برایەتی و یەکگرتوویی
برایەتی و یەکگرتوویی
برایەتی و یەکگرتوویی شتێکی زۆر زەرور و پێویستە و لەنەبوونیدا گەورەترین کارەسات دەخولقێ ھەروەک ئێستا دەیبینین بەچاوی خۆمان کە چیمان بەسەر ھاتووە، لەگەڵ زۆری ژمارەمان بەڵام بەردەوام ژێر دەستە و ستەم لێکراوین.
ئەو ئایەتەمان بەسە بۆ ھەستانەوە و سەرکەوتن
{ وَاعْتَصِمُواْ بِحَبْلِ اللّهِ جَمِيعًا وَلاَ تَفَرَّقُواْ } آل عمران (۱۰۳)
( هەر هەمووتان بەتوندی دەستبگرن بە بەرنامە و ئاینیە خواوە و پەرت و بڵاو مەبن).
ئەویاسا قورئانیانە یەکێکە لەو یاسایانەی کە موسوڵمانان بەتەواوی پشتگوێیان خستووە و تەنها وەك خوێندنەوە دەیخوێننەوە بەڵام لە بواری کردەیدا بەتەواوی فەرامۆشیان کردووە، بۆیەش سەرەنجاممان بە ئەمڕۆ گەیشتووە، کەنزیکەی دوو ملیار مسوڵمان هەیە لەگەڵ نزیکەی (٦۰ ) دەوڵەتی مسوڵمان، وە(۷۰٪)بەرهەمی کانزایی و..... ، لەنێو ووڵاتانی مسوڵمان دەردەهێنرێو دەنێردرێ بۆ ووڵاتانی تر ، بەڵام ئەوەش حاڵەکەمانە ئەویش بەهۆی جێبەجێ نەکردنی ئەو یاسا قورئانیانەیە.
سودەکانی یەکگرتوویی:
۱- بەدەست ھێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە.
۲-سەرکەوتنی دنیاو قیامەت.
۳-خۆشبەختی دنیاوقیامەت.
زیانەکانی پەرتەوازەیی:
۱-توڕەبوونی خوای گەورە.
۲-دۆڕان لەدنیاو قیامەت.
۳-ڕق و دووبەرەکی.
*ڕێگریەكانی بەردەم یەکگرتوویی
١- خۆخۆی و ئەنانیەت.
٢- دووربوون لە یەكتری و نزیك نەبوونەوە لە یەكتری.
٣- حیساب نەكردن بۆ بیر و ڕای یەكتری.
٤- حەزی دەركەوتن و ڕەشكردنەوەی ئەوانی تر.
٥- حەسادەت.
٦- ڕیا.
٧- ڕق و كینە.
٨- ھەستی تۆڵە كردنەوە.
٩- خیانەت.
١٠- گومانی خراپ بە یەكبردن.
١١- زمان زبری.
١٢- ڕووگرژی.
١٣- ستەم كردن.
١٤- غەیبەت و بوھتان كردن.
١٥- تەكەبوور و فیز و خۆ بە گەورەزانی.
١٦- پەیمان شكێنی.
صلاح الدين أحمد
|