کۆمه‌ڵێک ئامۆژگاری گرنگ بۆ به‌هێز کردنی سیستمی به‌رگری له‌ش گرنگترین
کۆمه‌ڵێک ئامۆژگاری گرنگ بۆ به‌هێز کردنی سیستمی به‌رگری له‌ش گرنگترین ڕێنمیایه‌کان
-- بەرگری لەش مرۆڤ وێنەی هەموو کۆئەندامێکی جەستە له چەندین ئەندام و شانە و خانەی جیاواز پێک هاتووە کە بە شێوەیەکی هارمۆنی کار دەکەن و لە ژێر کاریگەی هۆرمۆن و باری دەرەوونی و جۆری خواردن و شێوازی ژیان و بوونی نەخۆشی درێژخایەن و کێشەی تەندروستی دایە ، هیچ خواردنێک یان میوەیەک یان گژوگیایەک یان دەرمانێک نیە بە تەنها سیستمی بەرگری لەش بەهێز بکات .
-- ڕێنمیایی و جۆرەکانی خۆراک :
۱ ـــ زۆر خواردنی سه‌وزه و میوه به تایبه‌ت :
ـــ سه‌وزه گه‌ڵاتۆخه‌کان : سپێناخ ، بڕۆکلی ، که‌له‌رم ۰
ـــ گیزه‌ر ، پڕته‌قاڵ ،بیبه‌ری کاڵه‌ک ، لاله‌نگی ، قه‌یسی ۰
ـــ لیمۆ ، هه‌رمێ ، بیبه‌ری زه‌رد ۰
ـــ کیوی ، مزره سێ‌و ، ڕێواس ، هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز ۰
ـــ سیر ، پیاز ، کووزه‌ڵه ۰
۲ ـــ خواردنی هه‌نگوین و پاقله‌مه‌نیه‌کان ، ماسی ، قارچک ، دومه‌ڵان . ۰گوێز ، بادام ، فستق .
۳ ـــ نه‌خواردنی شیرینی و شه‌کری سپی و ڤاست ڤوود و ئیندۆمی و خواردنی ئاماده‌کراو ۰
٤ ـــ خواردنی برنجی بۆر و قاوه‌یی و ئاردی بۆر له بری برنج و ئاری سپی ۰
٥ ـــ وه‌رزش کردن ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات ڕۆژانه یان زیاتر ۰
٦ ـــ دوور که‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه گازی و کحولی وشه‌ربه‌تی گیراوه و وزه‌به‌خشه‌کان ۰
۷ ـــ نووستن بۆ ماوه‌ی ( ۷ ـــ ۹ سه‌عات ) ڕۆژانه و دوور که‌وتنه‌وه له شه‌ونخوونی و که‌مخه‌وویی ۰
۸ ـــ که‌م کردنه‌وه‌ی قه‌له‌قی و دڵه‌ڕاوکێ له ڕێگه کتێب خوێندنه‌وه ، گوێ گرتن له قورئانی پیرۆز ،مۆزێک ، یۆگا ،،،هتد ۰
۹ ـــ ڕۆژانه ۱ سه‌عات یان زیاتر بچیته به‌ر هه‌تاو له نێوان سه‌عات نۆ بۆ سێی عه‌سر ۰
١٠ -- خواردنی حەپی ڤیتامین دی و ڤیتامین سی و زنک لەم کاتەدا بۆ ماوەی یەک بۆ دوو هەفتە کارێکی باشە چونکە زۆربەی هاوڵاتیان بە تایبەت ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە لەگەڵ مناڵ و مێردمناڵان چونکە زۆربەیان خواردنی ڕۆژانەیان ناتەندروستە .
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
|