رۆشنبیری گشتی
دەتەوێ چەندە بگەڕێینەوە دواوە ؟!


 دەتەوێ چەندە بگەڕێینەوە دواوە ؟!


د.محمد عمارة...
بیرمەندی ئیسلامی دەڵێت :
لەیەکێ لەکۆڕەکاندا، یەکێ لە بانگهێشتکراوە عەلمانیەکان، ئاوڕێکی بەلای مندا دایەوە و بەگاڵتەپێکردنەوە لێمی پرسی:
لەنوسینەکانتدا واتێدەگەم تۆ دەتەوێ حوکمی شەریعەت بەرپابکەی وبمانگێڕیەوە بۆداوە ؟!
منیش بەپرسیارلێکردنەوە وەڵاممدایەوە و وتم:
٭ مەبەستت گێڕانەوە بۆدواوە، واتە نزیکی(سەدوپەنجا)ساڵێک بەرلەئێستا، کاتێ(سوڵتان عبدالحمید) ی دووەم فەرمانڕەوایی نیوەی گۆی زەوی دەکرد ؟!
٭ یان ئەوکاتەی پاشاکانی ئەوروپا بە ڕێگەپێدانی سوڵتانی عوسمانی فەرمانڕەوایەتی گەلەکانیان دەکرد؟!
٭ یان مەبەستت گەڕانەوەی زیاترە بۆدواوە، کاتی فەرمانڕەوایی مەمالیکەکان، کە جیهانیان لەهێرشی مەغۆلەکان و تەتارەکان ڕزگارکرد ؟!
٭ یان زیاتر گەڕانەوە بۆدواوە، کاتێ عەباسیەکان فەرمانڕەوایی نیوەی گۆی زەوییان دەکرد ؟!
٭ یان زیاتر بۆدواوە، بۆسەردەمی فەرمانڕەوایەتی ئەمەویەکان ؟!
٭ یان پێش ئەوانیش، سەردەمی گەورەمان(عومەر) کە فەرمانڕەوایی زیاتر لەنیوەی گۆی زەوی دەکرد ؟!
٭ یان مەبەستت ئەوکاتەیە کە (هاڕونەڕەشيد) نامەی بۆ(نەقفور)ی پاشای ڕۆم نوسی و لەدەستپێکی نامەکەیدا نوسیبووی: لە(هاڕون)پێشەوای باوەڕدارانەوە بۆ(نەقفور سەگی ڕۆم)؟!
٭ یان بۆسەردەمی(عبدالرحمن الداخل)
کە سوپاکەی گەمارۆی ئیتاڵیا و فەڕەنسای دابوو ؟!
+ ئەوەلەڕووی ڕامیارییەوە...

+ یان لەڕووی زانستیەوە:
٭ کاتێ زاناکانی وەکو: (ابن سينا وفاڕابي وابن جبير وخوارزمي وابن ڕوشد وابن خلدون ...وهتد)، جیهانیان فێری زانستی پزیشکی و دەرمانسازی و ئەندازیاری و فەلەک ناسی و شیعر و هۆنراوە دەکرد ؟!

+ یان لەڕووی ڕێز و شکۆوە:
٭ کاتێ ئافرەتێک هاواریکرد: (وامعتصماه) (ئەی موعتەسەم هاوار، بەهانامەوە وەرە !)
(موعتەسەم)، بۆبەهاناوەچوونی یەک ئافرەت، سوپایەکی بەهێزی کۆکردەوە و جولەکەکانی لەسەر خاکی وڵات وەدرنا، لەکاتێکد ئێستا ئافرەتان، بەبەرچاوی فەرمانڕەواکانەوە دەستدرێژییان دەکرێتەسەر، ئەتک دەکرێن، ئەوان نەوەک ڕاناچڵەکێن، بەڵکو پێی دڵخۆشن ؟!

٭ یان مەبەستت ئەوکاتەیە کە موسوڵمانان، یەکەم زانکۆیان لەسەر هەموو خاکی ئەوروپا، لەوڵاتی (ئەندەلوس) دامەزراند ؟!
٭ هەر لەوکاتەشەوە، پۆشاکی عەرەبی (عەبا) بووەتە ڕەمزی دەرچوانی سەرجەم زانکۆکانی دونیا ؟!
٭ هەرلەو ڕۆژەشەوە، کڵاوی دەرچوانی زانکۆ بەشێوەی تەخت دروستدەکرێت، چونکە لەکاتی ئاهەنگی دەرچووندا، (قورئان)ێک لەسەرکڵاوەکە دادەنرا ؟!

٭ یان مەبەستت ئەوکاتەیە کە شاری (قاهیرە) جوانترین شاری دونیابوو ؟!
٭ یان ئەوکاتەی نرخی(یەک دیناری عێڕاقی)(483)دۆلاری ئەمریکی بوو ؟!
٭ یان مەبەستت ئەوکاتەیە کە هەڵاتوەکانی ئەوروپای هەژار و برسی، ڕوویان دەکردە شاری ئەسکەندەریە ؟!
٭ یان ئەوکاتەی ئەمریکا داوای لەمیسر کرد، ئەوروپا لەمەترسی برسێتی ڕزگاربکات ؟!

ئێستا من چاوەڕوانی تۆم، مەبەستەکەتم پێبڵێی، دەتەوێ چەندە بگەڕێینەوە دواوە ؟!

و: حەسەن مەحمود قادر

797 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/9/2021 3:30:13 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.