ئەو کاتانەی پێویستە میوە بخۆیت چ کاتێکە ؟
ئەو کاتانەی پێویستە میوە بخۆیت چ کاتێکە ؟
باشترین کات بۆ خواردنی میوەجات بۆ ئەوەی لەش بتوانێت زیاترین سوود لە ریشاڵ و ڤیتامین و کانزاکانی ناوییەوە وەربگرێت بریتین لە :
١-لە بەیانی بەر لە ھەر شتێکی تر و لەسەر گەدەی بەتاڵ دانەیەک میوە بخۆ کە یارمەتی مژینی خۆراک لەناو لەش دەدات و گەدەش بە ئاسانی ھەرسی ئەو میوە دەکات کە لەسەر گەدەیەکی بەتاڵ بخورێت.
٢-بۆ ئەوانەی توانای گەدەیان لاوازە وەک منداڵ و پیر و ئەوانەشی بەدەست برینی گەدە و گەڕانەوەی ترشەلۆکی گەدەوە دەناڵێنن، پێویستە لەسەریان لەسەر گەدەی بەتاڵ میوە نەخۆن، چونکە ھەندێکی وەک ئەناناس و توو ھیتریش ترشی سرکیکی تیادایە کە بەرھەمھێنانی ترشەلۆکی گەدە زیاتر دەکات و دۆخەکە خراپتر دەکات.
٣-وا باشترە کە راستەوخۆ دوای خواردن میوە بخۆیت و ئەوەش بۆ لەش سوودی ھەیە.
٤-پێویستە ئەو میوانە زیاتر بخورێت کە شەکری سروشتیان تیادایە وەک ھەنار و مانگۆ و ترێ و ھەنجیر و شووتی، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی رێژەی شەکرەی خوێنیان بەرزە.
٥-بەر لە نووستن ئەگەر ھەستت بە برسێتی کرد ئەوە ئەو جۆرە میوانە بخۆ کە سوودیان لێ وەردەگریت وەک سێو و مۆز و کیوی کە مادەکانی سیرۆتۆنینی سروشتی و میلاتۆنین و ترپتۆفانیان تیادایە کە یاریدەرن بۆ خەوتن و بەسەربردنی خەوێکی خۆش، ھەروەھا پێویستە لەو کاتانە خۆت لە خواردنی مانگۆ و ترێ بەدوور بگریت، چونکە مێشک چالاک دەکەن و خەو دەزڕێنن.
رێکخراوی ژیانی تەندروستی
|