خوانی روح
( ١٣ ) سێزدە خاڵی ســــادە
 ١٣ سێزدە خاڵی ســــادە..

لێرە ‎١٣‏ خال دەخەینە ڕوو، کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا، پێویستمان بە جێبەجێکرنیانە:

‎١‏- کە ناتوانیت کەسێک دڵخۆش بکەیت؛دڵتەنگیشی مەکە.

٢‏- کاتێک ناتوانیت تووشبوویەکی شێرپەنجە دڵنەوایی بکەیت ڕیکلامی شامپۆی لەلا مەکە.
‎٣‏- کە ناتوانیت سکی هەژارێک تێر بکەیت؛ گاڵتەشی پێ مەکە.

‎٤-‏ ئەگەر ناتوانیت بەتەواوی دینداری بکەیت؛بێ ڕێزیش بە کەسی دیندار مەکە.

‎٥‏- کاتێت ناتوانیت خێزانێکی سەرکەوتوو درووست بکەیت؛ لەوانەش گەڕێ کە سەرکەوتوون.

‎٦‏- ئەگەر ناتوانیت ئامانجت هەبێت لە ژیان؛ واز لە کەسە ئامانجدارەکان بهێنە.

‎٧‏- گەر لەش ساغیت؛ سوپاسی خودا بکە، نەک لووتبەرزی بکەیت بەسەر خەڵکەوە.

‎٨‏- ئەگەر خاوەنی ماڵو سامانیت؛ بوغرایی نەتگرێت، ڕۆژانێک زۆر کەسی سەرمایەدار مایە پووچ بوون، کەس ئامادەنەبو ساڵاوێکیان لێ بکات، چ جای بگاتە یارمەتیدانیان.

‎٩-‏ بە شەهادەکەت مەنازە، مادەم مژدەی شەهادەی قیامەتت بەدەست نەهێناوە.

‎١٠- ‏وازبهێنە لە شارچێتی و نەتەوەپەرستی‎ ؛ بۆگەنە، بۆ سەرفرازی دونیاو دواڕۆژ، دەست‎ بە دینی خوداوە بگرە.‎

‎١١-‏ هەموو ئەوانەت خۆش بوێت کە خەم لە قیامەتی خەڵک دەخۆن، بۆ ژیانێکی ئاسوودە، یارمەتی هەموان دەدەن.

‎١٢‏- ئەگەر ناتوانیت خزمەت بە کومەڵگاو خوشک و براکانت بکەیت؛ ئەوا مەشیانکە بە خزمەتکاری خۆت.

‎١٣- ئەگەر ناتوانیت حەق سەربخەیت؛ لە سەر خەرانی حەقیش گەڕێ.

بــارانــی‎
گۆڤاری بڕیار
570 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/24/2021 12:40:11 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.