ئەم زاراوانە پێویستیان بە ھەڵوێستەیەک ھەیە
ئەم زاراوانە پێویستیان بە ھەڵوێستەیەک ھەیە
١ - نەزانی ... تاوانی ترێ چیە کاتێک شەرابی لێ دروست دەکرێت ...
و تاوانی ئیسلام چیە کە مرۆڤ بەناویەوە چەندین کاری خراپە
وحەرام دەکرێت!!!
٢ - گەمژەیی ... دەڵێن ھاندێکی زیرەک لە دەستی کەسێکی گەمژە ...
ترسناکترە لە بومبێکی گەورەی ڕوخێنەر!!!
٣ - دووڕوویی ... بڕوا بە قسە و پەیڤی شیرین مەکەن ... ڕاستیەکان
لە کاتی ھەڵوێستدا وەربکرن!!!
٤ - بێ ھیوایی ... ئەوەی دەچێت بۆ لای کەسێکی دیکە وازی لێ بێنە
بۆ ئەو کەسە، ئەوەی سەرقاڵ و مەشغوڵە و ئاگای لە تۆ نیە تەنھا
خولەکێکی پێ مەدە لە کاتی خۆت، ئەوکەسەی لە مافی خۆی
زیاتری پێ بدەیت حەقیقەت و ڕاستی خۆی لە بیردەچێت!!!
٥ - ستەم ... یان ئەوەیە ڕازی بیت یان دووڕوو بیت یان جیاببیتەوە
لێ ... ئەوە کورتەی ژیانە!!!
٦ - لەخۆبایی ... چەندین گەڵەشێر گومان دەبات خۆر ھەڵنایەت ئەگەر
ئەم نەخوێنێت!!!
٧ - نەخۆشی ... لە ھەندێک نەخۆشی و پەتا دەترسیت بەڵام لە سزای
خوای گەورە ناترسێت کاتێک تاوان و خراپە و بێ فەرمانی خوای
گەورە دەکەیت!!!
٨ - تۆڵەسەندنەوە ... بە ھیچ شێوەیەک ھەوڵی تۆڵە سەندنەوە مەدە،
و دەم بە خەندە بە، چونکە خوای گەورە ھەموو شتێکت بۆ یەک لا
دەکاتەوە!!!
٩ - شکست ... ئەمەیە ژیان، سەرەتاکەی بەو شێوەیە نیە گومانمان بۆ
دەبرد و کۆتایەکەی بەو شێوەیە نیە کە دەمانەوێت!!!
١٠ - مردن ... سڵاو لەوکەسانەی خاک و خۆڵ لە ئامێزیان دەگرێت، و
ئێمە زۆر زۆر پێویستیمان بەو ئامێز گرتنەیە!!!
١١ - خیانەت ... خۆشەویستی بە واتای لە ئامێزگرتن و ماچ نیە،
خۆشەویستی ڕاستەقینە، بایەخ و گرنگی پێدان و دەستگرتن بە
تاکە کەسێک وات لێ بکات واز لە ھەموو جیھان بھێنیت!!!
١٢ - لاوازیی ... دەستبگرە .. بەھێز و قوەت بەوەی پێت بەخشراوە،
ئەوە تەنھا کاتیە و دەروات کاتێک دەگەیتە مەبەست!!!
١٣ - حەسودی و ئیرەیی... لە کۆمەڵگایەک دەژین حەسودی دەبرێت بە
برۆی کەچەڵێک!!!
١٤ - درۆ ... ھەموو قسە دەکات بەڵام کەمێکیان ڕاست دەکات!!!
و: شێرزاد سید زادە
|