هۆشیاری خێزانی
شكۆ وگەورەیی ئافرەت لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام
شكۆ وگەورەیی ئافرەت لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام...

گەنجێک ژنی دەگواستەوە، بوکەکە هەموو لەشی داپۆشرا بوو تەنها چاوەکانی دیار بوو.
ئامادەبوان زۆر لێی توڕە بوون و بە توندی ڕەخنەیان لێی دەگرت و پێیان گوت ئەمە چیە؟ بۆ ئەم بووکە وایە؟
گەنجەکە گوتی: چیەتی؟
وتیان: بۆ وا داپۆشراوە؟!
ئەمە خۆشترین ڕۆژی تەمەنیەتی تۆ کۆنەپەرستی و مێشکت وشکە تۆ ..... تۆ.....
گەنجەکە: خوا ڕێزی لە ئافرەت ناوە، بەڵام ئێوە ئافرەتتان ڕیسوا کردووە!
هانی ئافرەت دەدەن لەسەر شانۆکان گۆرانی بڵێت
بەڵام خوا بانگدان و قامەتی لەسەر ئافرەتان هەڵگرتووە بۆ ئەوەی شەرم و حەیای ئافرەت نەڕوشێت.
هانی ئافرەت دەدەن تا لەسەر شانۆکان ڕۆڵی نواندن ببینێت بەڵام خوا نوێژی جومعە و جەماعەتی لەسەر ئافرەتان هەڵگرتووە بۆ پارێزگاری لە شەرەف و ناموسی ئافرەتان.
ئافرەت دەکەنە پاڵەوانی ئۆڵۆمپیات، بەڵام خوا ڕاکردنی نێوان سەفا و مەڕوەی لەسەر ئافرەتان هەڵگرتووە، بۆ پارێزگاریی لە شەرم و حەیای ئافرەتان.
ئافرەتتان لە ماڵەوە دەرهێناوە بۆ چوون بۆ یاریگاکان بۆ هاندانی یاریزانان بەڵام خوا دەرچوونی ئافرەتانی بۆ جیهاد و بەرگریکردن لە دین و وڵات لەسەر ئافرەتان لابردووە بۆ پارێزگاریی لە شەرەف و کەرامەتی ئافرەتان. 
لە کاتی بووک گواستنەوە دا ئافرەتان ڕووت دەکەنەوە و دەیانڕازێننەوە تا خەڵکی نامەحرەم سەیری بکات، بەڵام خوا دەنگی خرخاڵی ئافرەتانی حەرام کردووە، تاوەکو هەستی پیاوان نەوروژێنێت!
ئێوە ئازادیی بە ئافرەتان نادەن، بەڵکو دەتانەوێت بە ئازادیی بگەنە ئافرەتان!

وەرگێڕان : شێرزاد سید زادە
1725 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/8/2022 1:48:16 AM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.