رۆشنبیری گشتی
نابینا بوونی دەروون چییە؟ هۆکار و چارەسەرەکانی کامانەن؟ بەشی دووەم
نابینا بوونی دەروون چییە؟ هۆکار و چارەسەرەکانی کامانەن؟

( بەشی دووەم ) 
بەناوی خودای بێهاوەڵ ...
ڕەنگە ناونیشانی باسەکەمان نامۆ و جێگەی تێڕامان بێت بۆ تۆی خوێنەری ئەزیز، بەجۆرێک دەیان پرسیار لە ناختدا گەڵاڵە بێت، بەوەی کە ئایا دەکرێت دەروونی مرۆڤ نابینا بێت لەکاتێکدا دەرون بۆ خۆی جیهانێکی فراوان و تایبەتە لە ناواخنی هەستەکانی مرۆڤدا ؟ یاخود ئەگەر دەروون توشی نابینا بوون بێت ئیدی چاوی سەرمان ڕۆڵی چی یە ؟ ئایا دەروون گەر نابینا بوو کاریگەری چی دەبێت لەسەر ژیانی مرۆڤ ؟ و .... هتد . 
بێگومان بۆ هەریەکە لەم پرسیارانە وەڵامی شیاو هەیە، بەڵام لێرەدا بەشێوەیەکی گشتی دەڵێین بەدڵنیایی یەوە دەروونی مرۆڤ بەهەمان شێوەی چاوەکانی کە بەرجەستە و بینراون توشی بەدبینی یاخو نابینا بوون دەبن ئەمەش بابەتێکی سەلمێنراوە و زانایانی دەروونناس و پێشڕەوانی بوارەکە و زانستی سەردەم ئەم ڕاستی یە دەسەلمێنن، بێگومان ئەم بابەتەش کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر ژیانی مرۆڤ لەسەرجەم ڕوەکانەوە، لێرەدا پشتیوان بە خودا ئاماژەیەکی خێرا بە هەندێک هۆکار و چارەسەرەکانی دەکەین ئەوانیش :

۳ـ خۆبەگەورە زانین : ئەم حاڵەتەش بە یەکێک لە هۆکارەسەرەکی یەکان دادەنرێت لە بەلاڕێدا چوون و  هەڵە ڕێ تەیکردنی خاوەنەکەی چونکە ئەم سیفاتە وا لەمرۆڤ دەکات کە نابینا یاخود بەدبین بێت بەرامبەر دەوروبەری لەوەش خرابپتر هۆکارێکە بۆ مل نەدان بە ڕاستی یەکان و بەکەم سەیرکردنی خەڵکی .
چارەسەریش لە سەرەتادا بریتی یە لە خود ناسی واتە پێویستە مرۆڤ کەسایەتی و پێگەی خۆی بناسێت و پاشان بەخۆدا چونەوە و گەڕانەوە بۆ بەها باڵا مرۆییەکان ئەمەش بێگومان دەبێتە هۆکاری گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ ژیانی مرۆڤ و بەدەسهێنانی متمانە بەخود و خۆشەویستی ئەوانی دیکە .

٤ـ ڕق و کینە : ئەم خوە ناپەسەندە باوە لە نێو بەشێک لە خەڵکیدا بە هۆکارێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ نابینا بوون یاخود بەدبینی هەرکەسێک  لە ناخیدا کینە ی هەبێت، چونکە کاریگەری یەکەی بەجۆرێکە وا لەمرۆڤ دەکات بوار بۆ بیرکردنەوەی نەمێنێت لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوەی کە رقی هەبێت بەرامبەری بەڵکو هەمیشە بەهەڵە بیردەکاتەوە و بە نادروستی بڕیار لەسەر کەس و شتەکانی دەوروبەری دەدات .
چارەسەریش بریتی یە لەدوو هەنگاو ئەوانیش وازهێنان لەم خووە خراپە و سەرقاڵ بوونی مرۆڤ تەنها بە شتە تایبەتەکانی خۆی دووەمیشیان هەوڵدان بۆ دوور کەوتنەوە لەو کەس و بابەتانەی کە واهەست دەکرێت بەهۆکارێک کینە لەدڵدا دروست دەبێت بەرامبەریان ، ئیدی بەمجۆرە بەدوور دەبیت لە هەستی نەرێنی و ڕزگارت دەبێت لە بەدبینی و چێژی ڕاستەقینەی ژیان هەست پێ دەکەیت .

بەهیوای سود و بەختەوەری بۆ هەمووان .

نوسین : دیار بکر .
1397 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/30/2022 1:13:44 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.