رۆشنبیری گشتی
چەند ڕاستیەکی دەروونی

چەند ڕاستیەکی دەروونی...

۱. شڵەژانی تووند، بەشێوەیەکی کاتی
دەبێتەهۆی وەستاندنی دەماغی مرۆڤ.
۲. کاتێ تووشی هیلاکی و شەکەتی دەبین، هەموو ئەوبیرۆکانەی لەڕابردوودا تێکمانشکاندوون و بەسەریادا زاڵبووین، دووبارە هێرشمان بۆدێننەوە...
۳. تەنها بەبیستنی دەنگی پێکەینی کەسێک کەخۆشت دەوێت، دەماغت فەرمان دەردەکات بۆ هاوسەنگکردن و باشترکردنی میزاج و هەوەست، هەرچەند زۆریش خراپبێت لەوساتەدا. هۆکارەکەشی ئەوەیە دەماغت دەنگی تەندرووستی لای خۆی پاراستووە، لەمیانەی چەند شەپۆلێک پێیاندەوترێت (شەپۆلەکانی ئەلفا)، ئەوانەچەند دەنگێکن ڕاستەوخۆ دوای وەرگرتن و بیستنیان دڵخۆشت دەکەن...!

٤. بیکردنەوە بۆماوەیەکی دوورودرێژ، عەقڵی مرۆڤ بێبەش دەکات لەهەندێ مادەی کیمیاوی، کە هۆکارن بۆ بەختەوەری و دڵخۆشی و تووشی خەمۆکی دەکەن...!
٥. بیرکردنەوەی زۆر لەکەسێکی دیاریکراو، وا لەمرۆڤ دەکات ئەوڕۆژە هەرشتێ ببینێ و ببیستێ پەیوەستی دەکات بەوکەسەوە...!
٦. ئافرەتان زیاتر بیر لەواتاشاراوەکانی پرسیارەکەدەکەنەوە وەک لەوەی بیر لەخودی پرسارەکەبکەنەوە.
۷. داننان بەکەموکوڕی، نیشانەی تەواویە، زێدەڕۆیی لەبانگەشەی تەواوی و بێ کەموکوڕی و سەرکەوتن، ناتەواوی و کەموکوڕییە... .
٨. خەڵکی بەئەندازەی کەموکورتی و ناتەواوی خۆیان ئەزیەت و ئازاری یەکدی دەدەن و زیان بەیەکدی دەگەیەنن... .

و: حەسەن مەحمود قادر

958 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/8/2021 4:05:04 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.