رۆشنبیری گشتی
نهێنی دەروونی
نهێنی دەروونی

۱. نیوەی لای ڕاستی ڕوخسارت هاوتای نیوەی لای چەپی ڕوخسارت نیە، هەمیشە چاوێک لەچاوەکەی دی گەورەترە، هەمیشەش گوێی ڕاست بەرزترە لەگوێی چەپ.

۲. کاتێ قاچت بۆسەرەوەبەرزدەکەیەوە، خوێن فیچقەدەکات بۆدڵ، بەوەش چالاکیت زیاددەکات، هەروەها ئەوکارە مەشق وڕاهێنانێکی کارایە بۆ خاوبوونەوەو هێورکردنەوە، هەروەها بەسوودە بۆ ڕاکشانی ماسولکەکانی پێیەکان.

۳. کاتێ مرۆڤ بەهۆی پێکەینەوە دەگری و فرمێسکی دێتەخوارێ، سەرەتا فرمێسکی چاوی ڕاستی دێتەخوارێ، بەڵام کاتێ لەخەمباری دەگریێت، فرمێسکی چاوی چەپی یەکەمجار دێتەخوارێ.

٤. کاتێ یەکێک پەیوەندیت پێوەدەکات، موبایلەکەت بەگوێچکەی چەپتەوەبگرە و وەڵامی بدەوە، چونکە وەڵامدانەوە بەگوێچکەی ڕاست، کاردەکاتەسەر دەماغ.

٥. بەپێی زانستی دەروونناسی، پێویستە باوەڕت وابێ کەئامانجەکانت دەکرێ بهێنرێنەدی، کاتێکیش خۆت باوەڕت بەوەهەبوو، ئەوکات عەقڵت بەدوای هۆکاری بەدیهێنانیاندا دەگەڕێت.

٦. بۆنی سوتەمەنی و بۆنی گڵ وخۆڵ کاردەکەنە سەر مەڵبەندی چێژبینین لەعەقڵدا، ئەوەیە کەهەندێ کەس بەلای ئەوبۆنانەدا ڕادەکێشێت. 

۷. لەڕوی زانستییەوە: ئافرەتی باڵا کورت و مامناوەند هەستی مێیینەیی زیاتر تێدایە وەک لە ئافرەتی باڵابەرز، ئەوەش ەهۆکاری بەرزی ئاستی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین لەلای باڵا کورت و مامناوەندەکان، ئەوەش وادەکات پیاو زیارتر بەلای ئەواندا کەمەندکێش ببن.

٨. ئەگەر خەوت بینی و واتزانی بەردەبیەوە جەستەت لەرزی، ئەوەبزانە کەعەقڵت ئەو خەونەی درووستکردووە بۆئەوەی خەبەرتکاتەوە، چونکە ئەرک وفەرمانەکانی جەستە خەریکبووە بوەستن و تووشی مردن ببن.

و: حەسەن مەحمود قادر
545 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/8/2022 1:35:26 AM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.