هۆشیاری خێزانی
دەروازەیەک بۆ شارەزابوون لە جیاوازییەکانی ژن و پیاو
دەروازەیەک بۆ شارەزابوون لە جیاوازییەکانی ژن و پیاو 

کاتێک ئەم ناونیشانە دەخوێنیتەوە ئەم پرسیارانە دێت بە بیرتا:-
١ـ ژن و پیاو جیاوازییان هەیە؟
٢ـ نهێنی هەبوونی ئەو جیاوازییانە بۆچی دەگەڕێتەوە؟
٣ـ جیاوازبوون خاڵێکی باشە یان خراپ؟
٤ـ چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو جیاوازییانەدا بکرێ؟
٥ـ جیاوازییەکان خاڵی بەهێزن بۆ ژن و پیاو یان لاواز؟
٦ـ جیاوازییەکان بەردەوام دەمێننەوە یان ئەگەری کۆتای هاتنیان هەیە؟
ئەمانەو چەندین پرسیاری تریش ئەگەری هەیە بێت بە بیری هەر یەکەماندا.
کەواتە ئەم پرسیانە پێویستمان بە وەڵام گەلێک هەیە بۆ ئەوەی وردە وردە هەنگاو هەلگرین بەرەو قوڵای بابەتەکە و دەڵێین بەڵێ ژن و پیاو بەڕێژەیەکی زۆر جیاوازن لە یەکتر لە زۆر لایەنەوە وەک لایەنی جەستەی،سایکۆلۆجی، کۆمەڵایەتی،
بیرکردنەوە،سۆزداری،بریاردان،تێڕوانین،
پەروەردە.......
دەیان جیاوازی تر.نهێنی ئەم جیاوازیانەش زەرورەتی هەبونی هەردوکیانە واتە ژن و پیاو بیگومان ژن و پیاو ئەگەر جیاواز نەبن کەواتە یەکێکیان زیادەیە. دەتوانین بڵێین جیاوازییەکان بۆ یەکتر تەواوکردن و یەکتر کامڵکردنە. لەڕاستیدا بوونی جیاوازی شتێکی زۆرباشە بە مەرجێ لێیان تێبگەین و شارەزایان بین. پاش ئاشنابوون بەجیاوازییەکانی یەکتر دەتوانین تەندروستانەتر مامەڵە بکەین لە شتەکان تێبگەین و لێبوردەبین و گوێگرێکی باش بین و شتەکانی کە لەدەوروبەرمان رودەدات باشتر قەبوڵ بکەین و هەمیشە چارەسەری گونجاو بۆ ڕوداوەکان پێشکەش بکەین .بێگومان خاڵە جیاوازەکان خاڵی بەهیزن بۆ هەرکەسیک چونکە بە پێی ئەرک و تایبەتمەندی خاڵی جیاوازی پێ بەخشراوە کە بتوانی بەو خاڵە جیاوازانە  بوونی خۆی و جیگە دەستی خۆی لە ژیاندا بنەخشێنێت.
پێویستە تێڕوانینی تەواوکاری بۆ جیاوازییەکــان بڕوانین بۆ جوانترکردن و پتەوکردن و خۆشگوزەرانی نێوانمان مامەڵە لەگەڵ جیاوازیەکاندا بکەین .
تا ژن و پیاو بوونی هەبێت جیاوازیش بوونی دەبێت بۆ شارەزابوون لە جیاوازییەکان هەوڵ دەدەین لەزنجیرە بابەتێکدا ئەو جیاوازیانە بخەینەڕوو.
ئا.نەرمین مصطفى.
959 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/8/2022 1:49:55 AM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.