆناغت بڕیون، تەنها دووقۆناغت ماون...
ئااای چەندخێرایە ئەوکاروانە !

قۆناغەکان:
۱. (سوێندبەخوا، ئێمە، ئادەمیزادمان لە ئاوێتەیەکی پێکهاتولەقوڕ دروستکردوە)
۲. (پاشان لەجێگەیەکی پارێزراو بەشێوەی نوتفەیەکی زۆربچوک، دامان مەزراندووە).
۳. (پاشان نوتفەکەمان کردووە بە خۆهەڵواسەرێک).
٤. (پاشان خۆهەڵواسەرەکەمان کردووە بە گۆشتپارەیەک).
٥. (ئینجا گۆشتپارەکەمان بەپەیکەری ئێسک گۆڕیوە).
٦. (پاشان بەگۆشت، پەیکەری ئێسکەکەمان داپۆشیوە).
۷. (ئەوسا لەشێوەیەکی تردا دەرمانهێنا کە شێوەی ئادەمیزادێکی ڕێکوپێکە و گیانی بەبەرداکرا).
[ئێمەئەم قۆناغانەمان هەمووی بڕیوە،
تەنها ئەم دوو قۆناغەمان ماوە]:
٨. (بێگومان سەرەنجام هەردەبێ بمرن).
۹. (پاشان لەڕۆژی قیامەتدا زیندوو دەکرێنەوە).(بۆ پاداشت و تۆڵە).
سوڕەتی الموئمنون، ئایەتەکانی(١٢-١٤).

و: حەسەن مەحمود قادر
683 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/27/2021 6:19:56 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.