رۆشنبیری گشتی
گرنگترین پڕۆژە کەسییەکان
گرنگترین پڕۆژە کەسییەکان

پێویستە بەر لە دەستبردن بۆ هەر پڕۆژەیەکی دەوروبەرمان ئاگامان لە پرۆژەکانی خودی خۆمان بێت، چونکە لە دواڕۆژدا ئێمە بەرپرسیارین لەسەرجەم کارو پڕۆژەکانی خۆمان ( كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ رَهِينَةٌ) المدثر: 38. وە بە تەنهاش لێپێچینەوەمان لەگەڵدا دەکرێ: ( وَكُلُّهُمْ آَتِيهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَرْدًا) مريم: 95.
بۆیە پێویستە هەموومان بایەخێکی زۆر چڕوپڕ بدەین بەم پڕۆژە کەسییانەی خوارەوە:
1-گەشەپێدانی عەقڵ بە خوێندنەوە و ئاشنابوون بە بەڵگە و نیشانەکانی یەکتایی و گەورەیی خوای گەورە: (قَدْ جَاءَكُمْ بَصَائِرُ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ أَبْصَرَ فَلِنَفْسِهِ وَمَنْ عَمِيَ فَعَلَيْهَا وَمَا أَنَا عَلَيْكُمْ بِحَفِيظٍ) الأنعام: 104.
2-گەشەپێدانی جەستە بە کاراکردنی ئەندامانی جەستە و ئەنجامدانی کارو پڕۆژەی چاك و بەسوود: (مَنْ عَمِلَ صَالِحًا فَلِنَفْسِهِ) فصلت: 46.
3-گەشەپێدان و پاککردنەوەی دڵ و دەروون: (وَمَنْ تَزَكَّى فَإِنَّمَا يَتَزَكَّى لِنَفْسِهِ) فاطر: 18.
4-گەشەپێدانی هەست و نەستەکان بە دەربڕینی سوپاسگوزاری لەسەر سەرجەم دەستکەوتەکان: (وَمَنْ شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ) النمل: 40.
5-گەشەپێدانی هێز و تواناکان بە تێکۆشانی بێ وچان بۆ زاڵبوون بەسەر دوژمنی دەر و دەروون: (وَمَنْ جَاهَدَ فَإِنَّمَا يُجَاهِدُ لِنَفْسِهِ) العنكبوت: 6.
6-گەشەپێدانی مێشك و ئەندێشە بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان و گرتنەبەری ڕێگاکانیان: (فَمَنِ اهْتَدَى فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ) يونس: 108.
7-گەشەپێدانی ماڵ و سامان و هێزی بەخشندەیی بە خۆپاراستن و دوورکەوتنەوە لە ڕەزیلی و پیسکەیی و چروکی: (وَمَنْ يَبْخَلْ فَإِنَّمَا يَبْخَلُ عَنْ نَفْسِهِ) محمد: 38.
8-گەشەپێدانی پەیوەندییەکان بە خۆپاراستن لە بێبەڵێنی و هەڵوەشاندنەوەی پەیمان و ڕێکەوتنەکان: (فَمَنْ نَكَثَ فَإِنَّمَا يَنْكُثُ عَلَى نَفْسِهِ) الفتح: 10.
9-گەشەپێدانی هێزی قەناعەت و ڕازیبوون بەو شتانەی بۆمان حەڵاڵ کراون بە خۆپاراستن لە هەموو جۆرە گوناهێك کە زیان بە ئێستا و دواڕۆژمان دەگەیەنێ: (وَمَنْ يَكْسِبْ إِثْمًا فَإِنَّمَا يَكْسِبُهُ عَلَى نَفْسِهِ) النساء: 111.
10-گەشەپێدانی ماف و ئازادیەکانی خۆمان و دوور کەوتنەوە لە بەزاندنی ماف و ئازادییەکانی خەڵك: (وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِـمُونَ) العنكبوت: 40.
ئا.محمد سینەمۆکی
730 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/26/2021 12:27:04 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.