رۆشنبیری گشتی
١٠چرپە لە ھونەری گفتوگۆکردن..!!!
١٠چرپە لەھونەری گفتوگۆکردن..!!! 

خۆشەویستان...بۆ ئەوەی لە گفتوگۆکانمان بەرھەمدارو سەرکەوتوو بین...و پارێزگاری لە کەشی کۆبوونەوەو دیدارەکان و گفتوگۆکانمان بکەین .... و بۆ ئەوەی بە سوودو کەڵک و بەرھەم لێیان دەربچین،
ئەم چەند چرپەیەم بە خێرایی بۆ نووسین،کەلە دڵێکی پڕ لە خۆشەویستی دەرچووە ،ئارەزوو مەندە کەلە دڵی ئێوەدا ئارام بگرێت و جێگیر بێت،بۆیە بە سۆزو نەرم و نیانی ھەڵس و کەوتی لەگەڵدا بکەن:

*چرپەی یەکەم:قسە بەو کەسە مەبڕە کە بەرەو ڕووت قسە دەکات،وازی لێ بھێنە با ڕاکانی خۆی بە تەواوی بڵێت و بیانخاتە ڕوو.
*چرپەی دووەم: ھەوڵ بدە سەرجەمی بیرو ڕاکانی وەر بگرە تاکو کۆتایی پێش ئەوەی وەڵامیان بدەیتەوە،، و ھێور بەرەوە پێش ئەوەی گفتوگۆی لەگەڵدا بکەیت.

*چرپەی سێ یەم: ئامان بە چاوی سوك تەماشای ڕاکانی خەڵکی مەکە،و گرنگی خۆت پیشاندە بەرامبەر قسەکانیان،ئەگەر ھاتوو باوەڕیشت بە ڕاکانیان نەبوو.

*چرپەی چوارەم: سادە بە لە گفتوگۆکردندا،و بانگەوازی خەڵکی بەو شێوەیە بکە کە تێیدەگەن،و خۆ دوور بگرە لە لاقرتێ  قوڵی لە قسەکانتدا.

*چرپەی پێنجەم:باشترین قسە ئەوەیە کە کورت بێت،و دووروو درێژ نەبێت،چونکە بەرامبەر تووشی بێتاقەتی دەکات،بۆیە قسەکانت کورت بکەوە،قسەیەک مەکە ئەگەر سودمەندە نەبێت.

*چرپەی شەشەم:تەنھا بەڕێزو بە ئەدەب نەبێ گفتوگۆ لەگەڵ خاوەنی زانست و زانیاری و چاکەکاران مەکە،و کاتی گونجاو دەست نیشان بکە بۆ ئەم مەبەستە،کاتیان لێ مەگرە،چونکە ئەوان بە شتی گرینگتر لەمە خەریکن.

*چرپەی حەوتەم:خۆ بەدوور بگرە لە باسکردنی خەڵک،گفتوگۆی ڕاکانی خۆت بکە بێ ئەوەی بەرپەرچی قسەکەر بدەیتەوە.

*چرپەی ھەشتەم: بە نەرم و نیانی و خۆشەویستی گفتوگۆ لەگەڵ بەرامبەرەکەتدا بکە،و جیاوازی بیرو ڕا وات لێ نەکات کە دڵ ڕەق بیت بەرامبەری،چونکە ئەمە وای لێ دەکات ڕاکانی تۆ قبوڵ بکات.

*چرپەی نۆیەم:باشترین و جوانترین دەستەواژە بەکار بھێنە،ئامان دەستەواژەی بریندارکەر بەکار مەھێنە،ئاگاداری تۆمەت بارکردنی نیازەکان بە.

*چرپەی دەیەم: ئەگەر هەستت کرد گفتوگۆکان بێ بەرهەمن،بێسوودە،کەسی بەرامبەر کردی بە دەمەقاڵی کردن و دژایەتی کردن ئەوا خۆت بە دوور بگرە..

ئا:ئەمیر ئەحمەد عبدالقادر
لە گۆڤاری برەو
807 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/26/2021 12:18:03 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.