خوانی روح
دوعا کاریگەرترین دەرمانە
دوعا کاریگەرترین دەرمانە.

 دوژمنی بەڵاو سەختیە، لای دەبات و ڕێگری لە دابەزینی دەکات، گەر بەڵا داببەزێت کەمی دەکاتەوە.
گەر دوعایەکە بەهێز بوو ئەوا بەڵایەکە لادەبات،
گەر دوعایەکە لاوازتر بوو لە بەڵایەکە ئەوا بەڵایەکە کەم دەکاتەوە.
گەر دوعایەکە و بەڵایەکە لەیەک ئاستدا بوون ئەوا هیچیان کاریگەر نابن لەسەر خاوەنەکەی.
پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: هیچ شتێک قەدەر ناگۆڕێت تەنیا دوعا نەبێت، کە کاریگەری لەسەر ئەوەی دابەزیوە و ئەوەش کە دانەبەزیوە هەیە.

کۆمەڵێ کات هەن گەر ئینسانی موسوڵمان دوعایان تێدا بکات دوعایەکە قبوڵ دەبێت:

-لە سێیەکی شەودا
-لە کۆتا سەعاتی ڕۆژی هەینی
-ئەوکاتەی کە ئیمام دەچێتە سەر مینبەر 
-لەدوای بانگ و لەدوای نوێژ و پێش نوێژدا

ڕێگریەکانی دوعا قبوڵبوون چین:

-دوعای کراو شەڕ بێت.
-خاوەنی دوعایەکە ماڵی حەرامی خواردبێت.
-خاوەن دوعاکە دڵی بە تاوان و گوناه داپۆشرابێت.
-خاوەن دوعاکە لەکاتی دوعاکردن دڵی ئامادە نەبێت.

بە چ ناوێکی خوا دوعا بکەین و بپاڕێینەوە؟ 

-بەناوی الرحمن الرحيم
-بەناوی الحي القيوم بپاڕێتەوە
-دوعای پێغەمبەر یونس بخوێنێت کاتێک لە سکی حوتدا پاڕایەوەو گوتی:
لا الە الا انت سبحانک اني كنت من الظالمين
1132 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/24/2021 11:33:02 AM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.