خوانی روح
دڵ لە ھەڵگەڕانەوەی بەردەوامدایە..!!!
دڵ لە ھەڵگەڕانەوەی بەردەوامدایە..!!!

لە خوێندنەوەی قورئان و بیرکردنەوە لە ماناکانی لەزەتێکی ھەیە ھەموو کاتێک نەفسی مرۆڤەکان چێژ دەبینن لە لەزەتەکەی.
بە ھەمان شێوە دوورکەوتنەوە لە خوێندنەوەو لە ماناکانی و سەرقاڵبون بە کاروباری دونیا توشی خەم و خەفەتت دەکات بە شێوەیەك دڵ دەڕزێنێت.
دڵ لە ھەڵگەڕانەوە دایە لە نێوان ئەم چێژ بینینەو ئەم خەمە کاتێك چاوەڕێ دەبێت بۆ ژیانت،پەیوەستی بە دونیا ،ھەست بە ووشكبونەوەی ڕۆحت دەکەیت ئەوە بە ھۆی دوورکەوتنەوەیە لە #قورئان ، ھەست بە لە ناوچونی ڕۆحت دەکەیت بەرامبەر فیتنەو گومان و دوودڵی و ئارەزووبازی..!!
کاتێك ئایەتەکان دەخوێنیتەوە سوود لە نوورەکەی وەردەگریت کە دڵت جێگیر دەکات،ئاگری فیتنە دەکوژێنێتەوە.
دەبینی ڕۆحت ئارەزووی زیاتری بۆن و بەرامەکەی دەکات،بۆ ئەوەی لە دڵتا ترسان لە پەروەردگارو تەوبەو گەڕانەوە ھەڵقوڵێت،ئەوسا دڵت دەگەشێتەوە بە ھەستکردن بە ئیمان و نەفست زوو وەڵامی فەرمانەکانی پەروەردگار دەداتەوە.

سوزان بنت مصطفی بخیت
و/زانا تەحسین 
گۆڤاری بڕیار
473 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/30/2022 12:58:59 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.