خوانی روح
مـــن نــــزیــــکـــــم
مـــن نــــزیــــکـــــم

لە کاتە سەختەکانی ژیاندا، ئەو کاتانەی هەست بە نەهامەتی و بێ کەسیت دەکەیت، پێویستت بەکەسێکە،
کەسێک کە یارمەتیت بدات و  دەرتبێنێ لەو دونیا تاریکەی کە سەرتاپای ژیانتی داگیرکردووە، پێت بڵێت,من لێرەم و  لەگەڵتم، من نزیکم.
ئایا خۆشحاڵ نابیت؟ ئایا هەست ناکەیت کە تەنیاییەکەت کۆچ دەکات و لە جێگەیدا ئومێدو پشتیوانی دەڕوێت؟!

دەی ئەزیزم، ئەو کەسەی کە ئەو توانایەی هەیە،
کە بە(كُن فَيَكُونُ) یس:٨٢ ێك،دەتوانێت ڕزگارت بکات، جگەلە پەروەردگارت، کەسی دیکە نییە،
واتا:هیچ کەسێک ناتوانێت وەکو ئەو بێت، ئەو دروستکەرەی کە تۆو تەواوی بوونەوەرانی دروست کردووە،
 پێت دەفەرمووێت:(فَإِنّىِ قَرِيبُ)البقرە: ‎١٨٦‏
واتا: من نزیکم

من نزیکم،ڕستەیەکی کورت و زۆرترین ئومێد،نزیکبوونی پەروەردگار لێتەوە، خۆشترین چێژە،گەورەترین پشت و پەنایە، ئیتر پێویستت بەنزیکی دروستکراوەکان نییە؛ چونکە دروستکەر خۆی نزیکە.!!

کەلسوم صبور قادر
گۆڤاری بڕیار
804 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/30/2022 1:03:24 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.