تەندروستی
ڕێنماییە تەندروستیەکان بۆ ژیانێکی تەندروست لە ساڵی نوێدا !


ڕێنماییە تەندروستیەکان بۆ ژیانێکی تەندروست لە ساڵی نوێدا ! 

١.کردنی چالاکی جەستەی ڕۆژانە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر.
٢. نوستنێکی تەندروست واتە خەوتن بۆماوەی چەند کاتژمێرێکی دیاریکراو لە شوێنێکی ئارام.
٣. چوونە دەرەوە بۆ شوێنی کراوە و وەرگرتنی ھەوای پاک، بەرکەوتنی ڕۆژ.
٤. خواردنەوەی ئاوی پێویست ڕۆژانە وە شلەمەنی و خواردنەوی تەندروست.
٥. کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکر و خوێ لە ھەموو ژەمەکان.
٦. کەم کردنەوەی خواردنی خۆراکی قوتو کراو و ئامادەکراوەکان و گرنگی دان بە خۆراکی تەندروست.
٧. دوورکەوتنەوە لە پیسی و ئەو شوێنانەی نەخۆشی لێ بەربڵاوە.
٨. بەردەوام گرنگیدان بە پاک و خاوێنی خودی.
٩. بەشداری کردن لە چالاکی کۆمەڵایەتی کە ھۆکارە بۆ دوورکەوتنەوە لە پەستانی دەروونی و باشکردنی تەندروستی دڵ و دەروون.
١٠. سەردانی کردنی پزیشکان بۆ دڵنیابوون لە باری تەندروستی گشتی.
١١. لە کۆتاییدا گرنگیدان بە ڕاگرتنی ھاوسەنگی لە نێوان ژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵایەتی و کارکردن دا زۆر پێویستە.


وەرگیراوە لە رێکخراوی ژیانی تەندروستی 

 

1337 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/2/2019 3:56:13 PM
1

© Copyright 2022 All Rights Reserved.