تەندروستی
هەرکەسێ واز لەڕۆیشتن بێنێت، تەندرووستیەکەی وازی لێدێنیت !
هەرکەسێ واز لەڕۆیشتن بێنێت، تەندرووستیەکەی وازی لێدێنیت !

٭  بۆچی بەپێ بڕۆین ؟!

* دەڕۆین بۆئەوەی فشاری دەروونی و نیگەرانیمان کەم بکەینەوە.
* دەڕۆین بۆئەوەی کێشمان دابەزێنین.
* دەڕۆین بۆئەوەی چارەسەری شەکرەو کۆلیستڕۆڵ بکەین.
* دەڕۆین بۆئەوەی ئەرکی گورچیلەکان و جگەر وچاوەکانمان چالاک بکەینەوە.
* دەڕۆین بۆئەوەی ئەرک و فرمانی دڵمان چالاک بکەین و خوێنبەرەکانمان بپارێزین لەڕەقبون وتووشبون بەجەڵتە.
٭ دەڕۆین بۆئەوەی نیشانەکانی کۆڵۆن گرفت وناڕێکیەکانی کۆئەندامی هەرسمان کۆتایی پێ بێنین .
٭ دەڕۆین بۆئەوەی کۆئەندامی بەرگریمان چالاک بکەین.
٭ دەڕۆین بۆئەوەی ماسولکەکانمان و ئێسکەکانمان چالاکبن وتەندروستیمان بەهێزبێت.
هەرهۆکارێک لەوهۆکارانەی باسکران، ئامانجێکی گرنگن لەئامانجەکانی ڕۆیشتن، ئەوڕاستیەی پزیشکان و ئەوکەسانەش تاقییانکردۆتەوە نکۆڵی لێناکەن، ئەوەیە کە ئەو نەخۆشیانەی باسکران، چارەسەریان پیادەڕۆیشتنە.

پزیشکان دەڵێن: هیچ نەخۆشیەکی ئەندامی(جەستەیی) و دەروونی نیە، کە ڕێ ڕۆیشتن ڕۆڵێکی گرنگ نەبینێت، لەچارەسەرکردنی.
هەروەها دەڵێن: ئەگەر چارەسەرێک درووستکرابایەو کاریگەری وەکو ڕێ ڕۆیشتنی هەبوایە، پزیشکان بۆ نەخۆشەکانیان دەنوسی و نەخۆشەکان بەهەر نرخێک بوایە، دەیانکڕی !

بەڵام جیاوازیەکەئەوەیە کە ڕۆیشتن چارەسەرێکی زۆرکاریگەرە، بەڵام بێ بەرامبەرە، بەلاشە، بۆیەش نەخۆشەکان دوودڵن، ڕاڕان لەبەکارهێنانی !

وتەی ئەوپزیشکە زۆرسەرنجی ڕاکێشام کەدەڵێت:  ئەگەر بەدەوری نەخۆشخانەکاندا گۆڕەپانێک درووستکرابایە، خەڵکی لەو گۆڕەپانەدا بەدەوری نەخۆشخانەکەدا سوڕابانەوە، ئەوە نیوەی ئەوانەی ئێستا لەنەخۆشخانەکاندا کەوتوون، تووشی نەخۆشخانە نەدەبوون !
هەروەها نیوەی ئەوانەش کەئێستا لە نەخۆشخانەکانن، دەهاتنەدەرەوە و پێویستیان بەنەخۆشخانە نەدەما !

ئێمە بەپیادەڕۆیی لەدایکبووین، بەڵام لەسەر قەنەف و کورسی و سیسەم دایاننیشاندین، کاتێکیش دەردو نەخۆشی بەسەریانداداین، نەیانگێڕاینەوە بۆ ڕۆیشتن، بەڵکو هێنایانین لەسەر جێگەوپێخەفی سپی دایانناین چاوەڕێی مەرگ بین !

گرنگی بەجوڵەت بدە، تەندروستیت بەردەوام دەبێت، بەختەوەریت بەردەوام دەبێت !

و: حەسەن مەحمود قادر
1012 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/14/2021 7:13:50 PM
1

© Copyright 2022 All Rights Reserved.