رۆشنبیری گشتی
بڵێین (خوا) یان (الله) ؟
بڵێین (خوا) یان (الله) ؟

عادەتێکی نوێ پەیدا بووە، هەندێک لە موسوڵمانان بە گومانی نادروست وشەی (خوا)یان تەرک کردوەو بەکاری ناهێنن، لە جیاتی ئەوە تەنها ناوی (الله) بەکار دەهێنن، بۆ نمونە لەجیاتی بڵێن: (خوا فەرمووی) دەڵێن (الله فەرمووی)، لەجیاتی (خوا لێی خۆش بێ) دەڵێن (اللە لێی خۆش بێ) ....هتد.

برایان ، خوشکان ...
دڵنیابن لەوەی هیچ جیاوازی نیە لەنێوان ئەوەی بڵێی (خوا فەرمووی) یان (الله فەرمووی)...، (خوا لێی خۆش بێ) یان (اللە لێی خۆش بێ) ....هتد، چونکە مەبەست لە (خوا) لای ئێمەی موسڵمان تەنها زاتی (الله) یە نەک خوایەکی تر.

لە قورئانی پیرۆزدا چەندین وەسف و ناوی جیاواز بۆ خوا بەکار هاتوون، لەوانە (الە) کە بە مانای (خودا) دێت هەروەها (رب الناس) و (ملک الناس) و (اله الناس) و چەندین وەسفی دیکە .

بۆیە تکایە سەر لەخۆتان و خەڵکیش مەشێوێنن و کێشەی ناوهێنانی خواشیان بۆ زیاد مەکەن، هەر ناوو وەسفێک لە قورئان و فەرمودەدا بۆ خوا بەکار هاتبێ دروستە ئێمەش بەکاری بێنین، وەک خودا (اله)، پەروەردگار (رب)، زاتی حەق، خالق، رازق، ... هتد.

مەلا یاسین وەرتی
604 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/28/2022 5:22:59 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.