ڕوداوێکی پڕ لە ئامۆژگاری ..!
ڕوداوێکی پڕ لە ئامۆژگاری ..!
ئیمامی کسائی ( ڕەحمەتی خوای لێ بێت ) شێخی قیڕائاتی قورئان و زمانی عەرەبی دەڵێ :
جارێک پێش نوێژم کرد بۆ (هاڕون الرشید ) بە قورئان خوێندنەوەکەم سەرسام بووم ، لەئایەتێکدا هەڵەم کرد کە منداڵێکی بچوکیش ئەو جۆرە هەڵەیە ناکات، ویستم بڵێم : "لعلهم يرجعون" بەڵام گوتم : "لعلهم يرجعين" دەڵێ : سوێند بەخوا ( هاڕون الرشید ) نەی توانی و جورئەتی نەکرد پێم بڵێ :هەڵت کرد ، بەڵکو کاتێک سەلامم لێ کرد پێی گوتم : ئەی( کسائی )
ئەرێ ئەوە چ قیرائەت و لۆغەتێک بوو ئەوەی تۆ خوێندتەوە؟
گوتم ئەی ئەمیری مسوڵمانان !
هەندێک جار ئەسپی باشیش دەخلیسکێ ودەکەوێ گوتی :بەڵێ دەی ئەوەیان دەگونجێ..
هەر کەسێک بەعەقڵێکی تەواوە لەو قسەیە وردببێتەوە ، دەزانێ زانا هەر چەندە پلەو پایەی بەرزبێت و لەزانست شارەزابێت ، مانای ئەوە نیە کەهەڵە ناکات و قەت بەهەڵەدا ناچێت،بەڵام هەڵەکردنی نابێتە هۆی تانەدان لە زانستەکەی و وەقەدر و ڕێزیشی بەوە کەم نابێت ، نابێ ڕێز و حورمەتی بشکێنرێ و دەبێ هەر پارێزراو بێت ، وە هەر کەسێک بەو ئەدەبە جوانەی خەلیفە هەڵەی زانایان ڕاست بکاتەوەو شێوازەکەی ستایش کراوە و بۆچونەکەی جێگای ڕێزە ، وەپشتیوانی دەکرێ بۆ ڕێگای دروست..
لەوەوە بافێربین:
۱- بەزانست وخواپەریستیمان سەرسام نەبین!
۲-گەر زانیمان هەڵەمان کردووە دانی پێدابنێین!
۳- گەر یەکێک هەڵەی کرد بەجوانترین شێواز بۆی ڕاست بکەینەوە!
٤- بەهەڵەیەک کەسەکە لامان ناشیرین نەبێت و بزانین کەسی بێ هەڵەنیە!
٥-هەمو هەڵەیەک گەر بچوکیش بێت پێویستی بەڕاستکردنەوەیە!
٦-کار بەدەست دەبێ ڕێز و حورمەتی زانایان بگرێت ،تەنانەت ئەوکاتەشی کەهەڵە دەکات!
۷-زانایان بەڕێزەوە دەڕواننە کاربەدەستی مسوڵمان...
ئا. طاهر عثمان
|