رۆشنبیری گشتی
بۆچی خوا ئاوی بێ ڕەنگ و بۆن وتام دروسکردووە؟ حیکمەت چیە؟!!
بۆچی خوا ئاوی بێ ڕەنگ و بۆن وتام دروسکردووە؟حیکمەت چیە؟!!

ڕۆژێک لەخۆت پرسیوە بۆچی ئەو ئاوەی ئێمە دەیخۆینەوە،خوا بەبێ ڕەنگ وتام وبۆن دروسکردووە؟!
حیکمەت چیە؟؟ئاوێکی سازگاروخۆش و هیج تام وبۆن وڕەنگێکیشی نیە!!!
ئەگەر ئاو ڕەنگی هەبایە:
هەموودروستکراوەزیندوەکانی سەر زەوی ڕەنگی  ئاویان دەگرت و هەموی یەک ڕەنگ دەبوچن..
 "وجعلنا من الماء كل شئ حي أفلا يؤمنون" .
واتە:هەموشتێکمان بەهۆی ئاوەوە بەزیندویی هێشتۆتەوەو دروست کردووە ،بۆچی باوڕناهێنن؟؟؟!! 
ئەگەرئاو تامی هەبایە :
ئەوکاتەش هەموو ڕووەک ومیوەو سەوزەوات ویەک تەمی دەبوو،وەکو تامی ئاو.....
ئەوکات هیچ خۆشیەک لەهیچ خواردنێک نەدەکرا..
"يسقى بماء واحد ونفضل بعضها على بعض في الأكل إن في ذلك لآيات لقوم يتفكرون".
هەموو ڕووەکەکان بەیەک ئاو ئاودەدرێن  بەڵام لەخواردن وتەمام وڕەنگ جیاوازن بۆچی بیرناکەنەوە...

ئەگەر ئاو بۆنی هەبایە:
ئەوکات هەمو خواردنەکان یەک بۆنیان دەبوو،چۆن خۆشیت لێ دەبینێ!!
بەڵام دانایی وحیکمەتی خوا وابوو کە ئەو ئاوەی ئێمەو گیانداران و گژووگیان وبەرووبوم ودارودرەخت دەیخۆنەوە تام وڕەنگ وبۆنی نەبێ!
ئایا ئێمە تەنیا حەقی ئەو نیعمەتەی خوامان داواوە؟؟؟
هیچ نەبێ دوای ئاو خواردنەوە شوکری خوا بکەوبڵێ::
"الحمدُ للهِ الذي أطعمَنا وسقانا ، وكفانا وآوانا ، فكم ممن لا كافيَ له ولا مُؤويَ"

 سەیری دانایی خوا بکە لەئاوەکانی تر.....
ئاوی گوێ......تاڵە
ئاوی چاو....سوێرە
ئاوی دەم شیرینە
خوای میهرەبان ئاوی گوێی لەئەو پەڕی تاڵیدا دروست کردوە،تا ئەو گیاندارە بچوکانەی دەیانەوێ بچنە ناو گوێ بیان کوژێت.....
ئاوی چاوی بەسوێری دروستکردوە  تائەو چەوری وپیسیەی دەکەوێتە سەری لای ببات و ڕێگربێ لەپیس بونی وبەردەوام پاکی بکاتەوە...
ئاوی دەمی بەشیرین وسازگار دروستکرد ، تاتامی هەموو شتێک وەک خۆی بکات، ئەگەر وانەبایە تامی هەموشتێک دەگۆڕا...

پاک وبێگەردی بۆ دروستکەری گەورە
و.طاهر عثمان
557 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/30/2022 1:18:47 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.