تەندروستی
وشيارى خۆپاراستن لە نەخۆشيەكان

وشيارى خۆپاراستن لە نەخۆشيەكان

ئيسلام ئەو ئاينە پێشكەوتوەيە هەتاڕۆژى قيامەت شياوترين بەرنامەيە بۆشوێن كەوتن،
هەموو ئەم ئاينە سەدا سەد لەبەرژەوەندى ژيانى مرۆڤدايە، وەلەڕووى تەندروستيەوە جواترين و چاكترين ڕێنمايى تێدايە بۆموسڵمانان ، زۆرگرينگى داوە بە خۆپاراستن و دووركەوتنەوە لەنەخۆشيەكان، ئەوەش لە چەند ڕێگايەكەوە
1_ دووركەوتنەوە لەهەموو خواردنو خواردنەوەيەكى پيس
خواردنو خواردنەوەى تەندروست و پاك چاكترين خۆپارێزييە لەنەخۆشيە كوشندەكان بەپێچەوانەوە زۆربەى زۆرى نەخۆشيە كوشندەكان لەخواردنو خواردنەوەى پيس سەرچاوەدەگرن، خواى گەورە دەفەرموێت: ويحِلُّ لَهُمُ الطَّىِّبَاتِ ويحَرِّمُ عَلَىْهِمُ الْخَبَائِثَ (157)الاعراف.
بەڕاستى سەيرە كەسێك لەم سەردەمەدا بژێيت باوەڕى بەئيسلام نەهێنابێت لەكاتێكدا ئەمڕۆ هەموو حەقيقەتێك دەبينين، هەرچى ئەمڕۆ لەژێر لێكۆڵينەوەكان دەردەكەوێت كەمەترسى دارە بۆژيانى مرۆڤ سەيردەكەى خوا لەقوڕئادا حەڕامى كردووە
ئەزانن بۆ گۆشتى كەرو سەگ و مارو دوپشكى بەرازى....حەڕام كردووە؟ 
چونكە شياونين بۆخواردن زۆرترين زيان و زەرەريان هەيە، چەندا جار بوونەتە هەڕەشە بۆسەر ژيانى مرۆڤايەتى، فەرموون نزێكترين نموونە ئەوەى كەئێستا لە چين سەرى هەڵداوە بەپێى هەواڵو ميدياكانى ئەم وڵاتە ئەم نەخۆشيە سەرەتا دۆزراوەتەوە لەو شوێنانەى كە خواردنى گۆشتى سەگو پشيلەو كەرو مارو دوپشكيان ئامادەدەكرد!!!!
وەهەموو گۆشتێكى مرداربووى حەڕامكردووە
هەر شتێكيش سەرنەبڕدرێت بەو تەريقەيەى خوا بۆى ديارى كردووين حەڕامەو مردارە، خواى گەورە دەفەرموێت: إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَىْكُمُ الْمَىْتَةَ والدَّمَ ولَحْمَ الْخِنْزِيرِ (173)البقرة.

يان ئەزانن بۆئارەقى حەڕامكردووە؟
ئەگەر لەئامارەكان وردبينەوە كە ساڵانە چەند مليۆن كەس بەهۆى زيانەكانى ئارەق گيان لەدەست دەدەن، ئينجا لەحيكمەتى ئەوحەڕاميەتێدەگەين.
* خواى گەورە هيچ شتێكى بەبێ حيكمەت حەڵاڵ يان حەڕام نەكردووە
بزانن هەرچى حەڵاڵى كردووە ئيللا سودووكەڵكى هەيە بۆمرۆڤ، وەهەرچى حەڕاميشى كردووە ئيللامايەى نەهامەتى و بەدبەختييە بۆدوونياو دواڕۆژى مرۆڤەكان""خواى گەورە دەفەرموێت:يَا أَىُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَىِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ [البقرة: 172]  
* ئەگەر وانەبێت سەرەنجامى خەرابى دەبێت و ئەبێتە هۆى دەردوناخۆشى و بڵاوبوونەوەى پەتاو ڤايرۆسى مەترسيدار، پێغەمبەر صلى الله عليەوسلم ڕۆژێكيان ڕووى لەكۆچبەرانكردوو فەرمووى:لَمْ تَظْهَرِ الْفَاحِشَةُ فِى قَوْمٍ قَطُّ حَتَّێ يعْلِنُوا بِهَا إِلَّا فَشَا فِيهِمُ الطَّاعُونُ والْأَوْجَاعُ الَّتِى لَمْ تَكُنْ مَضَتْ فِى أَسْلآفِهِمِ الَّذِينَ مَضَوْا. رواه ابن ماجه واتە:هەر قەومێك فاحيشەو زينا لەناوياندا بڵاوبويەوە بەشێوەيەك بەئاشكرايى ئەنجام دەدرا ئيللاخواى توشى تاعونو دەردو ئێشى وايان ئەكات كە لەپێشتردا هاوشێوەى نەبووبێت..
* نەخۆشيە مەترسيدارەكان سزاى خواى گەورەن بۆ بێباوەڕان، ئاگاداركردنەوەو تاقيكردنەوەيە بۆموسڵمانان، پێغەمبەر صلى الله عليەوسلم دەفەرموێت:الطَّاعُونُ رِجْزٌ، عَذَابٌ عُذِّبَ بِهِ قَوْمٌ قَبْلَكُمْ. واتە:نەخۆشى تاعون سزايە خواى گەورە سزاى قومى پێش ئێوەى پێداوە. خواى گەورە تەنها لەڕێگاى ئەم ڤايرۆسەوە ترسى خستۆتەهەموو وڵاتان پەيامێكە پيان دەڵێت هەرچەند پێشكەوتووبن ناتوان لەسزاى خوا خۆتان لادەن.

2- دووركەوتنەوە لەهەموو ئەو شارو شوێنانەى پەتاونەخۆشى تێدا بڵاوبووتەوە
پێغەمبەر صلى الله عليەوسلم دەفەرموێت:فَإِذَا وقَعَ بِأَرْضٍ وأَنْتُمْ فِيهَا فَلآ تَخْرُجُوا مِنْهَا فِرَارًا مِنْهُ، وإِذَا وقَعَ بِأَرْضٍ ولَسْتُمْ بِهَا فَلآ تَدْخُلُوهَا.رَواهُ مُسْلِمٌ.واتە:ئەگەر لە لەشوێنێك بوون تاعونى تێدا بڵاوبۆوە لەم شوێنەمەڕۆنو لەبەرى ڕامەكەن، وەئەگەر لەشوێنێكيتردا بڵاوبوويەوە مەچوون بۆئەم شوێنە.
1400ساڵ پێش ئەمڕۆ پێغەمبەرى خوا بەم شێوەيە ڕێنمايى كردووين، ئەمڕۆ كەئەم دەردوپەتا قورسانە لەو وڵاتە پێش كەوتوانە بڵاودەبێتەوە هيچ چارەسەرێك بەشياو نازانن غەيرى ئەوەى كەپێغەمبەرى خوا ئاماژەى پێكردووە، 
**ئێستا كەوڵاتى چين تووشى ئەم نەخۆشيەترسناكە هاتووە قەدەغەكردنى هاتووچۆى ڕاگەياندووە تەنانەت بازاڕو خواردنگەو گشت قوتابخانەكانيش داخراوەن كێ ئەوەى فێرى جيهانكرد؟ يان كەئەمڕۆ لەهەموو خاڵەسنوريەكان پيشكنين بۆهەموو ئەوكەسانەدەكرێت كەلەوڵاتێكەوە دەچن بۆ وڵاتێكيتر؟؟؟

3_ گرينگيدان بە پاكوخاوێنى
پيسبوونى جەستە يان ژينگە هۆكارێكى ديكەيە بۆ تووشبوون بەنەخۆشيە كوشندەكان،
لەبەر ئەوەى ئيسلام خۆى ئاينێكى پاكەو لێواو لێوە لەپاكى،  زۆر  گرنگيى بەپاكو خاوێنى داوە، پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:تنظفوا فإن الإسلام نظيف، وللطبرانى فى الآوسط بسند ضعيف هەروەها لەڕيوايەتێكيتردا هاتووە دەفەرموێت:بُنِىَ الدِّينُ على النَّظَافَةِ "
جۆرەكانى پاكوخاوێنى
1- نەفسمان 
2- پاكوخاوێنى لاشە
* نوێژ پاك كەرەوەى لاشەو دەرونى مرۆڤە كانە
كەسێ نوێژ بكات دوورە لەهەموو چڵكو پيسيەك چونكە، چونكە دەبێ كاتێ نوێژدەكەى هەموولاشەت پاك بێت ، جلوبەرگەكانت هەمووى پاكبن ، ئەوشوێنەى نوێژى لێ ئەنجامدەدەى دەبێ پاكبێ
* بزانە نمونەى ئەم نوێژە چۆنە 
ئەبو هوڕەيڕە دەڵێت: پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرمووى: پێم بڵێن ئەگەر ڕوبارێك بەپێش دەرگاى يەكێكتان دا بڕوات ئەويش هەموو ڕۆژێ  پێنج جار خۆى تێدا بشوات ئايە هيچ چڵكى پێوە دەمينێ؟ گوتيان: نەخێر ئەى پێغەمبەرى  خوا هيچ چڵكى پێوەنامينێ، پێغەمبەر فەرمووى: « فَذَلِكَ مَثَلُ الصَّلَواتِ الْخَمْسِ». واتە: دەئەوە وێنەى پێنج نوێژەكانە.
_كەواتا سوێند بەخوا پێى هەرموسڵمانێكى نوێژ كەر زۆرپاكترە لەدەمو چاوى كەسێكى بێدين  و  نوێژنەكەر چونكە هيچ كەسێك ڕۆژانە دەموچاوەكانى بەقەد پێى باوەڕدارێك ناشوات!!
* پاكوخاوێنى لە جلو بەرگدا
خواى گەورە فەرمانى كردووە دەفەرموێت: وثِيَابَكَ فَطَهِّرْ (4)المدثر. 
* پاكوخاوێنى لە خواردنو خواردنەوەكانماندا
پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:: يَا أَىُّهَا النَّاسُ ، إنَّ اللَّهَ طَىِّبٌ لآ يَقْبَلُ إلَّا طَىِّبًا.
* پاكوخاوێنى ماڵو ژينگە
* وەرزش كردن
*دووركەتنەوە لەهەموو مەوادێكى خەرابوويى و بەسەرچوويى

4_ لەڕێگاى خۆچارەسەركردنو گەڕان بەدواى دەرماندا
موسڵمان كاتێك نەخۆش دەكەوێت دەبێ بگەڕێ بەدواى چارەسەردا، ڕۆژێكيان صەحابەيەك بەپێغەمبەرى فەرموو: يَا رَسُولَ اللَّهِ أَنَتَدَاوى؟ واتە: بگەڕێين بەدواى چارەسەرداو دەرمان بەكاربهێنين؟ پێغەمبەرصلى اللەعليەوسلم فەرمووى:تَدَاووْا فَإِنَّ اللَّهَ عَزَّ وجَلَّ لَمْ يَضَعْ دَاءً إِلاَّ وضَعَ لَهُ دَواءً غَىْرَ دَاءٍ واحِدٍ الْهَرَمُ. رواه أحمد. بەڵێ بگەڕێن بەدواى چارەسەردا، چونكە بەڕاستى خواى گەورە هيچ دەردوناخۆشيەكى دانەناوە ئيللا چارەسەرەكەشى داناوە، تەنها يەك نەخۆشيو دەرد نەبێت ئەويش پيريە.
بۆيە ئينسانى موسڵمان كەنەخۆش دەبێت دەگەڕێ بەدوى چارەسەرداو هەرگيزيش بێ هيواو بێ ئومێدنابێت لە چاكبوونەوەيدا، پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:لِكُلِّ دَاءٍ دَواءٌ فَإِذَا أُصِيبَ دَواءُ الدَّاءِ بَرَأَ بِإِذْنِ اللَّهِ عَزَّ وجَلَّ.رواه مسلم. واتە:هەموو دەردێك دەرمانى هەيە هەركات دەرمانەكە بەكار هێندرا چاك دەبيەوە بە ئيزنى خوا.

5_ لەڕێگاى پشتبەستن بەخواو دووعاكردن بۆ لەش ساغى و سەلامەتى،پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت فێرى كردووى ئەم دووعايە بكەين: اللهم إنا نسألك العفو والعافية فى الدنيا والآخرة واتە:ئەى پەروەردگار داوى لێخۆشبوونو لەش ساغيت لێدەكەين لەدوونياو ئاخيرەت.

29_1_2020
معروف ملا محمد

1387 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/30/2020 7:50:05 PM
1

© Copyright 2022 All Rights Reserved.