گوزارشت له‌هه‌ست و سۆزه‌كانت بكه !!!
گوزارشت له‌هه‌ست و سۆزه‌كانت بكه !!!
ئا: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
گوزارشت كردن له‌هه‌ست و سۆز په‌یامی خۆشه‌ویستی و دڵنیاییه كه‌ژن و مێرد ئاراسته‌ی یه‌كتری ده‌كه‌ن و ئه‌م په‌یامانه سوودی زۆری تێدایه‌و واده‌كات ژیانی خێزانی جوانتر‌و گه‌رم و گوڕترو ئارامتر بێت.
هه‌موو كه‌سێك پێداویستی سۆزداری و هه‌ستی هه‌یه ده‌خوازێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بۆیان دابین بكرێت، پێده‌چێت وشه‌یه‌كی جوان و ناسك به‌شێك له‌پێداویستییه سۆزدارییه‌كانی تاك پڕبكاته‌وه.
گوزارشت كردن له‌هه‌ست و سۆز بۆلایه‌نی به‌رامبه‌ر ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له‌دابینكردنی پێداویستییه‌كانیدا، ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانین هه‌ریه‌كه له‌ژن و پیاو شێوازی گوزارشت كردنیان جیاوازه له‌ده‌ربڕینی سۆز‌و عاتیفه‌دا، ژن زیاتر حه‌زو مه‌یلی له وشه‌ی سۆزداری و ئاكاری رۆمانسییه، به‌ڵام پیاو كه‌متر ده‌توانێت گوزارشت له‌هه‌ست و سۆزه‌كانی بكات به‌وتن و كرداری رۆمانسی، به‌ڵكو حه‌زده‌كات به‌كردارگوزارشت له‌هه‌ست و سۆز‌و خۆشه‌ویستییه‌كانی بكات بۆخاتوونه‌كه‌ی وه‌ك پێشكه‌شكردنی دیاری یان یارمه‌تیدانی له‌كارووباری ماڵ.
سووده‌كانی گوزارشت كردن له‌هه‌سته‌كان له‌ژیانی خێزانی‌دا:
یه‌كه‌م: چێژ وه‌رگرتن له‌خۆشه‌ویستی.
گوزارشت كردن له‌هه‌سته‌كان سوودی زۆر ده‌گه‌یه‌نێت به‌هاوسه‌ران وا ده‌كات ژن ومێرد چێژ له‌هه‌سته جوان و گه‌رموگوڕه‌كانیان وه‌رگرن، هیچ له‌وه جوانتر نییه دان به‌خۆشه‌ویستیدا بنێیت بۆ كه‌سانێك كه‌خۆشت ده‌وێن بۆیه پێویسته ژن و مێرد خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتری ده‌ربڕن و نه‌یشارنه‌وه له‌به‌رهه‌ر هۆكارێك و سوود له خاڵه ئه‌رێنییه‌كانی ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆز وه‌رگرن.
دووه‌م: ئارامی سۆزداری.
گوزارشتكردنی هاوسه‌ران له‌هه‌ست و سۆزیان ده‌بێته مایه‌ی به‌دیهاتنی ئارامی سۆزداری و حه‌سانه‌وه‌و دڵنیایی بوونی به‌رامبه‌ر كه‌تۆ ئه‌وه‌نده خۆشت ده‌وێت.
سێیه‌م: هه‌ستكردن به‌دڵنیایی.
هه‌ستكردن به‌دڵنیایی بنچینه‌ی سه‌ركه‌وتن و ئارامی هه‌رپه‌یوه‌ندییه‌كه به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندی خێزانی.
چواره‌م: سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر بێزاری خێزانی‌دا.
گوزارشت كردن له‌هه‌ست وسۆز خۆشه‌ویستی تازه ده‌كاته‌و گۆڕانكاری وگه‌رموگوڕی فه‌راهه‌م دێنێت هه‌ستی جوان ده‌جوڵێنی و نایه‌ڵی بێزاری دزه بكاته ناو ژیانی خێزانییه‌وه.
پێنجه‌م: زاڵ بوون به‌سه‌ر گومان و دودڵی.
گوزارشت نه‌كردن له‌هه‌ست و سۆزه‌كان زۆر هه‌ستی نێوان ژن و مێرد ده‌كوژێت و ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی بێ متمانه‌یی وگومان و دوودڵی، بۆیه گوزارشت كردن له‌هه‌ست و سۆزه‌كان یارمه‌تیده‌ره بۆزاڵبوون به‌سه‌ر گومان و دودڵیدا و دڵنیابوون له بوونی هه‌ستی خۆشه‌ویستی لای هاوسه‌ره‌كان.
|