تەندروستی
چەند زانیاریەکی پزیشکی گرنگ

چەند زانیاریەکی پزیشکی گرنگ 

‌۱. یەکێ لەھۆکارەکانی سەرئێشە، وشکبوونەوەیە، یاخود کەمی ئاوە لەناو جەستەدا، کەدەبێتە ھۆکاری نەمژینی بەشی پێویست لەمەگنیسیۆم و خوێیە کانزانییەکانی دیکە لەلایەن مێشکەوە، کە ڕێگری دەکەن لەسەرئێشە.

۲. سیر، وزە و چالاکی دەبەخشێت و جەستە پاکدەکاتەوە لەژەھرەکانی ناوی، بەسودە بۆپاراستنی لەکاریگەریەکانی ژەھراویبوون و نیکۆتین، بەناوبانگیشە وەکو چارەسەرێک بۆ دڵ و سوڕی خوێن.

۳. زانستی سەردەم سەلماندوویەتی، کە خورما دووجۆر مادە لەپێکھاتەیدا ھەیە، کە ئافرەتی دوگیان لەکاتی دانانی کۆرپەلەکەی زۆر پێویستی پێیەتی، وەئافرەتی شیردەر لەکاتی شیر پێداندا، بۆیە خورما بە سودمەندترین خۆراک دادەنرێت بۆ ئافرەتانی دووگیان و شیردەر.

٤. دانیشتن بۆماوەیەکی دوورو درێژ بەیەک شێوە لەکاتی کارکردندا، یاخودملەکاتی سەیرکردنی تەلەفزیۆندا، دەبێتەھۆی ڕاکێشان و نەھێشتنی وزەی ناو جەستە.

٥. بھێڵە با قاوەکە ساردبێتەوە: قاوە و ھیچ خواردنەوەیەک بەگەرمی مەخۆوە، چونکە مەترسی تووشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی ناودەم و سۆرێنچک زیاد دەکەن، بۆیە پزیشکان بەوە ئامۆژگاریمان دەکەن کە فنجانەکە کەمێ ساردبێتەوە ئینجا قاوە یا خواردنەوەکە بخۆینەوە.

و: حەسەن مەحمود 

1249 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/14/2019 6:38:14 PM
1

© Copyright 2022 All Rights Reserved.