بابەتی نوسەران
چیرۆکی قاوەو کوپەکان


چیرۆکی قاوەو کوپەکان   
     

      و: ھاوڕێ یاسین 

کۆمەڵێک لە دەرچوانی زانکۆیەک لە زانکۆکان لەماڵی یەکێک لە مامۆستا بەساڵاچوەکەیاندا پێکگەیشتن, ئەوان ساڵانێکی زۆر بوو کورسی خوێندنیان جێھێشتبوو، سەرکەوتنی گەورەیان  بەدەستھێنابوو لە ژیانی رۆژانەیاندا و ژمارەیەک پۆستی باڵایان وەرگرتبوو وە سەقامگیریەکی مادی و کۆمەڵایەتیان بەدەستھێنابوو .

پاش سڵاو و ئەحواڵ پرسینی یەکدی, ھەریەک لە قوتابیەکان باسی بێتاقەتی و نیگەرانی خۆی دەکرد، کە بە ھۆی فشاری کار و ژیانەوە توشی دڵەڕاوکێ وپەژارە بوونە.

مامۆستاکە بۆ ماوەیەک بەجێی ھێشتن و باشان گەڕایەوەو لەگەڵ خۆیدا کترییەکی گەورەی قاوەی ھێنا لەگەڵ چەند کوپێکی رەنگاو رەنگ وەک کوپی چینی بەناوبانگ و کوپی میلامین و کوپی کریستاڵ و پلاستیک و کوپی شوشەیی سادە, ھەندێک لە کوپەکان لە لوتکەی جوانیدا بوون و لە روی دیزاین و رەنگ و بەھاوە، ھەندێکیشیان سادەبوون و لەو جۆرانە بوون کە لەماڵە ھەژارەکاندا ھەیە.

مامۆستاکە بە قوتابیەکانی وت: فەرموون ھەریەک لە ئێوە با لەو قاوەیە تێبکا بۆ خۆی, پاشان قوتابیەکان لەسەر داوای مامۆستاکەیان ھەستان بە تێکردنی کوپێک قاوە بۆخۆیان.

مامۆستاکە وتی: تێبینیتان کردوە کە تەنھا کوپە جوانەکانتان ھەڵبژاردووەو وازتان لە کوپە سادەکان ھێناوە !؟

شتێکی سروشتییە ھەر کەس لە ئێوە ھەوڵی بەدەست ھێنانی باشترین شت بدات ، ئەمەش بەتەواوی ھۆکاری دوودڵی و بێزاریەکانتانە, ئەوەی لەراستیدا پێویستتانە قاوەکەیە نەک کوپەکان.

بەڵام ئێوە کوپە جوان وگرانبەھاکانتان ھەڵبژارد، پاشان تێبینیم کردو بینیم ھەریەک لە ئێوە چاوی لە کوپی دەستی ھاوڕێکەیەتی.

ئەگەر ژیان ئەو قاوەیە بێت، ئەوا پلەو پایەو ماڵ و پێگەی کۆمەڵایەتی بریتین لە کوپەکان.

ھەروەھا ئەمانەش تەنھا کەرەستەو قاپ و دەفرن و ژیان و جۆری ژیان لە خۆدەگرن و تەنھا قاوەکەیە ناگۆڕێت و وەک خۆی دەمێنێتەوە.

ئەگەر بە تەنھا تەرکیز بکەینە سەر کوپەکان ئەو چێژی قاوەکە لەدەست دەدەین, بۆیە داواتان لێدەکەم دورکەونەوە لە گرنگی دان بە کوپەکان و لە بری ئەوە چێژ لە قاوەکە وەربگرن.

لە راستیدا ئەم دەردە زۆر کەس پێوەی دەناڵێنن, ھەندێ کەس سوپاسی خوا ناکات لەسەر ئەو نیعمەتانەی پێی بەخشیوە, ھەمیشە چاوی لەشتی کەسانی ترە, ھاوسەرێکی جوان و رەوشت بەرزی ھەیە بەڵام باوەڕی وایە کە خێزانی بەرامبەرەکەی باشتر و چاکترە لە خێزانەکەی خۆی, تەماشای ئەو خانوە دەکات کە تێیدا نیشتەجێیە بەخۆی دەڵێت: کەوا کەسانی تر ھەیە لە خانوی رازاوەو خۆشتردا دەژین .

لە بری ئەوەی چێژ لە ژیان ببینێت لەگەڵ کەسوکارەکەیدا, ھەمیشە بیر لەو شتانە دەکاتەوە بەرامبەرەکەی ھەیەتی و دەڵێت بریا ئەو شتانەی کە ئەوان ھەیانە منیش ھەمبوایە !!

پێغەمبەری خوا ( صی اللە علیە و سلم )  دەفەرموێت ( من بات امنا فی سربە ، معافا فیی بدنە، یملک قوت یومە، فقد حیزت لە الدنیا بحذافیرھا ) اخرجە البخاری والترمذی وغیرھما.

بەواتای : ھەرکەسێ لە نێو خێزان و ماڵەکەیدا ئەمین بێت، لەشساغ و تەندروست باش بێت، خۆراک و بژێوی رۆژانەی ھەبێت، وەک ئەوە وایە ھەموو دونیای ھەبێت. 

یەکێک لە داناکان دەڵێت: سەرم لە مرۆڤ سوڕ دەمێنێت!! تەندروستی خۆیان لەدەست دەدەن لە پێناوی کۆکردنەوەی پارەدا و پاشان ئەو پارەیەی کۆیان کردۆتەوە خەرجی دەکەن لە پێناوی چاکبونەوەیاندا ، بیر لە داھاتوو دەکەنەوەو ئێستایان لە بیرچۆتەوە، بەمەش نە چێژ لە ئێستا وەردەگرن و نە بۆ داھاتوودەژین.

دەڕواننە کەرەستەو شتی بەرامبەرەکەیان و گوێ بە شتەکانی خۆیان نادەن, بەمەش نە ھی بەرامبەرەکەیان دەست دەکەوێت و نە چێژ لەوەی خۆیانیش دەبینن.

بۆ بەندایەتی کردنی خوا دروستکراون دونیاشیان بۆ دروستکراوە تا سودی لێببین, سەرقاڵ و خەریک بونە بەوەی کە بۆیان دروستکراوە، ئەوەشی بۆی دروستکراون فەرامۆشیان کردوە.

جا پێویستە چێژ لە قاوەکە وەربگریت .


1388 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/24/2018 10:09:16 AM
1

© Copyright 2022 All Rights Reserved.