هۆشیاری خێزانی
سوود له‌ئه‌زموونه‌كانی رابردووت وه‌رگره‌؟!
سوود له‌ئه‌زموونه‌كانی رابردووت وه‌رگره‌؟!

ئا: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌. 
ده‌خوازێت مرۆڤ له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیانیدا سوود له‌ئه‌زموونه‌كانی رابردووی وه‌رگرێت به‌تایبه‌ت له‌ژیانی خێزانیدا، چاكترینی ئه‌و شتانه‌ی فێری بیت له‌هه‌ڵوێست وشاره‌زاییه‌كانی رابردووت ئه‌وه‌یه‌ بزانیت ئه‌و شتانه‌ چین كه‌ پێویسته‌ بیكه‌یت و ئه‌و شتانه‌چین كه‌پێویسته‌ خۆتی لێ به‌دووربگریت، تا له‌ژیانیدا خێزانیدا شادوو سه‌ركه‌وتووبیت. 
ده‌كرێت ئه‌مانه‌ بزانیت له‌میانه‌ی به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی هاوسه‌ره‌كه‌ت كاتێك هه‌ڵده‌ستی به‌ئه‌نجامدانی كارێكی دیاریكراو، بۆ نموونه‌ گه‌ر زانیت توڕه‌یی ڕووت تێده‌كات كاتێك برسیت ده‌بێت ئه‌وا له‌وكاتانه‌دا له‌گه‌ڵ خێزانتا گفتوگۆ مه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تووشی كێشه‌و سه‌رئێشه‌ نه‌بن، یان زانیت هاوژینه‌كه‌ت حه‌زناكات باسی كه‌سێك یان بابه‌تێكی دیاریكراو بكه‌یت هیچ پێویست ناكات تۆ ئه‌و باس و خواسانه‌ بكه‌یته‌وه‌.
ده‌بێت ژن و مێرد كه‌سایه‌تی یه‌كتری  بناسن و به‌وپێیه‌ هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بكه‌ن، ئه‌و باس و خواسانه‌ی لای هه‌ردووكیان یان یه‌كێكیان هه‌ستیاری یان نیگه‌رانی درووست ده‌كات ده‌خوازێت خۆیانی لێ ببوێرن.
541 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/8/2022 1:46:28 AM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.