دونیابینی !
دونیابینی !
• شێخ عەلی تەنتاوی دەڵێت:
• ئێمە دونیا لەمیانەی ناخی خۆمانەوە دەبینین.
وەکو ئەوکەسەی بەچاویلکە سەیری دونیادەکات.
ـ ئەگەر چاویلکەکەی تەڵخ وپیسبێت، دونیا بەتەڵخی و تاریکی دەبینێت.
ـ ئەگەر چاویلکەکەش ساف و ڕوونبێت دونیا ڕوون و پڕشنگداردەبینن.
٭ ئەگەرنا بۆچی شاعیری دڵخۆش و ئەرێنی بەشیوەیەک وەسفی دونیا دەکات کە پێدەکەنێت !
٭ شاعیری خەمبار ونەرێنی، دونیا بە شێوەیەک وەسف دەکات کەدەگریێت!
دونیاش هەر هەمان دونیایە، نەدەگریێت و نەپێدەکەنێت.
خۆ ئەگەر ئەودووشاعیرانە، دوو وێنەکێش بن و تابلۆیەک بکێشن:
٭ وێنەکێشی یەکەم تابلۆکە پڕدەکات لەڕەنگی تاریک و تەڵخ.
٭وێنەکێشی دووەمیش تابلۆکە پڕدەکات لەڕەنگی جوان و کراوە.
دیمەن و تابلۆکەش هەر هەمان شتە !
[الذكريات (١ / ٣٢٢)]
و: حەسەن مەحمود قادر
|