تەندروستی
سوودە تەندروستیەکانی ڕۆژوگرتن چییە ؟

سوودە تەندروستیەکانی ڕۆژوگرتن چییە ؟ 

١.ڕێژەی شەکرەی خۆین کۆنترۆڵ دەکات . هاوکارە لەوەی ئەنسولین بە شێوەیەکی باش کاریگەری هەبێت لە جەستەدا .

٢.تەندروست دەبین و دوور دەبین لە نەخۆشی چۆنکە هاوکارە لە کەمکردنەوە و نەهێشتنی هەوکردن لە جەستەدا .

٣. سوودی هەیە بۆ تەندروستی دڵمان لەرێگەی کەمکردنەوەی فشاری خوێن و ترایگلیسراید ، کۆلیستڕۆڵ .

٤.هاوکارە لە باشتر کارکردنی مێشک و ڕێگری کردن لە تووشبوون بە کۆمەڵێک نەخۆشی .

٥.  دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کێش کە وادەکات ڕێژەیەکی کەمتر کالۆری وەربگرێت ، هاوکارە لە باشترکردنی مێتابۆلیزمی جەستە .
 

٦.زیادکردنی دەردانی هۆرمۆنی گەشە کە پێویستە بۆ گەشەکردن ، مێتابۆلیزم ،  لەدەستدانی کێش ، بەهێزکردنی ماسولکەکان .

٧.هاوکارە لە درەنگ پیربوون و هەبوونی ژیانێکی تەندروست لە تەمەنێکی درێژدا 

٨.هاوکارە لە ڕێگری کردن لە شێرپەنجە و باشترکردنی کاریگەری چارەسەری کیمیایی .

٩.هاوکارە لەوەی کۆئەندامی هەرس تەندروستتر و باشتر بێت .

١٠.ئەمانە کۆمەڵیک سوودی سەلمێندراوی بە ڕۆژوو بونن ، بە دڵنیاییەوە چەندین سوودی دیکەشی هەیە .

1264 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/22/2020 7:58:40 PM
1

© Copyright 2022 All Rights Reserved.