خوانی روح
ته‌نها خۆشه‌ویستی ده‌مێنێته‌وه‌

ته‌نها خۆشه‌ویستی ده‌مێنێته‌وه‌ ، تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێ.

له‌ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك ده‌گێرێته‌وه‌ ده‌ڵێت پیاوێك به‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ وسلم ی ووت :ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا قیامه‌ت كه‌یه‌؟  فه‌رمووی: چیت بۆ ئاماده‌ كردووه‌ ؟ ووتی: هیچ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یم خۆش ده‌وێ، فه‌رمووی: تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆشت ده‌وێت ، ئه‌نه‌س ووتی: هیچ شتێك دڵخۆشی نه‌كردین ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ فه‌رمووی: تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆشت ده‌وێت، ووتی: منیش پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ وسلم و ئه‌بو به‌كر و عومه‌رم خۆشده‌وێت، هیوام وایه‌ له‌گه‌ڵیاندابم هه‌ر چه‌نده‌ كرده‌وه‌م وه‌ك ئه‌وان نییه‌.

 

رزگار. ن . م

137 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/24/2024 8:56:15 AM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.